05/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: لۆبییه‌كه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: دروستكردنی لۆبییه‌كه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش بۆ چوونیان ئه‌رێنییه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند:
به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌ڕمی لۆبییه‌كه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی بووه ، لیژنه‌یه‌كیش له‌هه‌موو فراكسیۆنه كوردیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی گوت: به‌و هۆیه‌ی ئه‌ندامانی لیستی عێراقییه به‌شداری ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان نه‌كرد و بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كردووه، به‌ڵام بۆچوونی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیمان وه‌رگرتووه، بۆچوونیان باش بوو.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستانی باسمان له‌وه كردووه كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێویسته له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌ك بۆ به‌پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دروست بكرێ پێویسته به‌هه‌موو لیسته كوردیه‌كان پێكبهێنرێ.
پتر گوتی: ئه‌و كاته‌ی پرۆژه‌كه له‌حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ده‌گاته په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێ له‌هه‌موو لیسته كوردییه‌كان، هه‌موومان كاری تێدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ین تا بتوانین هه‌ماهه‌نگی (ته‌وافوق)ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دروست بكه‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌بێته ده‌ستكه‌وتێك بۆ حزبێك یا كه‌سێك له‌سه‌ر حسابی حزبه‌كانی دیكه.
رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2013 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بكرێ به‌پارێزگا، ئه‌و شاره له 16ئازاری 1988دا له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و كاتی سوپای عێراقه‌وه به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومانیان كرد و بووه هۆی شه‌هیدبوونی 5 هه‌زار هاوڵاتی و برینداربوونی نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاوڵاتی دیكه.