چاڤی و مۆته‌که‌ی 5ی یه‌نایه‌ر
06/01/2014 نوسەر: bzavpress

چاڤی و مۆته‌که‌ی 5ی یه‌نایه‌ر


پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی 18ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی توانی به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئاڵچی بباته‌وه‌، یاریزانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه چه‌ند ڕیکۆردێکیان بۆ خۆیان تۆمارکرد.

*ئالێکسیس سانچێز و پیدرۆ ڕۆدریگێز تائێستا و له‌م ساڵدا بوونه‌ته‌ گۆڵکاری یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ له‌ خولی ئیسپانیدا به‌ تۆمارکردنی 11 گۆڵ.

*پیدرۆ گۆڵی ژماره‌ 15ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد له‌ هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌کانی ئه‌مساڵدا، به‌مه‌ش پێش لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی که‌وت که‌ 15 گۆڵی تۆمارکردووه‌ له‌ (خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا)دا.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆژی 5ی یه‌نایه‌ر بۆته‌ ڕۆژێکی شووم بۆ چاڤی هێرناندێزی یاریزانی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، ئه‌م یاریزانه‌ له‌ هه‌موو ژیانی وه‌رزشی خۆیدا و له‌ خولی ئیسپانیدا ته‌نها 2 جار به‌ لێدانی سزا گۆڵی نه‌کردووه‌ (یه‌که‌میان له‌ 5ی یه‌نایه‌ری 2003 و دووه‌میش له‌ 5 ی یه‌نایه‌ری 2014 بوو واته‌ دوێنێ) و‌ هه‌ردووکیشیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی گۆڵ بوون .