نامەكەی شێخی ئیسلام(إبنُ تەیمیە)لە زیندانەوە بۆ دایكی.
06/01/2014 نوسەر: bzavpress

نامەكەی شێخی ئیسلام(إبنُ تەیمیە)لە زیندانەوە بۆ دایكی.



بسم الله الرحمن الرحیم

لە ئەحمەدی كوڕی تەیمیەوە بۆ دایكی بەڕێزم... داواكارم لە خوای گەورە بە نیعمەتەكانی خۆی چاوەكانی گەش كاتەوە، وە ڕێزم و حورمەتی بەسەردا ببارێنێت.
السلام علیكم و رحمە الله و بركاتُەُ:
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە تەنها هەر خۆی شایستەی پەرستنە، ئەو خوایەی كە شایستەی سوپاسە و بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، وە سڵاو و سەلام لە پیًَغەمبەری كۆتایی بێت(صلی الله علیەوسلم)...ئێوە بۆ خۆتان چاك دەزانن مانەوەی ئێمە لەم وڵاتانە، تەنها لەبەر چەند كارێكی پێویستە، هەر كاتێك كەمتەر خەمیمان تێیدا كرد، ئەوە دین و دنیامان لێ‌ تێك و پێك دەچێت.
سوێند بە خوا ئێمە دووری ئێوەمان پێ‌ خۆش نی یە! بە دەست خۆمان نی یە، وە ئەگەر بهانایە و تەنانەت باڵندەش هەڵی بگرتینایە ئەوە دەهاتین بۆ لاتان، بەڵام وەك وتراوە:(بزر بیانووی لەگەڵ خۆیدایە).
وە دوعایی خێرمان بۆ بكەن و داواكارم لە خوای لێبوردە ئێمە و ئێوە و هەموو مسوڵمانانیش توشی خێربكات، جا با هیچ كەس واگومان نەبات كە ئێمە كارە دونیایی یەكان دەخەینە پێش نزیك بوون لە ئێوە وە، بەڵكو كارە دینی یەكانیش ناخەینە پێش نزیك بوونەوەتان ئەگەر هاتوو نزیك بونتان چاكتر و باشتر بوون.
بەڵام ئەمڕۆ ئیسلامی پیرۆز پێویستی گەورەی هەیە، ئێمە و مانان لە كەمتەر خەمی كردن تێیدا ترسی زیانی هەم گشتی و هەم تایبەتیمان هەیە، چونكە ئەوەی بابای ئامادە بوو دەیزانێ و دەیبیسێ‌ دوور نایزانێ‌ و نایبیسێ‌، ئەوەی كە من داواتان لێ‌ دەكەم ئەوەیە كە:
(زۆر دوعای خێرمان بۆ بكەن، چونكە ئەوەی خوا دەیزانێت ئێمە نایزانین، وە خوای گەورە بەرز و مەزن بە توانایە و ئێمەش بێ‌ توانا و لاوازین و پەروەردگار ئاگاداری تێكڕا شێدراوەكانە، بازرگان لە سەفەردا ئەگەر مەترسی لە تیا چوونی سەروەتەكەی هەبوو، ئەوە چەند ڕۆژێك دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی وە دەستی بخاتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئێستە پێوەی سەرقاڵین زۆر لە باسكردن گەورە تر و مەزن ترە!).
لەكۆتایدا سڵاو لە هەموو ماڵەوە دەكەم...بە گەورە و بچوكەوە...وە سڵاو لە یەكە یەكەی هاوڕێیان و دراوسێكان دەكەم.

والحمد لله رب العالمین.
و صلی الله علی محمد الە و صحبە تسلیماً كثیراً.

(مجموع الفتاوی‌)(مجلد 28).