05/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوری مالیکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان سوپا لە ئەنبار بەردەوام دەبێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق له پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وام ده‌بێ تا سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كانی چه‌كداری له‌و پارێزگایه كۆتایی دێت.
نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" ئێمه به‌رده‌وامین و ناوه‌ستین تا كۆتایی به رواڵه‌ته‌كانی چه‌كداری له ئه‌نبار دێنین و كه‌سوكاره‌كانمان له‌وێ رزگار ده‌كه‌ین."
راشیگه‌یاند "حكومه‌ت هه‌رچی پێكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه راسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك كردی و تائێستایش ئاماده‌ین به‌ده‌م داواكارییه راسته‌قینه‌كان و گوێگرتن له نوێنه‌رانی پارێزگاكانه‌وه بچین."
ئه‌م لێدوانه‌ی مالیكی لهوتهیكیدا هات له ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی عێراق كه ئه‌مڕۆ لهرێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا له شانۆی نیشتمانی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕێوه چوو.
مالیكی له‌وته‌كه‌یدا ئاماده‌یی حكومه‌تی عێراقی نیشاندا بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و وتی "ئێمه ده‌مانزانی داواكارییه‌كان ته‌نها ناونیشان و درۆیه‌ك بوو، به‌ڵام پێویستمان به‌كات هه‌بوو تا شته‌كه ئاشكرابكه‌ین، ئه‌وه‌بوو پاش لابردنی خێوه‌تگه‌كه له گۆڕه‌پانی فیتنه هه‌موو شت ده‌ركه‌وت، قاعیده و داعش و بكوژان له ئه‌نبار ده‌ركه‌وتن."
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌رچی ئێمه دره‌نگ ده‌ستمانكرد به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئه‌نبار، به‌ڵام هه‌ر باشتر بوو له نه‌كردنی و كۆتاییش به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه نایه‌ت تا قاعیده و گرووپه تاوانكاره‌كان كه ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان له ئه‌نبار دابمه‌زرێنن، له‌ناو نه‌برێن.
مالیكی هاوكات داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر بكات و دژ به‌و ده‌وڵه‌تانه بوه‌ستێ كه تیرۆر هاورده ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گوت كه هه‌ندێ ده‌نگی ناڕێك له هه‌ردوو لایه‌نی شیعی و سوننی هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببه‌ن.