06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌هيد كاوه دواى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى حاڵى چۆن بووه؟!!
ئه‌م كورته چيرۆكهم له‌زارى كاك دانا ئه‌سعه‌دى سه‌رنوسه‌رى ئاێنه نيوزهوه بيست، له‌و كاته‌دا چاوانم پڕ بوون له فرمێسك. ده‌فه‌رموون ئێوه‌ش گوێ بيستتبن به كۆمه‌ڵێك دهستكارييهوه لهسهرئيزنى كاكه دانا.
گۆڤارى گه‌ڕان گۆڤارێكى ناوچه‌ي بوو تايبه‌ت بهگهرميان ده‌ر ئه‌كرا كاوه‌ى جوانه مه‌رگ ئه‌وسا دور له‌ئێستاى سه‌رنوسه‌رى بوو، وێنه‌يه‌كى محمود سه‌نگاوى له‌به‌رگى يه‌كێك له‌ژماره‌ى گۆڤارهكهيدا بڵاو ده‌كاته‌وه. بهحوكمى ئه‌وه‌ى كاك محمود ئه‌وكات به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رميانى يه‌كێتى ده‌بێت، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وكات محمود سه‌نگاوى به‌وه ده‌زانێت كاوه وێنه‌ى ئه‌وى له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌ى داناوه يهكسهر ته‌له‌فۆنى بۆ ئه‌كات وبهوپهڕى له‌خۆ بردووييهوه تهشهيرى پێئه‌كات، من ناتوانم ئه‌و وتانه‌ى ئه‌و لێره‌دا بخه‌مه ڕوو، وابزانم وته‌كانى ئه‌و زۆرێك له خه‌ڵك بيستويانه.
كاك محمود لهتهلهفۆنهكهوه بهشههيد كاوه ده‌ڵێت ئه‌وه ئێستا من يهمهوه بۆ كه‌لار وواو واوت لێ ئه‌كه‌م، كاوه‌ى بێپشت وپه‌ناى باوك شههيديش پاش ئه‌و ته‌له‌فۆنه زۆر نيگه‌ران ئه‌بێت، ناچار خێرا داوايه‌كى ڕه‌سمى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه وتهشهيرانهى مه‌سئوله‌كه تۆمار ده‌كات وبه‌ره‌و بنكه‌ى پۆليس به‌ڕێده‌كه‌وێت، له‌وێشه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ دانا ئه‌سعه‌دى هاوڕێ وهاوپيشهى ئه‌كات
و ئه‌ڵێت: دانا فريم بكه‌وه. هه‌موو مهوزوعهكهى تێ ئهگهيهنێت، داناش وه‌ك ئه‌ركێكى هاوڕێيه‌تى چونكه كاوه ودانا لهدهزگايهكى ڕاگه‌ياندن ئيشيان ده‌كرد ودانا سه‌رنوسه‌ر بوو له‌و ده‌زگايه، يهكسهر له‌سلێمانييه‌وه بهرهوگهرميان به‌ڕێ ئه‌كه‌وێت وله‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێى ڕۆژنامه‌نوسى گه‌رميانى به‌ره‌و لاى كاوه ئهڕؤن له‌وێ ئه‌بينن؟! به‌ڵام چۆن بينينێك... دانا ئه‌ڵێت هه‌رگيز ئه‌و ديمه‌نه‌م له‌بير ناچێته‌وه، ئه‌و ديمهنهى كاوه، له‌شه‌وه دهيجورهكانى زستانێكى وشكى سمودى ئه‌كرد، ڕه‌نگى كاوه ههڵبزڕكابوو، كاوه بهسكاڵاكهى ده‌ستيه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌ى پۆليسدا پاڵى لێدابوويهوه نهى ئه‌زانێ سكاڵانامهكهى بياته پۆليس يان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، نهپۆليس ئه‌و سكاڵانامهيه قه‌بوڵ ئه‌كات چونكه ئه‌وان لهتوانياندا نييه ئه‌و ده‌ستگير بكه‌ن وكاوهش بپارێزن، نهماڵهوهش جێگه‌يه‌كى ئه‌وه‌نده ئارامه له‌ده‌ست ئه‌و پياوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى لێ كردووه بيپارێزێت.
ئه‌و ڕۆژه كاوه‌و دانا وئه‌وانى تر چه‌ند ههوڵێانداو هه‌وڵياندا كه‌س نه‌هات بههانايانهوه، داواكارى گشتيش ئه‌ووت نهبايديوه ونه‌بۆران، ئاخر له‌قوڕ دروستكراو كاوه هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌رگى له‌سه‌ره ئه‌ى نازانى ئه‌وانه چۆن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا دره‌نگ يان زوو به‌ڵێنه‌كانيان ده‌به‌نه‌سه‌ر؟!!!. به‌هه‌ر حاڵێك بووه هه‌واڵه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وشهويش له‌گه‌رميان پێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، داناش به‌يانييه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانى.