01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاش چوارده ساڵ چاوه‌ڕوانی دوڕۆژه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
پاش په‌سه‌ندكردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، دانیشتوانی ئه‌و شاره خۆشی ده‌گێڕا.
دوێنێ سێ شه‌ممه كۆتاڕۆژی ساڵی 2013 له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار درا له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه وبڕیاریشه بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره وبۆماوه‌ی دوڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك خۆشی ده‌ر ده‌بڕن.
ئێستا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی ئه‌وشاره ببێ جیاوازی خۆشی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن ویه‌كێك له ئاماده‌كارانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش به"بزاڤ پرێس"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه زۆر خۆشحاڵین به‌خۆشحاڵی هاوشارییهكانمان وهیوادارین، ئهوخۆشییهی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام بێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و له‌ساڵی 1999 بڕیاری به‌پارێزگابوونی بۆ ده‌ركرا به‌ڵام نه‌چووه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه و14 ساڵه خه‌ڵكی ئه‌و شاره چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌ن. له‌كۆتایدا وپێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێ بنێته پازده‌یه‌مین ساڵیه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه بڕیاره كه‌درا.