07/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی‌و گرێبه‌ست راده‌گیرێت
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی 2014ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی‌و گرێبه‌ست راده‌گیرێت
ره‌شید تاهیره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه هیچ پرۆژه‌یه‌ك كه له‌ساڵی 213 نه‌بوبێت تا بودجه په‌سند ده‌كرێت پاره‌ی بۆ خه‌رج ناكرێت. ناوبراو له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت، هیچ دامه‌زراندنێك ناكرێت، دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ریش به‌گرێبه‌ست راده‌گیرێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 2013 كراون ئه‌وان تازه ده‌كرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت‌و فه‌رمانگه‌كانیش پێویستیان به‌راژه‌كانیان بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زارتی دارایی له 15/12/2013دا هه‌موو خه‌رجی‌و پێشینه‌كانی راگرت، به‌پێی رێنماییه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه له‌كۆتایی ساڵی 2013 ده‌رچووه، چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌كان له‌ساڵی 2014 رونده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی 2014 په‌سند ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌و رێنماییه‌دا كه بۆ وه‌زاره‌ت‌و پارێزگا‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئاراسته‌ی كردوه، ئه‌وه‌ی خستۆته‌رو كه ده‌سه‌لاَتیان پێده‌دات تا په‌سندكردنی بودجه‌ی 2014 یه‌ك له‌سه‌ر 12ی خه‌رجی فیعلی 2013 خه‌رج بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌و پاره‌ی سه‌رجه‌م كرێكان‌و خه‌رجی سوته‌مه‌نی‌و خه‌رجیه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم، هه‌روه‌كو ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌شیداوه كه پاره‌ی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌به‌رهێنان‌و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش تا په‌سندكردنی بودجه‌ی 2014 به‌رده‌وام بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رێگه‌ی به‌و خه‌رجیانه‌داوه، به‌لاَم تاوه‌كو بودجه‌ی 2014 په‌سند ده‌كرێت چه‌ند خه‌رجیه‌كی تری راگرتووه له‌وانه راگرتنی پێشینه جۆراوجۆره‌كانی خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری‌و پێشینه‌ی پیشه‌سازی‌و هاوسه‌رگیری، راگرتنی خه‌رجی بۆ گشت كه‌لوپه‌له كڕدراوه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خستۆته‌رو هه‌ر نوسراوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت كاری پێ ناكرێـت.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 سه‌ره‌تا بریتیبو له 18 تریلیۆن 700 ملیار دینار، به‌لاَم به‌وته‌ی بریكاری وه‌زیری دارایی هه‌رێم، ئێستا بۆته 16 تریلیۆن‌و 400 ملیار دینار.