08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
برا بچوكه‌كه‌ی بڕیار ده‌ڵێت: كاكه بڕیار له سلێمانیه نه‌هاتوه‌ته‌وه
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن، برای بڕیار حه‌سه‌ن، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای سه‌یدسادق به‌گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان گیانی له ده‌ستدا، له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك وێنه‌ی برایه‌كی بچوكی و بڕیار-ی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌و وێنه‌یه‌دا برا بچوكه‌كه‌ی سه‌ری كردوه‌ته‌وه سه‌ر سه‌ری بڕیار‌و هه‌ردوكیان خه‌ویان لێكه‌وتوه.
له ژێر وێنه‌كه‌دا به‌رهه‌م نوسیویه‌تی: خه‌وتنی شه‌هید بریاری برام و كاكه شاهانی برا بجوكم، ئێستاش بێ بریاره‌و به‌خوا نازانم چی پێ بڵێین، شاهان ده‌ڵێت كاكه بڕیار له سلێمانیه نه‌هاتوه‌ته‌وه.