06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئوسامە مورسی: باوکم رەوایەتی بە دادگایکردنی نادا
كوڕی محەمەد مورسی رایگەیاند باوكی ددان بە رەوایەتیی دادگایکرنیدا نانێ بۆیە رێگە بە پارێزەرەکانی نادا بەرگریی لێبکەن.
ئوسامە كوڕی محەمەد مورسی، سەرۆکی وەلانراوی میسر گوتی: "باوكم شەرعیەت بەو دادگایە نادا كە ئەوی تێدا دادگایی دەكرێ، بۆیە رێگە بە پارێزەرانی نادا دیفاعی لێ بكەن."
ئوسامە مورسی لە لێدوانێکی چاپەمەنی دا رایگەیاند: راست نییە کە گوایە محەمەد مورسی بۆ بەرگریی لە خۆی، پارێزەر محەمەد سەلیم عەواد كاندیدی سەركۆماری لە 2012 دا، راسپاردبێ بۆ بەرگریکردن لێی.
ئوسامە گوتی: "پێشتریش باوكم لە دادگا نا یاساکەییدا گوتبووی ئەم دادگایە دەسەڵاتی دادگایی منی نییە."
محەمەد مورسی، لە یەکەم رۆژی دادگایکردنی رەتیکردۆتەوە پارێزەر بۆ خۆی بگرێ و رەوایەتی بە دادگا نادا کە ئەو بخاتە ژێر لێپرسینەوەوە. دانیشتنی بەشی دووەمی دادگایی مورسی، وا بڕیارە رۆژی ٨ی کانوونی دووەم ئەنجام بدرێ.