مەنع کردنی هێشتنەوەی ڕیش تاوانەو نابێ کەس بە قسەی کەسێکی تر بکات لە تاوان
03/01/2014 نوسەر: bzavpress

مەنع کردنی هێشتنەوەی ڕیش تاوانەو نابێ کەس بە قسەی کەسێکی تر بکات لە تاوان


الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد :

بەداخەوە من زۆر جار ئەو پرسیارەم لێ دەکرێ لە لایەن خەڵکی جیاواز بۆ نمونە یەکێ مرورە دەڵێ دروستە ڕیشم بتاشم چونکە بە زۆرە، یان شورتە یان ئاسایش و پێشمەرگە بەداخەوە ئەڵێن زۆرمان لێ دەکەن دەبێ ڕیشمان بتاشین!
وە هەر وەها قوتابی پەیمانگاو زانکۆو ناوەندی و دوا ناوەندیەکان!
زۆری نەفسی کێشەی هەیە!

وە هەندێ برا دەڵێن کەسوکارمان زۆرمان لێ دەکەن ڕیش بتاشین!

وە بەداخەوە لە هەندێ لە دائیرە حکومیەکان وەکو دائیرەی جەوازو نفوس وجنسیەو مۆڵەتی شۆفێری زۆر لە خەڵک ئەکەن ڕیشیان بتاشن ڕەسمی بێ ڕیشیان بۆ ببەن!
من خۆم بەسەرم هاتووە لە یەکێک لە دائیرەکان وتیان نابێ ڕەسمی بە ڕیش بۆ ئێمە بێنی قبوڵی ناکەین دوای موناقەشەیەکی زۆر وتیان ئێمە تەعلیماتمان بۆ هاتوە لە وەزارەتی ناوخۆ نابێت تەنها ئەگەر مونتەسیبی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان بیت یان قوتابی پەیمانگاو کۆلیژی شەرعی بیت!

من چووم لە گەڵ بەڕێوەبەری دائیرەکە قسەم کرد وتم : کە ئەوە تاوانە من ئەگەر هەویەکەشم بۆ نەکەن ئەو کارە ناکەم چارەی چیە؟ وتی : دەتوانی بچی بە کۆمپیوتەر ڕیشت لابەری!!!
وتم : یانی تۆ بەڕێوەبەری دائیرەیەکی وا گەورەی دەڵێی بڕۆ تەزویر بکە!!!

ئەلحاسڵ وتی : من لەوە زیاتر ناتوانم یارمەتیت بدەم!
من ئامۆژگاری هەموو برا موسڵمانەکانم ئەکەم بەوەی بزانن ریش تاشین حەرامەو ڕێگەی پێنەدراوە، وە بزانن لە تاوان نابێ بەقسەی کەس بکرێ.
وە ئامۆژگاری هەموو ئەوانە ئەکەم کە بەڕێوەبەرن مامۆستان ئەفسەرن تا دەگاتە وەزیرو ئەوانەی ئەو قەرارەیان بەدەستە دەڵێم لە خوای بەرز بترسن ئێمە میللەتێکی موسڵمانین و ئێوەش خۆتان بە موسڵمان ئەزانن و زۆربەتان نوێژ ئەکەن، بەڕۆژوو ئەبن، چۆن ئەتوانن ڕێگری بکەن لە یەکێک لە واجبە ئیسلامیەکان کە لای هەموو زانایانی ئیسلام ئەگەر واجبیش نەبێ لانی کەم بە سوننەتی ئەزانن!؟

وە برای من کە تۆ مروری یان شورتەی یان ئاسایشی یان لەهەر وەزیفەیەکی نەکەی بە قسەی سەرکردەکەت بکەی لە تاوان، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( السمع والطاعة على المسلم فيما احب وكره ما لم يؤمر بمعصية فاذا امر بمعصية فلا سمع ولا طاعة ) متفق علیه واتە : (گوێڕایەڵی سەرکردە لە سەر موسڵمانە لەوەی پێی خۆش بێ یان پێی ناخۆش بێ مادام بە تاوان فەرمانی پێ نەکرابێ ، بەڵام ئەگەر فەرمانی پێ کرا بە تاوان ئەوە ئەو کاتە لە سەری نیە گوێڕایەڵی بکات).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) (صحيح الجامع : 7520) واتە: (گوێڕایەڵی نیە بۆ هیچ دروست کراوێک لە سەرپێچی کردنی فەرمانی دروستکەر).
وە ڕیش تاشین تاوانە چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمانی کردووە بە هێشتنەوەی ڕیش وسمێڵ کورت کردنەوە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( جزوا الشوارب و أرخوا اللحى خالفوا المجوس ) رواه مسلم واتە : ( سمێڵەکانتان ببڕن و کورتی بکەنەوە وە ڕیشتان بهێڵنەوە موخالەفەی -پێچەوانەی- مەجوس -ئاگر پەرستەکان- بکەن ) .

وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( خالفوا المشركين أحفوا الشوارب وأوفوا اللحى ) متفق علیه واتە : ( موخالەفەی -پێچەوانەی- موشریکەکان بکەن سمێڵەکانتان کورت بکەنەوە وە ڕیشتان بهێڵنەوە ) .

لەبەر ئەوە هەم کار بەدەست و هەم خەڵکی تریش دەبێ بترسین لەوەی پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بکەن بزانن بەوە توشی سزاو ڕیسوایی ئەبین لە دونیاو قیامەت، خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (النور : 63) واتە : ( با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا ئەکەن لەوەی توشی فیتنە بن -توشی گومڕایی و هاوبەش دانان بن- وە توشی سزایەکی توند بن -لە دونیاو دواڕۆژ-) .