بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەو کەناڵەکانی
پرتوگال "ئۆزیبیۆ"ی ئەفسانەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی بەنفیکای هەمان
وڵات بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئۆزیبیۆ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگی
بەدەستهێناوەو بە پڵنگە ئەسمەرەکە ناوبانگی دەرکردووە.
دەستکەوتەکانی ئەم یاریزانە:
*ساڵی
1966 دەتوانێت لە جامی جیهانیدا هەڵبژاردەی پرتوگال بگەیەنێتە پلەی سێیەم و خۆیشی
بووە گۆڵکاری ئەو مۆندیالە بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ.
* 11 جار
نازناوی خولی پرتوگالی لەگەڵ یانەی بەنفیکا بەدەستهێناوە.
*یەک
جار جامی یانەکانی ئەوروپای بەدەسهێناوە کە دەکاتە "خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئەوروپای ئێستا" و سێ جاریش گەیشتووەتە یاریی کۆتایی.
*نازناوی
باشترین یاریزانی جیهانی لە ساڵی 1965 بەدەستهێناوە.
* ساڵانی
1968 و 1973 خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرتووە.