01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەلیگری: ماڵئاوایی له ئهی سی میلان دهكات
ماسیملیانۆ ئەلیگری راھێنەری یانەی میلان رایگەیاند، کە ئەمە دوا وەرزیەتی لەگەڵ یانەی میلان و لە کۆتایی وەرزدا دەست لە کاری راھێنەرایەتی یانەکە دەکێشێتەوە.
ئەلیگری لە ساڵی ٢٠١٠، ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی میلانی گرتە دەست، دوای رۆیشتی کارلۆ ئەنشلۆتی و ھەر لە یەکەم وەرزیدا توانی نازناوی خولی کلچیۆ بۆ میلان بەدەست بھێنێت و ساڵی دواتریش پلەی دووەمی بە دەستھێنا،
بەڵام وەرزی رابردوو بە موعجیزەیەک گەڕایەوە پلەی سێیەم، دوای ئەوەی لە سەرەتای خولەکە خاڵێکی زۆری لە دەستدا. لەم وەرزەش لە ساڵی رابردووی خراپتری بەسەرھاتووە و ١٧ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دوورە.
لەم بارەیەوە راھێنەرە ئیتاڵیەکە لە لێدوانکیدا رایگەیاند و گووتی "ساڵی رابردوو بڕیارمدا بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ یانەکە بەردەوام بم، حەزم دەکرد بمێنمەوە و کارەکەم تەواوبکەم، بەڵام چوار ساڵ لەیەک یانە زۆرە" ھەروەھا دەربارەی دەنگۆی کلاریان سیدۆرف بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو گووتی " نازانم راھێنەری داھاتووی میلان کێ دەبێت، چونکە پەیوەندی بە منەوە نیە. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە دواین کریسماس دەبێت بۆ من لە یانەی میلان"