01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه كرايه پارێزگا
له‌ساڵي 1999 وه هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان لهچاوهڕوانيدا بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌يان بكرێته پارێزگا، تا ئه‌م شاره زياتر ببوژێته‌وه، 14 ساڵه كه‌مپين ڕادهگهيهنرێ 14 ساڵه بێ تاقه‌ت نه‌بوون وداواى مافى ڕه‌واى خۆيان ده‌كه‌ن، 14 ساڵه پێيان ده‌وترێ، ئه‌رێ كاكه ئێوه ئاسنى سارد ده‌كوتن، 14 ساڵيشه پێيان ده‌وترێت، به‌سه‌رچاو سبه‌ى ڕاى ده‌گه‌يه‌نين. به‌ڵام كۆڵيان نه‌داو به‌وپه‌ڕى هێزوتوانايانهوه هه‌وڵيان دا و هه‌وڵياندا.
ئه‌وه‌تا نه‌بووه 15ساڵ و بڕياره‌كه له‌لايه‌ن بهرترين ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێكارى عێراقى نوێنه‌رى و هه‌موو ميللهتانى عێراقه‌وه درا.
هه‌ڵه‌بجه شارێك نييه وبه‌س هه‌ڵه‌بجه سومبولى مه‌زڵومى كورد وئاوێنهى ڕهشيهتى به‌عسه، ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گوزه‌را بهدرێژيى مێژوو دوژمايهتى كردنى ڕۆڵه‌كانى بوو بۆ دوژمنانى كورد. بۆيه ئه‌گه‌ر له‌مێژووى ئه‌م شاره چهندلاپهڕهيهك هه‌ڵده‌ينه‌وه ده‌بينين، هه‌رده‌م حكومه‌ته كانى عێراق تا پێش ساڵى 2003 تێڕوانينيان بۆ ئه‌مشاره چۆن بووه‌و هه‌رده‌م له‌هه‌وڵى وێرانكردنيابوون. به‌بۆمبى ناپاڵم و كيمياىى وتهقاندنهوهى گه‌ڕه‌ك وماڵهكانى وڕاگواستنى خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆچه‌ندان شوێنى وه‌ك به‌رحوشتر وگردهچاڵ و تاد...
به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه گرنگى تايبه‌تى بۆناوچهكهو وبۆكوردستان هه‌يه، له‌ڕووى ئابورى و سياسيشه‌وه، به‌هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌رێمى كوردستان بوويه چوار پارێزگا وحكومه‌تى ناوه‌ندى به‌چاوێكى تره‌وه سه‌يرى هه‌رێم ده‌كات وكوردستان وناوچهكانى سه‌ربه‌و پارێزگايهش ئاوه‌دانى زياتر ڕ‌وى تێده‌كات به‌وه‌ى بودجه‌ى تايبه‌ت به‌و شاره ته‌رخان ده‌كرێت وپێداويستييهكانى سنورى پارێزگاكه بوژاندنه‌وه‌ى زياتر به‌خۆيانه‌وه ده‌بينن.
هه‌ڵه‌بجه‌و دانيشتوانه‌كه‌ى
ههڵهكهوتهى جوگرافى هه‌ڵه‌بجه شاخاويهو له‌چه‌ند خاڵێكه‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران وبهكردنهوهى ته‌نها يه‌ك مه‌رز(مه‌رزى سازان) چه‌ندين ئاڵوگۆڕى بازرگانى لهوناوچهيه دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شتێكى بهرفراوانيشى له‌به‌رده‌مه(ده‌شتى شاره‌زوور) كهيهكێكه لهبهپيتترين وناوبانگ ترين ده‌شته‌كانى عێراق كه له‌بوارى وه‌به‌رهێناندا سودێكى ئابورى يه‌كجار زۆرى لێوه‌رده‌گيرێت.
له‌ڕوى گه‌شت وگوزاريشهوه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد جوگرافياى هه‌ڵه‌بجه شاخاوى هه‌ڵكه‌وتووه و ئاو‌و هه‌واكه‌شى لهبارترين شوێنه بۆ گه‌شت وگوزار و چه‌ندين هاوينهههواريش ده‌كه‌وێته سنورهكهيهوه كه‌رتى گه‌شتوگوزارى ئه‌و پارێزگايه ده‌توانێت گرنگى زياتر بداته ئه‌و شوێنانه و سودێكى ئێجگار زۆرى لێ وه‌ربگيرێت، وه چه‌ندين ناوچه‌ى ديكه‌ى له‌بار هه‌يه بۆ گه‌شتوگوزار به‌هۆى سه‌ختى ونالهبارى ڕێگاكهيهوه ئێستا گه‌شتياران ناتوانن سه‌ردانى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لايه‌نى په‌يوه‌نديدار خزمه‌ت گوزارييهكانى بباته ئهوشوێنانهوه به‌دڵنياييه‌وه باش‌ترين ولهبارترين شوێن ده‌بێت بۆگهشتوو گوزار.
له‌ڕووى دانيشتوانيشهوه، خه‌ڵى كى هه‌ڵه‌بجه بهڕۆشنبيرى وبهتوانايى ده‌ناسرێنه‌وه، زۆرێك لهكهسايهتييه ناوداره‌كانى گه‌له‌كه‌مان خه‌ڵى ئه‌م شاره و چوارده‌ورى يان له‌م ناوچه‌يه خوێندويانه و نيشته‌جێ بوون، هه‌ربۆيه‌ش دانيشتوانه‌كه‌ى كه‌سايه‌تى هه‌ڵكه‌وته و ناسراون. لهنمو نهى ئه‌و كه‌سانه‌ش ئيبن سه‌ڵاحى شاره‌زوورى ونالى وگۆران وشێخانى ته‌ريقه‌تى نه‌قش به‌ندى ومهولهوى و مه‌لا عوسمانى پريسى و چه‌ندانى تر وه‌هه‌روه‌ها چه‌ندين حه‌وزه‌ى زانستى و ئاينى له‌م ناوچهيهدابوونى هه‌بووه ولهگرنگترينيشيان خانه‌قاى بيارهيه كهچهندين، مامۆستا‌و ناسراوى گه‌له‌كه‌مانى پێگه‌ياند ديارترينيشيان مامۆستاى موده‌ڕيس، مامۆستا عبدالكريم.