هەڵەبجە شه‌هید:خۆپیشاندانێك دژی‌ نەوشیروان مستەفا و یەکیتی‌ ده‌كرێت
03/01/2014 نوسەر: bzavpress

هەڵەبجە شه‌هید:خۆپیشاندانێك دژی‌ نەوشیروان مستەفا و یەکیتی‌ ده‌كرێت


 له‌ كۆپییه‌كه‌ی‌ بۆ سایتی‌ " بزاڤ پرێس" نێنراوه‌ رایده‌گه‌ینن 

ئەگەر نەوشیروان مستەفا و یەکیتی‌  دژایەتیککردنەکەی‌ پاریزگای‌ هەلەبجە ڕانەگرن ئه‌وا خۆپیشاندان سازده‌كه‌ین

ئیمە کە لەبردوودا لەسەر پرسی بە پاریزگابوونی‌ هەلەبجە هەموو ریگاوفشارەکانمان گرتووتە بەر پرسی بە پاریزگابونمان گەیاندووتە ئەم قۆناغە لەبەرامبەر مەسعود بارزانی‌ و نیچیرڤان و تەواوی‌ بەرپرساندا قسەمان کردووە سلمان نەکردووتەوە ئیستاش نۆبەی‌ بیدەنگکردنی‌ ئەو پیلانگیرانەیە کە لەریگەی‌ ریکخستەکانیانەوە دژایەتی‌ بە پاریزگابوونی‌ هەلەبجە دەکەن 

ئێمە وەک هەلەبجەیەکان ئاگادارین و باش باش دەزانین ئەوەی‌ لەم دوو رۆژەدا گوزەرا گۆران و یەکیتی‌ دەستیان تیایدا هەیە بە شێوەیەکی‌ مونەزەم و ریکخراو و دریژکراوەی‌ هەمان بەرنامەو پەیامەکەی‌ کاوەی‌ مامە عەبەو دکتۆر شیرکۆیە لە ئەنجومەنی‌ پاریزگا قسەکانی‌ و کەی‌ ئین  ئین لە رابردوو 

هەمان ستراتیژی‌ گۆران و یەکیتیە  بەلام بەتاکتیکی‌ جیاوە ،ئیستا قۆناعی‌ عەمەلییە پیشتر لەریگەی‌ راگەیاندنەکان و ریکخستەکانیانەوەخەلکیان دژی‌ بەپاریزگابوون هاندا ئیستا کاتی‌ عەمەلیەکەیە 
ئەگەر نەوشیروان و یەکیتی‌ واز نەهینیت وەک هەلەبجەیەکان خۆپیشاندانی‌ لەدژیان دەکەین و لەسەر ئاستی‌ نیو دەولەتیش وەک دوژمنیکی‌ هەلەبجەیی و هاوشێوەی‌ علی‌ کیمیاوی‌ و ێدام دەیناسینین ،لە زووترین کات دەبیت وەزعەکە هیور بکاتەوە ئەگەر نا گرنتی‌ ئەوە بدەن 

کەمبینی‌ پشتگیری‌  بەدواداچوون بۆ بە پاریزگابوونی‌ هەلەبجە