03/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گێچەڵپێكردنی كوڕێك بە كچێك 5 كەس كوژران و 6 كەسی دیكەش برينداربوون
گێچەڵپێكردنی كوڕێك بە كچێك لە میسر، بووە هۆی دروستبوونی شەڕێكی گەورە و لە ئەنجامیشدا 5 كەس كوژران و 6 كەسی دیكەش برينداربوون.
سەرچاوەكانی ئاسایشی رۆژئاوای ئیتای بارود-ی لە شاری بوحەیرە لە رۆژهەڵاتی میسر رایانگەیاند: "ئەو ناوچەیە شەڕێكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو كەسانەی شەڕەكەیان كردووە بە چەك هێرشیانكردووەتە سەر یەكتری، هەموو ئەمانەش هۆكارەكەی ئەوەبووە كە كوڕێك توانجی لە كچێك داوە".
هەمان سەرچاوە راشیگەیاند: لەدوای ئەوەی كوڕەكە ئەم كارەی كردووە، كەس و كاری كچەكە دووكانی كوڕەكەیان سووتاندووە، بەمەش شەقامەكانی ئەو شوێنە بوونەتە شوێنی شەڕكردن لەنێوان هەردوو بنەماڵە و لە ئاكامیشدا 11 كەس بوونەتە قوربانی".