ئەیاد عەلاوی: پێویسته‌ گه‌لی عێراق چارەنوسی سەرۆك كۆمار بزانن
07/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئەیاد عەلاوی: پێویسته‌ گه‌لی عێراق چارەنوسی سەرۆك كۆمار بزانن


له‌باره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌ ، سەرۆكی لیستی ئەلعێراقیە ده‌ڵێت: سیاسه‌تمه‌داره‌كانی عێراق هیچ نازانن ده‌رباری چاره‌نوسی تاڵه‌بانی ،ده‌شڵێت: له‌ مێژوودا شتی وا رووینەداوە .

ئەیاد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كه‌ ئێستا سەرۆكی لیستی ئەلعێراقیەیه‌ له‌ دیدارێكی له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وطنی قەتەری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: مالكی ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی مامه‌ڵه‌ بكات و چاره‌نوسی ئاشكرا بكات ، داواشی كردووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە زووترین كات لە بەردەم رای گشتی عێراقی عەرەبی و نێودەوڵەتی چاره‌نوسی سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا بكات .

عەلاوی وتویه‌تیشی: پێویسته‌ گه‌لی عێراق چارەنوسی سەرۆك كۆمار بزانن و زانیاری ته‌واویان بۆ رونبێته‌وه‌ .

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ده‌شڵێت: له‌ مێژووی مرۆڤه‌كاندا شتی وا روینه‌داوه‌ كه‌ بۆ ماوەی ساڵێك سەرۆك كۆماریان نەبێت و كەس نه‌زانێت سه‌رۆكه‌كه‌یان نەخۆشە یان یان مردووە .