ئایا ئێوه كه ئه‌وه‌نده باسی مافی ژنان ده‌كه‌ن و هجوم ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلامی یه‌كان به‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كان ڕازی نین ئافره‌ت بێته ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر بۆ كاری زه‌رور! ئه‌وه‌ش به هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ده‌زانن به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و ده‌ڵین پیاوانی ئیسلامی توندڕه‌ون و ئافره‌ت وه‌ك ئاله‌تێك سه‌یر ده‌كه‌ن و ته‌نها شه‌وان بۆ شه‌هوه‌تی خۆیان حسابی بۆ ده‌كه‌ن !
ئه‌ی باشه ئێوه بۆ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر هێنانی ئافره‌تی هاورده و ڕووت و قوتكردنهوهیان له هه‌ولێر ناكه‌ن! ئه‌ها چۆن ئافره‌تیان كردۆته ئاله‌تی شه‌هوه‌ت و خۆشی و ڕووتیان كردونه‌ته‌وه و ڕه‌قسی پێ ده‌كه‌ن و سه‌یری ده‌كه‌ن! باشه ئه‌وه كێ یه ئافره‌ت وه‌ك ئاله‌تی شه‌هوه‌ت سه‌یر ده‌كات و ڕووتی ده‌كاته‌وه و ڕه‌قسی پێ ده‌كات و كوڕان فیكه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و چه‌ندین گۆڕانی بێژ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر؟! باشه ئه‌وه بۆ قسهیاكتان نی یه؟! خیـڕه؟ !
ئه‌ی باشه ئێوه بۆ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته هاوردانه‌ی ئوتێلانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ناكه‌ن! كه شه‌وانه ئافره‌تان ته‌عدایان لی ده‌كرێت و ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ریان و ده‌یان فرۆشن و ده‌یان كڕن !
ئه‌وه‌باشه بۆ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ساجانه ناكه‌ن! كه له پیشه‌كه‌ی خۆیان لاده‌ده‌ن و ئافره‌تی تێدا به كرێ ده‌ده‌ن! ئه‌ترسم ئێوه‌ش وه‌ك كابرا بڵێن: ئه‌وه به‌ویستی خۆیانه و زینا نی یه! ئه‌ی باشه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه زینایه! ژنی خۆمانه و مارهمانكردوون و حه‌ڵاڵی خۆمانه! ئه‌ی بۆچی ئیلاقه‌ی ئێمه‌تان هه‌یه و ته‌داخولی ژووری نوستنی ئێمه ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان و ده‌ڵێن ئێوه وه‌ك ئاله‌تێك حساب بۆ ئافره‌ت ده‌كه‌ن؟! ئه‌ی ئه‌م ئافره‌ت فرۆشی و ڕووت‌و قوتی و ڕه‌قسه به‌كارهێنانی ئافره‌ت نی یه بۆ شه‌هوه‌ت و بازرگانی نی یه به ئافره‌ته‌وه؟! ئه‌م فیكه لێدانه بۆ ڕه‌قس و دانسه چی یه؟! پێشكه‌وتنه؟! ته‌كنه‌لۆجیایه؟! سه‌قافه‌ته؟! كرانه‌وه‌یه؟! پێم وانی یه وه‌ڵامێكتان پێ بێت بۆ پرسیاره‌كانم !
چه‌نده به‌رێزه ئافره‌ت لای ئیسلام! سوره‌تێكی گه‌وره‌ی قورئانی به ناوه‌وه‌یه! (سوره‌تی النساء) سوره‌تی ئافره‌تان! پڕه له ئه‌حكامی شه‌رعی! چه‌نده پیرۆزه ئه‌و ئیسلامه‌ی ئێوه به‌ركاری ناهێنن بۆ ئیصلاح و چاكسازی كۆمه‌ڵگه‌كان! باوه‌ڕناكه‌م هه‌مووتان یه‌ك جار به جوانی خوێندبێت تانه‌وه! بیشی خوێننه‌وه نازانن باسی چی ده‌كات! بشزانن یه‌ك ئه‌حكامی شه‌رعی لێ تێناگه‌ن! ئه‌گه‌رنا بهركارتان ده‌هێنا بۆ چاكسازی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكان! به‌داخه‌وه! كامه په‌ڕا و كتێبی ئێوه كه مه‌نهه‌ج و رێساز و پڕۆگرامی ئیشی ئێوه‌یه؟! بڕگه‌ی چه‌ندی ناوی بڕگه‌ی ئافره‌تانه و سه‌دان ئه‌حكامی گه‌وره‌ی تێدایه كه ده‌بێت ده‌وڵه‌تان پابه‌ندبن پێیه‌وه؟ ! وه‌كو سوره‌تی نیسائی ئێمه؟!
چه‌نده به‌رێزه ئافره‌ت لای ئیسلام! ئێوه ده‌زانن پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صهڵات و سه‌لامی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت:(ئافره‌ت شوشه‌یه!)رواه البخاری و مسلم.
ده‌زانن بۆچی؟! چونكه شوشه ناسكه و وریاری نه‌بیت له ده‌ستت ده‌كه‌وێته خوراوه ده‌بێت به 1000 پارچه‌وه! به‌ڵی ئافره‌ت ناسك و جوانه و وه‌ك شوشه‌یه! به‌ڵام به‌داخه‌وه شوشه‌كان شكان و فڕۆشران و ڕهقساین پێكرا! فیكه‌یان بۆ لێدرا! ده‌ست درێژی كرایه سه‌ریان! كه‌سیش نه‌بوو بێته ده‌نگ؟! شوشوكان ڕوتكرانه و ته‌عدای جه‌سته‌یی و نهفسیشكرایه سه‌ریان! كه‌سیش نه‌بوو بێ ده‌نگ؟! چه‌نده هه‌رزانه شوشه لای هه‌ندێك خه‌ڵك؟! چه‌نده بێ نرخه شوشه لای هه‌ندێك خه‌ڵك؟ !
ئێوه ده‌زانن بۆچی ئێمه پێمان وایه نابیت ئافره‌ت بچێته ده‌ر له ماڵ مه‌گه‌ر بۆ زه‌روره‌ت! بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شكێنرێت! ئهتنهكرێت! نهفرۆشترێت! ته‌عدای لێ نه‌كرێت!نه‌ك وه‌ك داشی دامه! ئه‌وه‌كه‌ی حاڵه! ئه‌وه‌كه‌ی مافه!
به وه‌ڵامێكی مامۆستا و ڕۆشنبیری ئیسلام(سه‌ید قوتب)كۆتای پێ دێنم كه ده‌فه‌رموێت:(ئافره‌ت بۆ ئه‌وه نه‌كراوه له نادیهكاندا قاپی مه‌شروب بگێڕێت! بۆ ئه‌وه نه‌كراوه له مهتاڕهكان پێشوازی بكات! بۆ ئه‌وه نه‌كراوه له مهعرهزهكان دیعایه‌ی سه‌یاره‌ی پێ بكرێت! بۆ ئه‌وه نه‌كراوه بازرگانی و ئیشی پێ بكرێت! بۆ ئه‌وه نه‌كراوه كه له شوشه‌كاندا بفرۆشرێت! به‌ڵكو ئافره‌ت له ماڵه‌وه‌یه هه‌تا نه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگا دروست بكات! چونكه ئه‌وانه سبه‌ی ده‌بنه داهاتووی كۆمه‌ڵگا!).وه‌رم گرتووه به ده‌ست كاری یه‌وه .
ئایا ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن: ئیسلامی یه‌كان وه‌ك ئاله‌ت سه‌یری ئافره‌ت ده‌كه‌ن! ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین یان هه‌ندێك خه‌ڵكی تر؟!
پاشان هه‌ندێك له به‌ناو ڕۆشنبیره‌كان ده‌ڵین: ئیسلامی یه‌كان پیاوی عه‌ره‌بن!! ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین ئافره‌تی ڕووت و قه‌حبه‌ی عه‌ره‌ب ده‌هێنین بۆ ڕه‌قم و دانس و فیكه لێدانی گه‌نجان! یان هه‌ندێك خه‌ڵكی تر؟! ئه‌وه ئێمه‌ین ئافره‌تی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌و به‌زمانه! ئه‌وه كێ یه عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ده‌هێنێت بۆ كوردستان بۆ به‌ڕه‌ڵا و له خشته بردنی گه‌نجه‌كانمان؟!باشه ئه‌وه بۆ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن! ئه‌ی رێكخراوه‌كان ئایا ئه‌مانه توند‌و و تیژی نی یه دژ به ئافره‌تان؟! یان نه‌رمی و نۆڵی یه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان! فریاكه‌ون ئه‌وان ئهتككران! فرۆشران! كه‌واته ئه‌وه ئێمه نین ئافره‌ت وه‌ك ئاله‌ت سه‌یرده‌كه‌ین! الحمدلله ئافره‌تمان نه‌فرۆشتووه و ئافره‌تیش ناكرین و بگره ئه‌وه به كۆیلایه‌تی ده‌زانین! مه‌نهه‌جی ئێمه (سوره‌تی نیسا‌ء)ه! ئه‌و سوره‌ته‌ی نه‌فه‌قه و ماره‌یی و به‌خێوكردن و پاراستن و رێزی ئافره‌ت واجب كردووه له‌سه‌ر پیاو! هه‌تاكه‌ی ئیش به‌و سوره‌ته ناكه‌ن؟ !