مسعود بارزانی و نەشیروان مستەفا توشی سەرەتان بوون
22/06/2013 نوسەر: bzavpress

مسعود بارزانی و نەشیروان مستەفا توشی سەرەتان بوون


تایبەت بە بزاڤ
بە پێی زانیاریەك کە دەست سایتی بزاڤ کەوتووە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ دەرەوەی ووڵات بەتایبەت بۆ ووڵاتی ئیتالیا لە ماوەی رابوردوودا، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مەسعود بارزانی توشی "سەرەتانی پوك" بووە، بۆ ئەم مەبەستە بزاڤ وویستی پەیوەندی بکات بە بەرپرسانی پارتی، بەڵام کەس ئامادە نەبوو لەسەر ئەو باسە لێدوان بدات، تەنها بەرپرسێك لە پارتی پەیمانی لە بزاڤ وەرگرت کە ناوی ئاشکرا نەکەین ووتی، ئەوە  ڕیکلامی هەڵبژاردنەو پڕوپاگەندەی گۆڕانەکانە، بەڵام من بەڕاستی پێتان دەڵێم کە نەوشیروان موستەفا توشی سەرەتانی قورگ بووە بەهۆکاری کێشانی جگەرە، یەکێك لە بەرپرسەکانی یەکێتیش ئەمەی پشت راستکردەوە ووتی  گوایە ئەو ووتانە راستی تێدایە و خودی کاک نەوشیروان زۆر دەمێکە ئالودەی ئەو نەخۆشیەیەو  هیواخوازین کە بەزووی  چاکبێتەوە، هەر ئەو بەرپرسەی یەکێتی دانی بەوەدانا کە ئەو نەخۆشیەیەی بەرزانی(وراثە) بۆماوەییە چونکە ووتیشی: باوکی واتا مەلا موستەفای بارزانی هەر هەمان نەخۆشی هەبوو، ووتیشی هیوای چارەسەری بۆ سەرۆك بەرزانی دەخوازم.
تێبینی:پرسیارمان کرد، لەو بەرێزانە ووتمان بۆ ناوی خۆتان ئاشکرا ناکەن،لەوەڵامدائەو بەرپرسەدا ووتی لەبابەتێکی ئاوادا کێ دەتوانێت  ناوی خۆی بڵێت ، چونکە لە رووی سیاسی و پاشان یاسای لەسەر قسەکەر دەکەوێت، چونکە زیاتر ئەوە دەچێتە ناو بواری کەسایەتی.

ش.ب