23/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل به‌بێ ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
ئیسرائیل به‌بێ ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران" وه‌زیری كاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب سه‌ربه‌خۆیه له‌بڕیارداندا سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه سه‌ر ئێران، هه‌رگیز به‌ڵێنی نه‌داوه له‌كاتی هێرشكردندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاگاداربكاته‌وه.
ڕادیۆی (ده‌نگی ئیسرائیل) له‌زاری (یوفال شتاینتس) وه‌زیری كاروباری ستراتیژیی ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه‌یدا بۆ ئیسرائیل، (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل وه‌كو ئه‌مریكا مافی به‌رگری له‌خۆكردن‌و بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
وه‌زیری كاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ئه‌مریكا نه‌داوه، له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئێران‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاگاداربكاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئیسرائیل گه‌ر بیه‌وێت به‌بێ ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر