ئافرەتی پشت هاوسەرەكەت بە
05/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئافرەتی پشت هاوسەرەكەت بە

                   
ئەو ووتە بەناو بانگە ئەڵێت لە پشت هەموو پیاوێكی ناودارەوە ئافرەتێك هەیە 
زۆرمان بیستووە بەڵام تۆ ئەی خوشكم ئەتوانیت خۆت بكەیت بەو ئافرەتەی لەپشت ناوبانگ و سەركەوتنەكانی هاوسەرەكەتەوە بیت یاخود هەوڵداوە كە ببیت بە ئەو ئافرەتەی كە هاوسەرەكەی ئەكات بە كەسێكی سەركەوت و
ئێمە هەوڵ ئەدەین ئەو ڕێگایانەت بۆ دەست نیشان بكەین تا بیتە ئەو ئافرەتەی كە لەپشت سەركەوتنە كانی هاوسەرەكە یەوەتی

هەوڵ بدە هەمیشە هاوسەرەكەت ئاگادار بكەیتەوە كە نیەتتی چاك و پاك بیێت هەرگیز داواكاری یەكی لێ‌ مەككە كە لەسەرو توانا یەوە بێـت با بۆ بەدەست هێنانی داواكاری یە قورسە كانی تۆ بیر لە ڕێگەی حەرام خراپ نەكاتەوە نەكەوێتە داوی شەیتانەوە . ئامۆژگاری ئەو ئافرەتە خواناسەت لەبیر بێت كە بە هاوسەرەكەی ئەوت لە خوا بترسەو ئاگادارمان بە هەمیشە ڕۆزی حەڵا ڵ مان دەر خوارد بە ئێمە ئەتوانین ئارام بگرین لەسەر برسێتی لەم دنیا بەڵام هەرگیز توانای سزای ئاگری دۆزەخ مان نی یە 
هەوڵ بدە هاوسەرەكەت نزیك بكەیتەوە لە واقیع مەێڵە خۆی سەر قاڵی بیرو خەیاڵاتی گەورە بكات . هاوسەرەكەت ئەگەر وا بوو بیخەرەوە بیری و ئامانجە كانی  لەگەڵ دەست نیان بكەو هەچەند ئەو بیرەی هەیەتی گەورە بێـ بەڵات تۆ ئەتوانیت بیرە گەورە كەی ئەو بكەیت بە چەند بەشێكەوە ووردە ووردە بەرەو ئامانجە گەورە كە بڕۆ تا ئەگەیتە مەبەست لەگەڵ گەشتنت بە ئامانجێكتان ببە بەپاڵپشتی هاوسەرەكەت بۆ ئامانجی دوای ئەو تا ئەگەن بە ئامانجە گەورەكەتان
هەرچەندە دیاری كردن ئامانج بەس نی یە بۆ گەشتن بە ئامانجە كە پێویستە پێویستە پلانی وورد دابنیرێت بۆ گەشتن بە ئامانج هەوڵ بدە یارمەتی هاوسەركەت بدە بۆ دیاری كردنی پلانەكە بەیارمەتی دانی بۆ بیركردنەوەیەكی دروست كە ئەمەش لە ڕێگەی دروست كردنی هێوركردنەوی دڵ و دەرونی هاوسەرەكەت لە گەڵ دروست كردنی كەشێكی پڕ لە ئارامی هەوڵ بدە هاوكاری هاوسەرەكەت بكەیت تا بە پاڵ پشتی تۆ بگات بە ئامانج

هەوڵ بدە هاوسەرەكەت وا لێ‌ بكەیت زۆر متامانە بە خۆی بكات ئەویش ئەتوانی بە یادخستنەوە سەركەوتنە كانی رأبردووی یاخود وەصف و سەنا كردنی كارە باش و چاكەكانی كە ئەنجامی داوە 
بیری ئەو سەر كەوتن و هەنگاوە باشانەی بخەرەوە كە لە دوای هاوسەر گیری ئەنجامی داوە 
هەوڵ بدە ئەو كارانەی كە ڕێگرن لەبەرەو پێش چوونی و كاریگەری خراپ لەسەر ڕەوتی بەرەو پێش چوونی ئەگرن بە شێوەیەكی جوان بە هاوسەرەكەت بڵێ‌ چونكە تۆ نزیكترین كەسی لێوەی

