ئەم وەرزە بۆ واڵکۆت کۆتایی هات و جامی جیهانیشی لەسەر دانا
07/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئەم وەرزە بۆ واڵکۆت کۆتایی هات و جامی جیهانیشی لەسەر دانا


تیۆ واڵکۆت بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە  و خەونی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لە گۆڕنرا

واڵکۆتی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ لە یاری جامی ئینگلتەرا بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت ، لەو یارییەی گەنەرز بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چوارەم. بەڵام خۆشییەکەی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و  ئارسناڵ بەفەرمی ڕایگەیاند  پێکانەکەی واڵکۆت  پچرانی هەردوو ئێسکی ئەژنۆیەتی  و پێویستی بە شەش مانگە بۆ چاکبوونەوە، 
بەوەش لەلایەک ئەو یاریزانە ناتوانێت لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەدا بەشداری بکاتەوە و لەلایەکی دیکەش هەلی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەدەستدا .
 
چەند زانیارییەکی تیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
- واڵکۆت  بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بانگهێشتکرا بۆ جامی جیهانی ٢٠٠٦  بە بێ ئەوەی هیچ یارییەکی لە پریمەرلیگ ئەنجامدابێت .
- یەکەم یاری خۆی بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر هەنگاریا ئەنجامدا لە مانگی پێنجی ٢٠٠٦
- لە جامی جیهانی ئەڵمانیا یاری پێنەکرا بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨  لە بەرامبەر کرواتیا هاتریکی تۆمارکرد
- بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  بانگهێشتنەکرا بۆ جامی جیهانی ٢٠١٠
- ٣٦ یاری بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە