03/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ساڵی رابردوو زیاتر له 700 كه‌س له ئێران له‌سێداره‌دراون
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ساڵی 2013 لانی كه‌م 726 كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران به تۆمه‌ت و تاوانی جیاجیا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.
له‌و ژماره‌یه 319 كه‌س به تاوانی بازارگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و 119 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنه‌وه سزای مردنیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه و 176 كه‌سیش هۆكاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌یان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له‌ساڵی 2013 دا سێ گیراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ری پوور، ره‌زا ئیسماعیلی و شێركۆ مه‌عارفی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زیندانه‌كانی ورمێ، سه‌ڵماس و سه‌قز له‌سێداره‌دراون.
له رووی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌وه، ئێران دوای چین له پله‌ی دووه‌می وڵاتانی جیهاندایه و به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه.