04/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆیس سبه‌ی یاری به‌روونی ناكات
دێڤید مۆیسی راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پشوو به واین روونی ده‌دات و له‌یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یاریی پێناكات.
سبه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و سوانزی ستی له‌میانی قۆناخی سێیه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌ڕا رووبه‌ڕیووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و مۆیس له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریی روونی له‌و یارییه ده‌ڵێت”له‌رانی تووشی پێكان هاتبوو بۆیه رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌شدارنابێت، رۆژی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند هه‌ڵی یاریكردن هه‌یه”.
روونی 28 ساڵان ئه‌م وه‌رزه له‌كۆی 24 یارییدا 11 گۆڵی تۆماركردووه.