هەوڵ بدە كات بە فیڕۆ مەددە سود لە كات وەر بگرە سەردانی كردنی خزم و كەس كار بەڕێك و پێ:ی دیاری بكە هەوڵ بدە كاتەكانت بە بێ‌ ئیش و بێكار نەبیت 
هەوڵ بدە گیرو گرفتە كانی ناو خێزانەكەت خۆتچارەسەری بكەیت تا كاتی هاوسەركەت بەو جۆرە كێشانەوە نەكوژیت و كاتی باشتر بدەیت بە هاوسەرەكەت
ئەتوانی هەستی بە ئەنجام دانی هەندێ‌ كاری هاوسەرەكەت وەك و كڕینی پێداویستی ناوماڵ تا كاتی زیاتر بدەیت بە هاوسەرەكەت یاخود ئاسودەی پێ بدەیت . هەوڵ بدە كاتە بەنرخەكانت بەتەلەفۆن كردنی زۆر و سەیركردنی تەلەفزیۆنەوە مەكوژەو هەوڵ بدە سود لەو كاتانە وەربگرە بۆ یارمەتی دانی هاوسەرەكەت

هەوڵ بدە هاوسەرەكەت هان بدەیت بۆ كاری چاك و خێر كردن چونكە یارمەتی دانی خەڵكی هەژارو كەم دەست دەرگای میهرەبانی خوای گەورە ئەكاتەوە بۆ بەندە چاكە كارەكانی هەوڵ بدە بیری هاوسەركەت بخەرەوە كە جگە لە واجبە فەرزەكان كاری چاكەو خێرو خێرات بكات تا دەرگای سۆزو میهرەبانی خوای گەورەی بۆ بكرێتەوە سەركەوت وبێت لە كارەكانی دا

زۆرێك لە خەڵكی سەرقاڵی گەلێك كار ئەبن كارە كەیان تەواو ناكەن زوو زوو كارەكان یان ئەگۆڕِن بەمەش هەر خەریكی بە فیڕۆدانی كات ئەبن بەڵام تۆ هەوڵ بدە كە هاوسەرەكەت نەفەس درێژ بێت لەسە كارەكەی
یارمەتی بدە بەوەی كە زۆر كاتی نەگریت بە داواكاری ی یە زۆرەكانت تا دەست لە كارەكەی هەڵنەگرێت بە هۆی داواكای یەكانی تۆوە ئەگەر هاوكاری هاوسەركەت نەكەیت سەركەوت و نابێت لە كارەكانی دا

هیچ كارێك نی یە بەبێ‌ ئێش و ئازارو ناڕەحەتی ئاستەنگ تێپەڕێت 
هەوڵ بدە كارێك كە گرفتێك هاتە پێش بە عەقڵ چارەسەری بكە مەهێڵەگرفتەكان بەسەرتا زاڵ ببن
هەوڵ بدە ئارام گربیت چونكە سەركەوتن لەپاڵ ئارامگری دایە ئەوەش بزانە دوای هەموو ناڕەحەتی یەك خۆشی یەك دێـت دوای هەموو غەمێك و ناڕەحەتی یەك خۆشی یەك دێت هەوڵ بدە لە ئارام گران بیت تا لە ژیان دا سەركەوت و بیت هەوڵ بدە تۆ وانەی ئارام گری فێری هاوسەرەكەت بكەیت لە كاتە سەختە كان دا لەپشتی بە
سود لە كتێبی (ادفعی زوجك نحو نجاح )
نوسەر عادل فەتحی عبداللە وەرگیراوە