06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاوی دیجله به‌ڕێژه‌ی 70% كه‌میكردووه
وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه تێكڕای ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی روباری دیجله له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی 70% له‌تێكڕا سروشتییه‌كه‌ی كه‌متر بووه، به‌ڵام له‌هه‌مان ماوه‌دا ده‌رامه‌ته‌كانی روباری فورات له‌ئاستی سروشتی‌دا بووه.
عه‌لی هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی پرۆژه‌كانی ئاودان له‌وه‌زاره‌تی داهاته ئاوییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاری كه‌مبونی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی روباری دیجله ره‌نگه دره‌نگ توانه‌وه‌ی ئه‌و به‌فره بێت كه له‌باكوری وڵات و توركیا باریوه.
راشیگه‌یاندووه كه لایه‌نێكی تری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توركیا ئاوه‌كانی له‌به‌نداوه‌كانی خه‌زنكردووه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌زری هاوینی داهاتوو.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا باری و پاش هه‌ڵگرتنی ئه‌و بڕه ئاوانه له‌به‌نداوو گه‌نجینه‌كاندا، بڕێكی زۆر باش ئاو بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان دابینكراوه.