خـــــــــــەوارجەكان كێن؟!
08/01/2014 نوسەر: bzavpress

خـــــــــــەوارجەكان كێن؟!

خەوارجەكان كێن؟!
چەند ناوێكیان هەیە:
1. الحروریة: 
دەگەڕێتەوە بۆ (حرورا‌ء) كە گوندێكە لە كوفەوە دیارە .... لەوێدا بۆیەكەمجار بڕیاریاندا لە دژی ئیمامی عەلی بوەستنەوە ، كاتێ‌ لە دوای شەڕی (صفین) پەیمانی (تەحكیم)ی بەست لەگەڵ موعاویەدا.
2. المحكمة: 
كاتێ‌ پەیمانەكە بەسترا (پەیمانی نێوان عەلی و موعاویە)، ئەشعەس لە بەنی (القیس) دەگەڕا و پەیمانەكەی دەخوێندەوە، بەناوی (پەیمانی ناوبژیوانی نێوان عەلی و موعاویە)، تاوەكو خەڵكی ئاگاداری ئاشتی نێوان ئەم دوو هاوەڵە بێت، كاتێ‌ گەیشتە (بەنی تمیم) لەناو ئەواندا (عروە كوڕی ئەدیە) لە بەنی تمیم دەركەوتوو ، وتی: لاحكم الا الله.
3. شراة: 
ئەم ناوە خۆیان لە خۆیان ناوە ، بە پێی دەقی ئەم دوو ئایەتە:
أ. ان الله اشتری من المؤمنین أنفسهم وأموالهم بإن لهم الجنە. ( توبە : 111). واتە: (بەڕاستی خوا گیان و ماڵی لە ئیمانداران كڕیوە بەوەی كە بەهەشت بۆ ئەوانەو بەشیان).
ب. ومن الناس من یشری نفسه ابتغا‌ء مرضاة الله. (البقرة : 207). واتە: (هەندێ خەڵكیش هەن خۆیان دەفرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەخوا).
4. خوارج: 
شەهرستانی دەڵێ‌:(خەوارج بەسەر ئەو كەسەدا ئەسەپێ‌ ، كە دەرچێ‌ لە ئیمامی ڕاست). دەرچون لە رۆژەكانی هاوەڵاندا ، خەلیفەكانی ڕاشدین ، تابعین،..... بەڵام لەدیدی خۆیانەوە بەواتای دەرچون لە پێناوی خوادا ، بەپێی ئەم ئایەتە:(ومن یهاجر الی الله ورسوله یجد فی الارض مراغما كثيرا وسعه ومن یخرج من بیته مهاجرا الی الله ورسوله پم یدركه الموت فقد وقع اجره علی الله غفورا رحیما). 

مێژووەكەیان:
1. دەورەی پێغەمبەر: كاتێ‌ پێغەمبەر خەریكی دابەشكردنی دەسكەوتی خەیبەر بوو ، پیاوێكی چاوبەقوڵدا چوو  و دەم و چاو قۆقز هەستا و وتی: ئەمرۆ دادوەر نەبویت ! پێغەمبەریش سوربۆوە و هاوەڵانیش هەستانەوە بیكوژن ، پێغەمبەر فەرموی: لە پشتی ئەمەوە كەسانێك پەیدا ئەبن چۆن تیرێك لە كەوان دەرئەچێ‌ ، ئەمانیش وا دەرئەچن.
2. دەرچونیان لە دژی پەیمانی (التحكیم)ی (عەلی و معاویە).
 
لە گروپەكانیان:
1. المحكمة (عروە بن أدیە).
2. اڵازارقة (نافع بن اڵازرق الحنفی). 
3. المنجدات(نجده بن عامر الحنفی). 
4. الصفدیة(زیاد بن اڵاصفر).
5. العجاردة(عبدالكرم بن عجرد). 
6. الصلیة(صلت بن عثمان). 
7. الحمزیة(حمزه بن أكرن).
8. الثعالبة(ثعلبه بن عامر). 
9. المعبدیة(معبد بن أكرن). 
10. اڵاخنسیة(اڵاخنس بن قیس).
11. الشیبانی(شیبان بن سلمە الخارجی). 
12. الرشدیة(رشید الطوسی).
13. المكرمیة(مكرم بن عبدالله العجلی). 
14. الاباضیە(عبدالله بن اباض التمیمث). 
15. الحفصیە(حفص بن ابی المقدام).
 16. الحارپیة(حارث بن یزید الاباض).
17. الشبیة(شبیب بن یزید الشیبانی). 

سەرچاوەكان
1. تەفسیری ئاسان: بورهان محمد ئەمین
2. شهرستانی: الملل والنحل، ج1/ 118-136. 
3. اڵاشعری: مقالات الاسلامیین ، ج1/ 165-179. 
4. الدكتور شوقی أبو خلیل: أطلس الفروق والمذاهب الاسلامیە، ط1. 
5. البغدادی: الفرق بین الفرق، ص54.