سالمۆن کالۆ یاریزانه‌ی یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی نزیکه له گه‌رانه‌وه بۆ خولی ئینگلیزی .دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی سالمۆن کالۆ رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ خولی ئینگلیزی له یانه‌یه‌کی ئه‌و خوله درێژه به ژیانی وه‌رزشی بدات.
دوا به‌دوای ئه‌م هه‌واڵه هه ریه‌ک له یانه‌ی ئارسناڵ و یانه‌ی تۆتنهام هه‌وڵه‌کانیان ده‌ست پێکردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له میرکاتۆی زستانه‌دا و هه‌ردوو یانه رکابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن تا ئه‌و یاریزانه 28 ساڵه رازی بکه‌ن په‌یوه‌ندی بکات به ریزی یانه‌کانیانه‌وه.
یانه‌ی لیل رایگه‌یاند رێگر نین له رۆشتنی کالۆ بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ک که بیه‌وێت و ئاماده‌ن به 3 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه ببن .
کالۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له خولی ئینگلیزی کاری کردووه و توانیوه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت .