23/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
( ده‌ق و په‌راوێز ) ** گه‌ڕان به شوێن گه‌وهه‌ره ونبووه‌كاندا **
هه‌وڵی یه‌كه‌م :
مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه بزانێت كه ده‌بوو فیكر‌و ئاوهزایان بۆ گه‌یشتن بێت به ته‌نها ئامانجه‌كه كه شادبوونه به‌شاهی وجود، وجودي شاهێك كه بریاده‌ری هه‌موو مهوجوداته، ئه‌ویش ناسینی خوای باڵایه و باوه‌ڕه به موتڵهقیهتی وی دوور له زه‌مان و مه‌كان، دوایش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و هه‌ڵسورانه له خولگه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌ودا.به‌ڵام نه‌ك نه‌گه‌یشتن به دیداری بێ سنوری، ئهفسوووس گه‌یشتن به لیقای زاته سنورداره فانی و فێڵاویهكان !!.
باشه ئێمه چیمانه به‌سه‌ر زۆری و كه‌می مرۆڤه به مێرو بووه‌كان، مێروو له بچوكی ده‌ماغ و عه‌قڵیاندا،كه قارو غه‌زه‌بی خوایان ئیختیار كردووه؟!، له ده‌قه‌كانی وهحییشدا هه‌میشه زۆرینه‌ی عه‌بده‌كانی خودای به یاخی و نه‌یار خه‌به‌ریان گه‌یشتووه، وه‌كو بیه‌وێت بیكاته بنكه‌و باره‌گای ئه‌به‌دی له چاوو ڕه‌چاوی عه‌بدانی یارو یارمه‌تیده‌ران كه ئیتر ئه‌وه‌نده خه‌یاڵ پڵاو مه‌بن و ئه‌وه حاڵی ئاده‌میانه !.
بۆ ئه‌م رێگه‌یه چه‌ند چاوێكمان ده‌وێت :
1- ئه‌وه لامان یه‌كلا بێته‌وه كه زۆرینه‌ی عه‌بده‌كان عه‌بدایه‌تی خوای گه‌وره ناكه‌ن، ئه‌م زۆرینه‌یه‌ش قیاسێكه بۆ دانیشتوانی زه‌وی هه‌موو پێكه‌وه نه‌ك بۆ هه‌موو لاكۆڵان و لاپاڵێك.
2- ئێمه چاوێكمان ده‌وێت له شوێن و شوێنه‌وار بكۆڵێته‌وه و وه‌ك به‌رق نهێنیه‌كان له نیوه‌ی شه‌ودا بناسێنێت،نهێنی خێردارانه یان شهركارانه!، گرنگ ئاشكراكان ئاشكراترو نهێنیه‌كان تهجهللاتر بكات.
بۆ بڕینی ئه‌م ههورازو نیمچه ههلاكهته، ههلاكهتیش بۆ هه‌لپه‌رستانه‌و هه‌ورازیش بۆ هه‌ڵكه‌وتووان، هه‌روا بۆ كردنه‌وه‌ی كتێبی نهێنیه‌كان ده‌بێت و وابووه كه نه‌خوێندوو به‌هه‌ر شتێك و نه‌زان به‌هه‌چ ههوارو ههناوێك له حه‌رفی شته‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات و داوا بكات خوای گه‌وره فێری تیلاوه‌ی وشه‌و رسته‌كان و تهنهبوئی ئێستای تاریك و داهاتووی دووره ده‌ستی بكات.
له‌سه‌ره‌تاوه وتم كه فیكر و ئاوه‌زا ده‌بێت داره‌داره‌ی گه‌یشتن بكات به خوای بێ گه‌رد، ئه‌مه سه‌ركرده‌ی ئامانجه‌كانه، جگه له‌م ئامانجه ئهوانیكه بێجگه ڕمان و رۆبوونهوهی مل و ماڵی مرۆڤ بۆ ناو ته‌نیایی و ته‌نگه‌لان هیچیكهی لێ ناكێڵێت و لێ سه‌وز ناكات و لێ نادوورێت!.
شه‌رحم بۆ ئه‌م هونه‌ره‌ی خستمه روو ئه‌مه ده‌بێت كه هه‌رچی ناویتره مرۆڤ بۆی سوتاوه‌و ته‌واوی هێماكانیتر كه ئینسان بۆی گلاوه و گشت عێل و عالهمێك كه ئێوه و ئه‌وان بۆی دێوانه‌ن له گه‌ڵ دۆشدامان و دۆشین و رژانی ته‌مه‌ن بۆ مه‌مله‌كه‌تی هیچ و پوچ و داماوی و داڵده‌دانی به‌تاڵ و به‌تاڵ بوونه‌وه ده‌بنه دوو دیو بۆیه‌كتر، به‌ڵام دوودیوی نامهوجود، نامهوجود به مانای غیابی قیمه‌ت و قییه‌م بۆ تێكهوتووهكان و خۆتوشكردووهكان و خۆترۆكردووهكان !.
قوڵ دابه‌زن و قوڵ بڕوانن بۆ ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار: ( أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِنْ دُونِي أَوْلِيَاءَ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلًا، قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا، الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا، أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا، ذَلِكَ جَزَاؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَرُسُلِي هُزُوًا) 102-106 سوره‌تی الكهف .
به كوردیه‌كه‌ی : كافران چۆن حیساب و حهواڵهیهك ده‌كه‌ن كاتێك ده‌بنه عه‌بدی هه‌ندێك له عه‌بده‌كانم و به پشتیوان و فریادره‌سی خۆیانیان ده‌زانن و له تاقانه خوای خۆیان یاخی و نه‌یاری ده‌كه‌ن، ئێمه بۆ كافران شوێنی شایسته‌مان له دۆزه‌خدا بۆیان داناوه ،پێتان بڵێم و هه‌واڵتان بده‌مێ كێ رهنجهرۆیهو كاروكرداری به‌بایه، ئه‌وانه‌ن كه سه‌عی و سه‌عاده‌تیان له دونیادا لێ شێواوه‌و و واش ده‌زانن پیشه‌یه‌كی جوان ورهفتارێكی باش ده‌نوێنن، ئه‌وانه به ئایاتی خوا كافربوون و بروایان به دیداری خوا نیه و هه‌رچیان كردووه‌و بردووه سوتاوو به قه‌ره‌بروت بووه، ئه‌وانه بێ بڕوان به ئایات و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی خوای خۆیان، كرده‌وه‌كانیان پوچ بووه‌ته‌وه‌و له رۆژی قیامه‌تدا هیچ نرخێكیان بۆ دانانێین، ئه‌وانه‌ش سزایان جهههنمهو به‌وه‌ی كوفریان بژاردهكردوو ئایات و نوێنه‌ره‌كانمان جێی لاقرتیان بوو.
با (حه‌رف) و (حیرفه)ی عه‌بقه‌ریه عه‌قڵ كوژه‌كان له‌رووانگه‌ی ئه‌م چه‌ند كه‌لامه به‌رزه‌وه پاش ژماردنیان بكه‌ینه په‌یژه‌و خۆمان بگه‌یه‌نینه ناو جه‌رگیان بۆ مه‌زه‌نه كردنی پشك و به‌پیشه بوونی بێبروایی به‌عه‌قڵ و پاشان به خوای خالقی عه‌قڵ.
هه‌موو جارێك له‌ناو گفتوگۆ دوو قۆڵی و فره قۆڵیهكاندا ده‌وترێت كه‌ئه‌وان سنورێكیان بۆ عه‌قڵ نه‌هێشتووه‌ته‌وه و هه‌رچی خه‌ته سورو سه‌وزو خۆڵه‌مێشی و زه‌رده‌كان هه‌یه هه‌موویان به‌زاندووه، به‌ڵام پێویسته به‌م رووهیتردا بڵێین جۆرێك له بێ‌بڕوایی هه‌یه به عه‌قڵ كه نه‌توانێت و لێی نه‌وه‌شێته‌وه سنور‌و ناسنوری خۆی لێك جیا بكاته‌وه و هه‌ر له‌و بێ برواییهوه به عه‌قڵ ناچار‌و نه‌زانانه په‌تیان بۆ به‌رداوه و له مێخیان بڕیوه هه‌تا بكه‌وێته هه‌موو مه‌ڵبه‌ندو ماڵێكه‌وه هی خۆی و خه‌ڵك بێت یان هی خوا بێت یان لایان روون نه‌بێت هی كامیانه !!.
ئه‌گه‌ر لێمی وه‌رگرن لای من چوارجۆر عهقڵناسین و پێناسه‌ی جیاجیای هه‌یه، جۆرێكیان تاساندن و ده‌ست خستنه بینی عه‌قڵه، ئهویكهیان ته‌راندن و تۆراندنه، سێیه‌میان پارێزگاری و پایه‌دار كردنه و چواره‌میشیان به‌رده‌و بهرهڵڵاكردنه!.
ئه‌مه‌ی چواره‌میان عه‌قڵ له‌خۆی و بۆخۆی ده‌بێته خوایه‌ك وسه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێك و هه‌موو شه‌رعێك و گه‌وزاندنی ره‌وایه‌تی وه‌حیی و ژێردیوار خستنی، ئه‌وه‌ی سێیه‌میش ئه‌و چوار ده‌وره سروشتیه خواكردهیه كه دایناوه عه‌قڵ به ئاره‌زووی خۆی مه‌له‌و په‌له‌ی تێدا بكات و به‌شوێن گه‌وهه‌ره ونبووه‌كاندا بگه‌ڕێت، دووه‌م ئه‌وانه‌ن به‌ناوی حاڵی بوونیان بۆ ده‌قه‌كانی وه‌حیی و نمرهبهرزی پاپهندییان بۆ حهرفیهتی وه‌حیی نایه‌ڵن عه‌قڵ باڵا بكات و ده‌شیانه‌وێت له نێوان دوو قۆناغدا ته‌مه‌ن بهڕێكات، ههتامنداڵه ده‌بێت داره‌داره‌ی بۆ بكرێت،كه‌گه‌وره‌ش بوو بهدارشهقهوه بژی، واته: هه‌موو ته‌مه‌نی كه‌مئه‌ندام و كهلالا بێت !!.
جۆری یه‌كه‌میش دوای ئه‌وه دێت كه عه‌قڵ راونرێت و بتۆرێنرێت، به‌ڵام مه‌رجیش نیه هه‌میشه و هه‌رده‌م تهرهكراو بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌ره‌ت په‌نای بۆ ببرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی سوودێكی باشی لێ وه‌ربگرێت، داهێنان و ههورازكهوتنیشی لێبێته‌وه له چه‌ند حاڵه‌تێكدا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه‌شه هه‌ندێ كاتیتر به گیری و وشك مێشكی خۆیان ده‌ست ده‌خه‌نه بین و بینایی عه‌قڵ و وسكهو فركه‌ی لێ ده‌بڕن، ئیتر نازانم ئه‌وانه پاش تاساندن و ته‌نگاو كردنی عه‌قڵ به‌چی دینداری و دونیاداری ده‌كه‌ن ؟!، راستیه‌كه‌ی ئاسان نیه تێگه‌یشتن له‌م بازبازێنهی ئه‌وان و جارێك ئاشتكردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و زۆر جاران راونانی !.
بێبروایی به‌عه‌قڵ یان یاریكردن به زاتی موباره‌كی عه‌قڵ و جارێك ده‌ركردن و ده‌یانجار دیلكردن یان بروای موتله‌ق به موتڵهقیهتی وامان لێده‌كات حه‌رفه وورده‌كانی دروست كردنی رسته‌كانی ئه‌و كاره‌ساته فیكریانه بخه‌ینه رسته‌وه :
حه‌رفی یه‌كه‌م :
كاتێك عه‌قڵ خانه‌نشین ده‌كرێت و هێزیتر شوێنی ده‌گرێته‌وه ئیتر ناتوانرێت خێر به خێر و شه‌ریش به‌شه‌ر بناسرێت، هه‌رچی منداڵ و منداڵكارو شێت و شێت ره‌فتاری جیهانیش هه‌یه كۆك وكۆبنهوه ناتوانن ئیداره‌ی مهروماڵاتێك به‌رن به‌ریوه .
حه‌رفی دووه‌م :
بێهوده‌یی و ناقۆڵایی خاڵی پێشوو له‌و دایكه‌وه به‌رده‌بێته‌وه كه پێی ده‌وترێت خۆبه سووك دانان و خودریسوایی تا ئه‌و پێ و پێگه‌یه‌ی كه مرۆڤێكی وه‌كو خۆت بكه‌یته خوای خۆت و به‌یانیان و ئێواران به كرنۆشهوه ئاراسته‌ی لێ وه‌ربگریت!.
چی له‌وه ئاسانتره كه‌سێك بیه‌وێت خۆی بكاته ده‌عبایه‌ك و داهۆڵێكی به‌رباو باران؟.هیچ له‌وه ساناتر نیه و به‌رده‌ستی گشت موردێكه، ته‌نها به‌وه‌ش ده‌بێـت كه‌سێكی خۆت ئاسا كه ئه‌ویش ته‌نها دوو گوێ و دووچاوو دوو پێ و دوو ده‌ستی هه‌یه له جیاتی جنابت بریاری دین و دونیات بۆ بدات و تۆش قورمیشكراوانه جێ به جێیان بكه‌ی !.
حه‌رفی سێیه‌م :
كه عه‌قڵ رۆڵ و ره‌نجی لێ قات و قركرا و ته‌نها جه‌سته‌یه‌كی میكانیكی مرۆڤ جرت و فرتی ده‌كرد له‌و عهردهیدا !،ئیتر هیچ غه‌ریب نیه ئه‌گه‌ر رابێت به‌وه‌ی به‌ژن و باڵای خۆی به قنج و پێكهوتهیی تاوس نه‌گۆڕیته‌وه و عه‌شق بوونی بۆ ههڵبهرهو داپهره و سهرمهقولاتهكانی بهسهرچۆپی شایی و سه‌رتۆپی شاران ئاڵ و گۆڕ نه‌كات !!. ئای له‌و غهررایی و كه‌ش و فشه بێ سنوره .
حه‌رفی چواره‌م :
ئه‌و ئایه‌تانه‌ی پێشوو وێنه‌كانی قت و (قێل و به‌رد)كردنی عه‌قڵ له دوو گوزه‌ری وهرچهرخێنهردا دهخاتهدهر كه مرۆڤ تێیدا یان مرۆڤ بوونی ده‌سه‌لمێنێت یان له‌ده‌ستدانی مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی :
1- قبوڵنه‌كردنی خه‌به‌ری یه‌قین و به‌درۆ ده‌ماندنی ههواڵهێنه خواییه‌كان، كه پێغه‌مبه‌رانن، سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت .
2- چاو نهگێران و بیرنه‌كردنه‌وه له‌سێ شت كه قورئان به ئایه‌ت به مانای موعجیزه ناویان ده‌بات و ته‌حه‌ددای ئینسانه‌كانی پێده‌كات ئه‌گه‌ر بتوانن و ئه‌و جوامێریهیان هه‌بێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره هێناوێتی ئه‌وانیش بتوانن و بیهێنن، له‌وانه :
أ- خوێندنه‌وه‌و خولانه‌وه به ده‌وری ئایه‌ته كه‌لامیه‌كان كه قورئانی به‌رزو پیرۆزه.
ب- یهكێتریان روانینه بۆ خۆمان و سه‌رنجدان و تێرامانه له جه‌سته‌و جه‌وهه‌ری خۆمان.
ج- ئه‌وی سێیه‌میان به‌رز بوونه‌وه‌یه بۆ كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك و تهقهدانه له ئاسمان و ئه‌ستێره‌و پارچه‌كانی بوونه‌وه‌ر و ده‌رهێنانی نهێنیه‌كان.
3- ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت : من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م !، دژه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س بیر نه‌كاته‌وه بوونی نیه و بوونه جه‌سته‌یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بوونی به‌ردێك و به‌رانێكی هار و به‌رازێكی قهیافه ناشیرین جیاوازی چیه؟!.
به‌ڵام ئه‌و بوونه‌ی مرۆڤ نابێت به بوونێكی موتله‌ق و به‌ره‌ڵڵا له هه‌موو سنورێك ماف وره‌وایه‌تی پێبدرێت، چونكه ئه‌و جۆره بوونگه‌رایی و موتلهقخوازییه و ڕه‌گه‌ڵ كه‌وتنی جیاوازیه‌ك له نێوان خوا‌و خه‌ڵكدا ناهێڵێت و هه‌موو یه‌كسان ده‌بێت به یه‌كتری، ئه‌و وه‌خته یان خوایه‌ك نامێنێت موقه‌دده‌س و مه‌عبود بێت یان هه‌زاران هه‌زار خوای ساخته له توێكڵی مرۆڤدا ئه‌زێ ، دیاره ئه‌م یه‌كسان بوون و زازوزێیهش له حوكمی مرۆڤه‌كاندا نه‌ك له واقیع و حه‌قیقه‌تدا، واته ته‌نها به حوكمی تاغوتانه‌ی مرۆڤه‌كان مرۆڤ ده‌بێته خوای راسته‌قینه‌و پایه‌ی خوای راسته‌قینه‌ش بێحورمه‌تانه ده‌خرێته ژێر كه‌وڵ و كه‌ڵبه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه بۆ به‌خشینی به‌كه‌سانێك كه هه‌رگیز پێی ناگه‌ن .
4- ئێمه كه‌سێكمان مه‌به‌سته و له دووی سه‌رگه‌ردانین كه بیربكاته‌وه‌و سه‌ر له هه‌موو شتێ ده‌ركات و پرسیار بته‌قێنێ و پرسه‌كان بشڵه‌قێنێت و سبهینێكان ببینێ و داهاتووه‌كان بخه‌مڵێنێت و وه‌ڵامه‌كانمان ده‌ستخات، چی بكه‌م له كوێر‌و كه‌ڕی رۆح زل یان رۆح ته‌پیو داروخاو یان ده‌روێشه حاڵ و موریده سهرقاڵێك كه‌دڵ و ده‌م و ده‌ستی راده‌ستی مرۆڤێكی خۆی ئاسا كردووه و لهرزقی ئوممه‌تی محمدیش ده‌خوات !!. به‌وانه یه‌ك وانه فێر ده‌بین، ئه‌ویش چۆنێتی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می قورخواردن و قڵپ بوونه‌وه بۆ عهدهمخانه .خوایه وێران بێت و پێی شاد نه‌بین !.
ئایه‌ت و ئاوێنه خواییه‌كان كه ڕهخشیی مرۆڤه‌كان و وێنه‌كانی گه‌ردوون و ده‌قه‌كانی وه‌حییه، خاوه‌نه‌كه‌ی دایبه‌زاندوون و دایمه‌زراندوون بۆئه‌وه‌ی به عه‌قڵ و عهقڵسهرداری لێیانه‌وه بروانینه دونیا نهێنیه‌كان و وه‌ڵامی پرسیاره هه‌ڵواسراوه‌كان وگومانه ههڵپهسێنراوهكان و وه‌سوه‌سه چهقێنراوهكان و جیاوازیه به‌ڵا ئامێزه‌كان ده‌نێو مشتخهین . بۆ ئه‌وه‌شه بگه‌ینه به یه‌قینه‌كان و له‌و جاده‌وه بۆ ئه‌ركه‌كان شار‌و شاخ بپێوین و شه‌وانه‌و رۆژانه به‌ڕێوه بین هه‌تا ده‌گه‌ینه هیوا و ئومێده گه‌وره‌كان كه‌مرۆڤ له‌و پێناوه‌دا له زه‌ویدا به‌كاتی چێنراوه و جێیكراوه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ر له‌م پشكانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شی پێویست نه‌خرێته مڵۆ و ماڵه‌وه له‌وانه:
یه‌قینه خه‌به‌رو قوووڵ بیركردنه‌وه له (كهلیمات) و (مه‌خلوقات)ی موخهیهرو موسهیهری خوای ته‌نها و سنوری به‌ڵا و به‌ره‌ڵڵایی مرۆڤ سور سور نهنهخشێنرا و نه‌توانرا له ئه‌ندازه‌ی بخۆرییان له رزقی خوای گه‌وره پرسیاری گه‌وره گه‌وره بكه‌ن و وه‌ڵامی مه‌زم مه‌زن ببچڕن، ئیتر نه‌بوونیان باشتره، بوونیشیان ده‌بێته مێرده‌زمه‌ی حه‌وت سه‌رو حه‌فتا كلك و حه‌وت سه‌د پێ و حه‌وت هه‌زار جۆر له‌قه ده‌وه‌شێنن و ته‌نها به‌ر مرۆڤ خۆشی ده‌كه‌وێت، واته: مرۆڤه‌كان خۆیان ده‌بنه له‌قه وه‌شێن و له‌قه لێدراو !!.
بێ به‌شی له‌م حه‌رفانه‌ی سه‌ره‌وه،جه‌نبه ئیجابیه‌كه‌ی،جومله‌ی كوفر‌و كوێرایی به مافه‌كانی خوای گه‌وره دروست ده‌كات، پێچهوانهكهشیان بینایی و بڕوا‌و باوه‌شكردنه‌وه بۆ نورو نوێنه‌ره‌كه‌ی خوای گه‌وره و حیكمه‌ت و حوكمه‌كانی ده‌كاته‌وه و گره‌وی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
چه‌ندێك له‌و پشكانه به‌شدارو سه‌ر بهرزق بین!، جه‌نبه سهلبیهكهی، ئه‌وه‌نده له خوای باڵا دوور دوور ده‌بین و راكردن و سهرابسهرایی ده‌بێته پیشه و په‌یامی چركه‌كانی ژیانمان، كه‌واته فیكر هه‌بوو به‌ڵام بۆ فه‌نا بوون بوو !.
ئایاتی خوای به‌ڕێزو به‌رزیش كه سێ دانه‌یه، وه‌حیی و گه‌ردوون و مرۆڤ، دایگرتووه هه‌تا فیكر‌و فه‌رهه‌نگی لێ بێته‌وه‌و مرۆڤه‌كان نه‌بنه خۆراكی فه‌نا و فرین بۆ جیهانی وون و وێڵ . ئێمه هه‌ڵپه‌و هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تمان ئه‌وپه‌ڕی نهوسنانهیه، ئه‌ویش بۆ ده‌سكه‌وتنی گه‌وهه‌ره گه‌وره ونبووه‌كانه، ئه‌وه ئێستا ده‌مانه‌وێت ببینه هاوڕێی كاروانی فیكرمهندانی وه‌حیی ویستانی خواپه‌رستان، نازانم به سوختهو سواڵكه‌ری به‌رده‌رگای زانایی و زیره‌كی و زیندوێتی خۆیان قبوڵمان ده‌كه‌ن؟، ئه‌مه هه‌وڵی یه‌كه‌مه و ده‌ست له ده‌ست و قووه‌ت له خوای گه‌وره‌وه ........ با پێكه‌وه بمێنن بۆ بهشێكیتر به‌م نزیكانه ئینشائه‌ڵڵا ...