05/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕ‌اپۆرتێكى "بزاڤ" كاردانه‌وه‌ى جياوازى به‌دواى خۆي‌دا هێنا
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 5-1-2014 يه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى "بزاڤ" به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ڕاپۆرتى گرنگ و ههنوكهييهوه كه‌وته بهرديدى خوێنه‌رانى، كاردانه‌وه‌ى جياوازى لێكهوتهوه، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر يه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانى به‌ناونيشانى "گۆڕان وئيسلامييهكان شه‌ڕى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى ههڵهبجهيانه".
يه‌كێك له خێراتيرن كاردانه‌وه‌كانى لێدوانى وته بێژى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانبانى كيميا بارانى هه‌ڵه‌بجه بوو كه له‌و باره‌يه‌وه ڕايگه‌ياندووه "ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە هەر لە ئێستەوە ڕای دەگەیەنین کە ئەگەر هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ درا ببێت بە پارێزگا پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەبێت بدرێت بە کەسێکی دەست پاک و دەم پاک و نیشتمان پەروەرو پسپۆڕ‌و شارەزا"
كامل عبدالقادر وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانيانى كيميايى بارانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خستوه‌ته ڕوو پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت بێلايه‌ن بێت، چونكه به‌وته‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌بجه زه‌ره‌ر مه‌ندى ده‌ستى ئه‌و ململانێيه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياندووه پێيان باشه ئهكهسهى بۆ ئه‌و پۆسته ديارى ئه‌كرێت، له‌لايه‌ن خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستنيشان بكرێت.