08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا.. به‌هۆی به‌رازه به‌سته‌ڵه‌كه‌كه ده‌رهێنانی نه‌وت راده‌وه‌ستێنرێت
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه له جه‌مسه‌ری باكوره‌وه ڕوویكردۆته‌وه وڵاتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا، پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچانه‌دا بۆ نزمترین پله نزم بۆته‌وه‌و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س هه‌روه‌ها به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین ئیش و كاری هاوزڵاتیان له‌و وڵاتانه په‌كی كه‌وتووه، حكومه‌تی ئه‌مریكاش هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی چه‌ندین شار.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رمایه‌كی زۆر وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دای گرتۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه سه‌رمای له‌و جۆره رووینهكردۆته ئه‌و ناوچانه‌و ناوی نراوه (به‌رازی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌رگیر)ی به هۆی ئه‌و سه‌رماو سۆڵهیهشهوه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ،چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمی بۆ 51 پله‌ی خوار سفری سیلیزی نزمبێته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له وڵاتی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه دكتۆره‌كانی ئه‌و وڵاته داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و پله گه‌رمییه نزمه‌دا نه‌مێننه‌وه چونكه ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك مانه‌وه ده‌بێته هۆی ڕه‌ق بوونه‌وه و تووش بوون به چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناكی پێست.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشبینی كه‌ش و هه‌وا له‌و وڵاته رایگه‌یاند كه ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رمایه زۆر به چڕی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌وه ناوچه‌كانی باكور و رۆژئاواشی گرتۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی كه وڵاتی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه چه‌ندین ئیش و كاری هاووڵاتیانیش په‌كیان كه‌وتووه چه‌ندین خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ی حكومی و تایبه‌ته‌كان داخراون، هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانیش له‌و وڵاته په‌كی كه‌وتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته وه‌ستاوه، له‌هه‌مانكاتدا ئاژانسی ناسا (NASA) بڵاویكرده‌وه كه به هۆی سه‌رماوه بڕیاریان داوه به دواخستنی ناردنی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌ی كه ده‌بوو له چه‌ند رۆژی پێشوودا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت.