یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا له بیركردنه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆنده گه‌وره‌یه‌ی پێشكه‌شی یاریزان لیۆنێل میسی كراوه قبوڵی بكات.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه رێك بكه‌وێت له‌سه‌ر فرۆشتنی میسی له كاتێكدا بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بده‌ن كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌یه‌تی.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه كه رۆسێلی سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه ئه‌م گرێبه‌سته‌ی پێ باشه له رووی دارایی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی و پاریس سانت جێرمان و بایرن میونخ، چێڵسی و ریاڵ مه‌درید كه سه‌رجه‌می ئه‌و یانانه ئاواته‌خوازن بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه ببه‌ستن.