07/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دروست کردنی ڕێگایی 30م ده‌ره‌وه‌یی شاری چوارقوڕنه
هاوڵاتیانی چوارقورنە نیگەرانن لە بەرێوەچوونی کارەکانی چەند پرۆژیەک و شارەوانیش دەڵێت قەرەباڵغی ناو شار کەم دەکەینەوە .
سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی چوارقوڕنه رایدەگەیەنێت به‌رده‌وامه له‌گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری بۆزیاترگرینگی دان به‌ڕێگاو بان و که‌م کردنه‌وه‌یی قه‌له‌باڵغی له ناوشاردا
بەپێى ڕاگەیاندنەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى ئەو ناحیەیە گۆڕینی سیته‌می هاتووچۆ پڕؤژه‌یه‌کی ستراتیجیه لە ساڵی 2013وە دەستى پێکردووەو لە2014 واتە ئەم ساڵ کۆتایى بەکارەکانى دێت و له کلکه‌ی کۆڵێنه‌وه ده‌ست پێ کردوەو له ده‌روازه‌ی شار تێکه‌ڵ به‌رێگایی سه‌ره‌کی ده‌بێته‌وه.
ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژەکە به‌م شێوه‌یه باس له‌پڕۆژه‌که ده‌کات "قۆناغی یه‌که‌می پڕۆژه‌که پێك هاتووه لهپانکردنی جاده‌که که به پانی 30م بڕێن و ڕێکخستنی جاده‌که‌و پڕکردنهوهوهو کوتانه‌وه فه‌ڕشکردنی تێکه‌ڵه‌ی جۆری به‌ستونی (20-40)سم درێژی پڕۆژه‌که(6)کیڵۆمتره و ماوه‌یی پڕۆژه‌که (250)ڕۆژه"
دەشڵێت خەرجى پرۆژەکە له‌سه‌ر بودجه‌ى گه‌شه‌پێدانی ههڕێمهکانە و بڕى پارەى تەرخانکراویش بۆ پرۆژەکە (دوو ملیار‌و پێنج سه‌دوو هه‌ژده ملێۆن و سه‌دو نه‌وه‌د و دوو هه‌زارو سێ سه‌دو هه‌شتا)دیناره
ئه‌م بڕه‌پاره‌یه هه‌دوو پڕۆژه‌یی فراوان کردنی جاده‌یی سه‌ره‌کی چوارقوڕنه ڕانیه و ڕاکێشانی ڕێگایی 30 مه‌تری ده‌گڕێته‌وه له‌لایه‌ن کۆمپانیای (ئاسۆس )وه جێ به جێ ده‌کرێت .
چوارقورنە ناوچەیەکى پیشەسازى کەرەستەى بیناسازیەو چەندین گارگەى بلۆک و چەو لم و کەستارەى هەیەو بەتەواو بوونى ئەم پرۆژەیە گواستنەوەو زۆرێک لە جموجۆڵیە بازرگانى و پیشەسازیەکان لەناو شار کەم دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پرۆژەى جوانکارى ناو بازاڕ‌و دووساید کردنى فولکەى سێ گۆشە بۆ کۆڵێن سیتى لە کۆتایى 2013وە دەستى پێ کردووەو تا ئیستاش تەواو نەبوون بەشێک لە هاوڵاتیانیش نیگەرانن لەوەى لەوەرزى باراندا دەست بە پرۆژەکان کراوەو ئاستەنگى هاتوچۆى بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە .