01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فلۆرهنیتۆ پێریز : به‌ده‌ست هێنانى نازناوى ده‌یه‌مى چامپیۆس لیگ دیاریه بۆهاندهرانى ریال مه‌درید
سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید فلۆره‌نتینۆ پێریز متمانه‌ى خۆى ده‌ربرى به‌تواناكانى یانه‌كه‌ى و دووپاتى كرده‌وه له ساڵى نوێ‌دا نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ده‌كه‌نه دیارى هانده‌ران .
ئه‌مرۆ به‌یانى له‌كاتى ئاهه‌نگ گێرانیان به‌بۆنه‌ى سه‌رى سالى نوێ‌دا، راهێنه‌رى ئیتالى كارلۆ ئه‌نشلۆتى و چهندئهستێرهى یانه‌ى شاهانه له‌سه‌رووى هه‌مویان ئیكه‌ر كاسیاس و سێرجیۆ رامۆس .
پێریز ده‌لێت : هیوا ده‌خوازم سالى یانه‌كه‌م دڵخۆش بێت له بواره‌كانى تۆپى پىَ و تۆپى باسكه ، بتوانین ئامانجه‌كانمان بهێنینه دى له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هانده‌رانى یانه‌كه زۆر دڵخۆش بكه‌ین .
فلۆره‌نتینۆ پێریز زیاتر ده‌لێت : ئامانجمان به‌ده‌ست هێنانى سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه ، بهلاَم ئه‌و نازناوه‌ى ئاواتى ئێمه بردنه‌وه‌ى نازناوى ده‌یه‌مى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپایه.