01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٢١
یه‌كه‌م: بیردۆزه‌و قوتابخانه كوَمه‌لاَیه‌تیه نائاینییه‌كان
بیری كوَمه‌لاَیه‌تی نائایینی بنچینه‌كانی كوَنن بێگومان پێشتر ئه‌رستوَ باسی له ژینی كوَمه‌لاَیه‌تی مرۆ كردووه‌و قسه به‌نێوبانگه‌كه‌ی كردووه (مرۆ گیانله‌به‌رێكی كوَمه‌لاَیه‌تییه) هه‌روه‌ك ئه‌فلاتونیش تێڕوانینی كوَمه‌لاَیه‌تی خوَی هه‌بووه‌و له(كوَماره‌كه‌یدا)نوسیویه‌تی گه‌رچی له‌به‌رهه‌می خه‌یاڵ بووه به‌لاَم كاتێك سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ئه‌ه‌وروپیی هات و ئاداب و فه‌لسه‌فه‌كانی ئه‌فریقی هاتنه ناوه‌وه، بیركردنه‌وه‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی نائایینی به‌هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه‌یه وه سه‌ریان هه‌ڵدا،ڕه‌وته خه‌یاڵیه‌كه‌ی كه‌خوَی له یوَتوَپیاو شاره نمونه‌ییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه و ڕه‌وته واقعیه‌كه‌ی كه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا له‌فه‌لسه‌فه‌و عه‌قڵه‌وه ئه‌و شتانه وه‌ربگرێت كه‌دژایه‌تی كڵێسا‌و ڕێنماییه‌كانی پێبكات، له‌و كاته پێشه‌نگی ئه‌م بواره به‌شی(ماكیا ڤللی)و(هوَبز) بوو كه‌پێتر باسمان كرد ڕای هوَبزوماكیاڤیللی له‌وه‌دا كورت ده‌كرێته‌وه كه‌ئه‌و كاته‌ی بیروباوه‌ڕه‌كان له بنه‌ما ئاكارییه‌كان لاده‌ده‌ن و له‌بواری بیره‌كاندا قوَناغێكی بووش دێته كایه‌وه‌و ئه‌وان پێیان وایه كه‌بیروَكه‌ی توندوو تیژی ده‌بێته سه‌روه‌ر چونكی ڕێكخه‌رێكی شه‌رعی نیه له‌و كاته‌دا به‌پێی بۆچونی ئه‌و دوونوسه‌ره ژین له كوَمه‌ڵگه مروَییه‌كاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز ڕاده‌وه‌ستێت، سایكوَلوَژیه‌تی كوَمه‌لاَیه‌تی لای ئه‌و دووانه له‌گوزارشته به‌نێوبانگه‌كه‌دا كورت ده‌كرێته‌وه بێگومان مرۆ وه‌كو گورگ وایه‌و مرۆ و به‌قسه‌ی میكیا ڤیللیش،بێگومان حه‌زی مرۆ به‌لای شه‌ڕدا له‌سه‌روی حه‌زیه‌وه‌یه بووخێر، هه‌ربۆیه بووتوَڵ له‌باره‌ی ماكیا ڤیللیه‌وه ده‌ڵێت(بێگومان گرنگی ئه‌م مێژوو نوسه فلوَره‌نسیه ئه‌وه‌یه كه‌بوو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و كوَمه‌ڵناسی سیاسی بوونێ:ی سه‌ربه‌خۆییدانا) هه‌روه‌ها یه‌كێكیترله پێشه‌نگه‌كانی بیره تازه‌كان فه‌یله‌سوفی جوله‌كه(سپینوَزا) بوو كه به‌دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی بووئاین و ئاكاره‌كانی به‌نێوبانگ بوو هاوچه‌رخی هوَبز بوو پێی وابوو كه‌مرۆ له بنه‌ڕه‌تدا به‌ملكه‌چی بووئاره‌زوه‌كانی ده‌ژێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی له ناكوَكیه‌كی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌یاندا كه‌هاوسه‌نگه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و مافانه‌دا،سپینوَ.ا هێرش ده‌كاته سه‌ر زانستی ئاكار كه‌زاڵ بوو به‌سه‌ر سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وكاره‌ی كه‌سروته‌كان ده‌نرخێنێت و بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كات بۆلای په‌شیمان بوونه‌وه‌و حه‌زی به‌دبه‌ختی تێدایه ده‌ڵێت(بێگومان چێژ له خودی خوَیدا چاكه‌و ئازاریش له‌خودی خوَیدا ناشیرین و خراپه بێگومان حیكمه‌ت له‌وه‌دایه كه‌بیر له ژین بكه‌یته‌وه نه‌ك له‌مردن) له‌وه‌ش زیاتر نوسه‌رێكی تره كه‌له دوژمنایه‌تیه‌كه‌یدا بووكڵێساو ئاكاره‌كانی به‌پله‌یه‌كی سه‌یر په‌ڕگیری كردووه ئه‌ویش(ماندیفیل)ه كه‌له‌كتێبه‌كه‌یدا(كورته چیروَ:ی هه‌نگ) ئابڕوو چونێكی وروژاندوو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، پێی وابوو كه‌سیفه‌ته كه‌مو كوڕییه‌كان به‌دیاریكراوی هه‌رلایه‌نگران ئاكارن كه‌ده‌یانشكێنن و سنووریان ده‌به‌زێنن، وه‌كو سیفه‌ته‌كانی شه‌ڕ خودازی و چاوپیسی و ڕشدی و گوێنه‌دان و خراپه كاری، هه‌رئه‌و سیفه‌ته خراپانه‌شه‌كه‌بلاَو بوونه‌وه‌ی ژیار‌و هونه‌ره‌كان و ته‌كنیكی ڕه‌خساندووه ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی كه به‌خراپ و سه‌ر زه‌نشت كرا‌و داده‌نرێت له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین ڕه‌گه‌زی دینامیكین گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه مرۆ به‌ره‌و حاڵه‌تێكی نزیك له‌ئاژه‌ڵه‌كان ده‌پوكایه‌وه) ئه‌م سه‌ره‌تاو بیروَكانه هه‌روا به‌په‌رش و بلاَوی مابوونه‌وه‌و له‌زانستێكدا ڕێك نه‌خرابوون تاكو زانستی كوَمه‌ڵناسی له‌دایكبوو، كه به‌زانستێكی تایبه‌ت داده‌نرا بوولێكوَڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان به‌لێكوَڵینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل و له‌چوار چێوه‌ی ڕێسا‌و پێوانه تایبه‌ته‌كانی خوَیدا
دوووه‌م: له‌دایكبوونی زانستی كوَمه‌ڵناسی
(بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م زانسته له‌فه‌ڕه‌نساوه ده‌ست پێده‌كات كه‌موَنتسیكوَ(1689، 1755 ) كتێبه‌كه‌ی (ڕوحی یاساكان) ی ده‌ركردوو له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی كوَڵییه‌وه، مه‌به‌ستی موَنتسیكوَ له‌یاساكان: ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێویستانه‌بوون كه‌له سروشتی شته‌كانه‌وه وه‌رگیرابوون، ئه‌و جوداوازی ده‌كرد له‌نێوانسروشتی كوَمه‌ڵگه‌و بنه‌مای كوَمه‌ڵگه‌دا ده‌یوت: سروشتی كوَمه‌ڵگه بینا تایبه‌تی و جیا كراوه‌كه‌یه‌تی و بنه‌مای كوَمه‌ڵگه‌ش بریتیه له حه‌زو ئاره‌زوه مروَییه‌كان كه به‌ره‌و كاركردنی ده‌به‌ن پاشان(سان سیموَن)هات كه‌كوڕێكی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ر ده‌می ڕۆشنگه‌ری بوو ئه‌و بڕوایه‌كی پته‌وی به‌زانست و پێشكه‌وتن هه‌بوو، هه‌روه‌ك حه‌زی به‌دروستكردنی زانستێكی ده‌ستكردوو دانراو بوو بووپه‌یوه‌ندییه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه.به‌نێوبانگترین قوتابیه‌كانی (سیموَن) بریتی بوون له(ئوَگه‌ست كوَنت) و پاشان(ئیم‌یل دووریم)و قوتابیه‌كی (ولیڤی بریل) بوون ئه‌مان هه‌موویان به‌شوێن هه‌مان ئه‌و نه‌ریته‌دا ده‌ڕوویشتن كه‌سان سیموَ، داینابوو سه‌باره‌ت به‌به‌ریتانیاش داڤیدهیوم و ئاده‌م سمپ و هوَبز واسه‌یری كوَمه‌لگَه‌یان ده‌كرد كه‌ڕێكخراوێكی سروشتیه واته له خودی سروشتی مروَییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات نه‌ك له په‌یمانێكی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه به‌م واتایه‌ش ئه‌وان باسی ئاكاری سروشتی و ئایینی سروشتی و تێگه‌یشتنی سروشتیان ده‌كرد) هه‌روه‌ها ئه‌و پوخته‌یه‌ی كه‌دانه‌رانی (ئه‌نپروَپوَلوَجیای به‌رهه‌مهێنانی ) باسیان كردووه پێویستی به‌ڕوون كردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌موو ڕه‌وته‌كانی و به‌ده‌سته‌وه‌دانی بیروَكه‌یه‌كه له‌باره‌ی پڕووگرام و ڕاكانیانه‌وه
1. بیردۆزه‌ی په‌یمانی كوَمه‌لاَیه‌تی : بیردۆزه‌ی باوی پێش(كوَنت) بریتی بوو له‌بیردۆزه‌ی په‌یمانی كوَمه‌لاَیه‌تی كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی(جان جاك رلاِوَسوَ) یه كه‌پێشتر له‌باسی عه‌لمانیه‌تی حوكم‌و سیاسه‌تدا لێی دوواین به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی مه‌به‌سته تێڕوانینێتی بووئاكارواته تێڕوانینی بووشێوازی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كوَمه‌ڵگه‌دا، له‌ڕاستیدا ڕۆسۆبووێربوو له‌ته‌حه‌داكردنیدا بووئاین و ده‌ركردنی له‌ئاكارو نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌یدا و ڕه‌گه‌زی ئیمانی له ئاكاردا ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌و خولگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كرده به‌ژه‌وه‌ندییه دنیا ییه په‌تیه‌كان، واته وه‌دیهێنانی باشترین ئامراز بووهاوكاری له‌گه‌ڵ كوَمه‌ڵگه‌دا، ته‌نیا له‌سنووری دنیا دا، یابوومه‌به‌ستی سودی گشتی و تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گونجا، به‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مین جار له مێژووی مه‌سیحییه‌تدا ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه‌كۆڵیاران له‌ئاكار وای لێبڕوانن كه‌چه‌ند دیاریده‌یه‌كی وێنه‌ین بووهه‌ڵس و كه‌وتی ده‌ره‌كی نه‌ك چه‌ند حه‌قیقه‌ت و به‌هایه‌ك بن كه‌له‌ناخی مرۆه‌وه هه‌ڵقولاَبن و ویژدانه ئیمانیه‌كه‌ی پێی بڵێت ڕۆسۆڕاسته‌وخوَ بیروباوه‌ڕه‌كانی خوَی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵكو خه‌یاڵێ به‌كار هێنا بووێنه‌كێشانی چه‌ند كوَڵه‌كه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی خه‌یاڵی و بیردۆزه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات نا، ئێمه‌یش دوای گریمانه‌كانی ده‌كه‌وین تاكو ده‌گه‌ینه ئه‌نجامی ویستراوی خوَمان، (بنچینه له‌مرۆدا تاكایه‌تیه‌و له‌و ڕۆژانه‌دا بووخۆی به‌خته‌وه‌ربووه‌و شوێ، سایای سروشتی كه‌وتوه به‌لاَم كاره‌ساته‌كان و داخودازییه‌كانی كوَبوونه‌وه‌وایانلێكرد فێری زمان ببێت و كوَمه‌ڵ پێكه‌وه بنێت تاكو ئه‌و مرۆه‌ی كه به‌سروشت پاك بوو به‌كوَمه‌ڵبوون بووبه شه‌ڕخوداز، به‌شێوه‌یه‌ك كوَبوونه‌وه بووه شتێكی پێوست كه‌له هیچه‌وه‌یه گه‌ر هه‌وڵی ڕه‌فزكردن و گه‌ڕانه‌وه بووباری سروشتی بده‌ین هه‌مووئه‌وه‌ی كه‌ده‌توانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه خراپه‌كانی چاك بكه‌ینه‌وه‌و حكومه‌تێكی باش دروست بكه‌ین و ئاماده‌ی بكه‌ین بووپه‌روه‌رده‌كردنی هاولاَتیه باشه‌كان ) سه‌باره‌ت به‌چوَنیه‌تی وه‌دیهیێنانی ئه‌و فیكرانه ڕۆسۆپێی وایه كه(بێگومان ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گونجێت بێته‌دی به‌وه‌ی ئه‌و زوَره لێهه‌ڵوه‌شاوه كوَبكرێته‌وه‌و یه‌ك شتی لێپێكبهێنرێت و یاساكان جێگه‌ی ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی بگرێته‌وه‌و ئه‌و ئاره‌زو حه‌زانه‌ی لێوه له‌دایك ده‌بن نه‌مێنن و له‌دژایه‌تیه‌كان دابماڵرێت واته هه‌موو تاكێك وازله خوَپه‌رستیه‌كه‌ی بهێنێـ و له‌خوَیو مافه‌كانی بێته‌خواره‌وه بووكوَمه‌ڵگه‌كه‌ی،ئه‌ومه‌ش ئه‌و تاكه به‌نده‌ی په‌یمانی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌و هیچ به‌زاندنێكی نییه‌چونكی به‌پێی دادوو خوداسته‌كانی ئه‌و هه‌مووان یه‌كسان ده‌بن له‌ژێرسێبه‌ری یاسادا‌و یاساش ئیراده‌ی گشته‌و بریاری گشتی ده‌دات واته به‌ر ژه‌وه‌ندی گشتی) دوای ئه‌و گریمانانه ڕۆسۆده‌ست ده‌كات به‌پێوتنی پێشنیاره‌كانی له‌باره‌ی كوَمه‌ڵگه په‌یمان به‌ستوه‌كه‌وه (بووئه‌م كوَمه‌ڵگه‌یه ئاینێكی مه‌ده‌نی هه‌یه و ناهێلێت تاك هیچ لایه‌نێكی له‌لایه‌نه‌كانی ژین سه‌ربه‌خوَبێت له‌ژینی مه‌ده‌نیی پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت نكۆڵیی له ئاینێكی وه‌ك مه‌سیحییه‌ت بكات كه‌جوداوازی ده‌كات له‌نێوان كه‌سایه‌تی ڕوحی و كه‌سایه‌تی سیاسیداو نابێت ڕازی بێت له ته‌نیشتیه‌وه ده‌سه‌لاَتێكی كڵێسای بێ‌نرخ هه‌بێت چونكی یه‌كێتی كوَمه‌لاَیه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به‌ڵكو پێویسته ده‌وڵه‌ت ئاین پابه‌ند بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رده‌وڵه‌تێك دروست بووبێت ئاین بنچینه‌كه‌ی بووه، كه‌ئه‌م ئاینه بێتوانایه له‌به‌خشینی بیروباوه‌ڕه پێویسته‌كان بووژین ئه‌مانه بسه‌پێنێت و هه‌ركه‌سیش بڕوای پێیان نه‌بوو دوور بخرێته‌وه یا له ناو ببرێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بێباوه‌ڕه به‌ڵكو به‌و پێیه‌ی كه به‌كه‌ڵكی ژینی كوَمه‌لاَیه‌تی نایه‌ت! ئه‌م بیروباوه‌ڕانه بیروباوه‌ڕی یاسای سروشتین بوونی خودا‌و گرنگی پێدانی خودایی و پاداشت و سزا له ژینی داهاتوداو پیرۆزی په‌یمانی كوَمه‌لاَیه‌تی و یاساكان هه‌ركه‌یش بۆی هه‌یه چی ده‌وێت بۆی زیادبكات له‌و ڕایانه‌ی كه‌له ویژدانی خوَیدا هه‌یه‌به‌لاَم ئاكار لای ڕۆسۆ : لاهه‌مووئه‌وانه‌ی كه‌ئێستا به‌مافه‌كان و ئاكار داده‌نرێن و پاڵپشتیه‌كیان له‌عه‌قڵه‌وه وه‌رگرتوه ئه‌وانه ده‌ستكردن و له‌و ژینه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه كه‌ئه‌ویش هه‌رده‌ستكرده، له‌باری سروشتی‌دا ئاكارێك و مافێك نییه مادام مرۆ له‌و باره‌دا بێ پێویسته له‌مرۆ و په‌یوه‌ندی پێیه‌وه پچڕاوه ) له‌وه‌ی كه‌ڕابوورد ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌هه‌ڵوێستی ڕۆسۆ له‌سه‌ر دووشت ڕاده‌وه‌ستێت
1ـ ڕاكردنه كوێرانه‌كه‌ی له‌كڵێسای مه‌سیحییه‌ت و بیر‌و باوه‌رو ئاكاره‌كانی به‌تایبه‌ت چونكی ئه‌و هاو وێنه‌كانی به‌ره‌وڕووی چه‌و ساندنه‌وه‌كانی كڵێسا بووبوونه‌وه
2ـ ڕ,َمانسیزم كه‌ڕۆسۆبه‌گه‌وره‌ترین پێ!شه‌نگی داده‌نرێت ئه‌م ڕێبازه په‌ر چه‌ركدارێك بوو دژی پیرۆزاندنی عه‌قڵ بوو، كه‌ببووه به‌رگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به‌ڕۆشنگه‌ری ناو ده‌براو زوَرترین شوێنه‌واری له‌بواری ئه‌ده‌ب و هه‌نه‌ردا ده‌ركه‌وت
2. قوتابخانه‌ی سروشتی: گه‌ر به‌دوواداچون بووئه‌و بیروكه‌یه بكه‌ین كه‌ده‌ڵێت:له‌مێژووی زانستی هاو چه‌رخدا سێ شوَڕش هه‌ن و هه‌ریه‌كێكیان شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌رده‌می خوَیاندا ئه‌وه بێگومان شوَڕشی نیو تنی واته بیردۆزه‌ی كێشكردن برتیه له شوَڕشی دووه‌م له‌ڕووی بوونی مێژوویی و له‌ڕووی گشتگیری و كاریگه‌ریه‌كه‌یه‌وه بێگومان نیوتن سه‌لماندی كه‌گه‌ردوون یاسروشت نه‌له‌ده‌ست به‌ربووه‌وه و نه‌هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه هه‌روه‌كو زاناكانی پێشتر وا گومانیان بردبوو به‌ڵكو گه‌ردوون به‌وردیه‌كی سه‌ر سورَهێنه‌ر پێكه‌وه به‌ستراوه‌و یاسایه‌كی ماتماتیكی بڕاوه نێوان به‌شه‌كانی پێكه‌وه به‌ستوه‌و هیچێك له‌دیاریده‌كانی له‌وه ڕزپه‌ڕنین ئه‌م بیروَكه‌یه ئاماژه‌ی بووئه‌و زانا‌و كۆڵیارانه كرد كه‌كڵێسا هه‌ناسه‌كانی ده‌ژماردن و قوڕگی پێدراوه‌كانیانی توند گرتبوو تاكوبڕوا به‌م بهێنن و بێبڕوابن به‌خوداكه‌ی كڵێسا‌و خودایه‌كی تازه‌به‌ناوی (سروشت) بپه‌رستن به‌لاَم ئه‌و زانا‌و كۆڵیارانه كاتێ: له‌بیروباوه‌ڕی بێزاركه‌ری كڵێساعه‌قڵیان ڕزگاری بوو پێیان وابوو كه‌قورستره له‌وه وازهێنانه له‌و ئاكاره مه‌سیحیانه‌ی كه‌هه‌موو مرۆێكی ژیر به‌پێویستی ده‌زانی بوومانه‌وه‌ی كوَمه‌ڵگه‌كه‌ی بۆیه خوَیان له‌وه‌نه‌پاراست كه‌بڵێن خودایه تازه كه‌یاسای ئاكاری و شه‌ریعه‌تی كوَمه‌لاَیه‌تی تایبه‌تی هه‌یه كه‌وامان لێ ده‌كه‌ن بێ پێویست بین له‌ئاكارو شه‌ریعه‌تی كڵێسا، له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا هه‌مووئه‌وانه‌ی كه‌نكوڵیان له‌بوونی خودایه‌كه‌ی كڵێساده‌كردوو ئه‌وانه‌ش كه‌بڕوایان وابوو ئه‌و كه‌ئه‌و خودایه‌ی (دروستكه‌ری كات و سه‌رده‌مه) هاوبه‌ش بوون، ئه‌مانه زاراوه‌ی (سروشتگه‌راكان) یان به‌سه‌ردا بڕا،ئه‌وان پێیان وابوو كه‌عه‌قڵی مروَیی به‌پشت به‌خستن به‌خۆی ده‌توانێت یاسای سروشتی كوَمه‌لاَیه‌تی بدۆزێته‌وه‌و هه‌روه‌كو چوَن نیوتن یاسای سروشتی بووسیتمی گه‌ردوون دۆزییه‌وه، لێره‌یشه‌وه ئاكار هیچ وابه‌سته‌یه‌كی به‌ئاینه‌وه نیه‌و ئه‌سڵه‌ن پێویست به‌وه‌حی و كتێبه ئاسمانیه‌كان و ده‌سته‌كه‌هه‌نوتیه‌كان ناكات، هه‌مووئه‌مانه ته‌نیا ڕێگرێكن كه‌خه‌ڵكی له‌یاسای سروشتی دوورده‌خه‌نه‌وه ئه‌و یاسایه‌ی كه‌هه‌ربووئه‌و هه‌یه سه‌ر وه‌ربێت،(ڕانداڵ) ده‌ڵێت(بێگومان یه‌كێك له‌سێ پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی عه‌قڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه‌سیستمی سروشت یاسایه‌كی سروشتی بووئاكار له‌خوَگرتوه‌و وه‌كو هه‌ریه‌كیكَ له‌و بنه‌ما عه‌قڵیانه وایه كه‌سیستمی میكانیكی نیوتنی خوَی ده‌گرێت و پێویسته بناسرێت و شوێنی بكه‌وین،واتای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌بنه‌ماكانی پاداشت و هه‌ڵ‌و دادگه‌ریی و سته‌م سه‌باره‌ت به‌سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌گه‌ڵ پڕووگرامی عه‌قڵ و زانست‌دا گونجاوبوون ئه‌و شته‌ی كه به‌ته‌واوی دانی پێدانراوه ئه‌وه‌یه كه‌زانستی ئاكار سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ربنچینه‌یه‌كی لاهوتی و خوداییدا وه‌كو ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه وایه كه‌هه‌رجوَرێكی تری مه‌عریفه مروَییه‌كان هه‌یانه،له‌ڕاستیدا خودای گه‌وره فه‌رمانی به‌بنه‌ما ئاكارییه‌كان كردووه هه‌روه‌كو چوَن فه‌رمانی به‌یاسای كێشكردن كردووه به‌لاَم ناوه‌ڕووكی فه‌رمانه‌كانی وه‌كو ناوه‌ڕووكی هه‌موو یاساسروشتیه‌كانی تره،كه‌پێویسته له دۆزینه‌وه‌یدا به‌ڕێگه عه‌قڵی و ئه‌زمون كارییه‌كان زانستی نیوتنی هه‌بێت، بێگومان هه‌ندێ كه‌سی بووێر هه‌ستیان كرد وه‌كو موَنتسیكوَ، به‌وه‌ی گه‌ربێتو به‌ڕ‌هایی خودایه‌ك نه‌بێت و وه‌كو پێویست له‌عیباده‌ت ئاین ڕزگارمان بووئه‌وكات پێویسته له‌عیباده‌ت كردنی دادگه‌ریش خوَمان ڕزگاربكه‌ین، ئه‌وه‌ش چونكی پڕووگرامه‌كانی زانستی مرۆ و سیاسه‌ت و ئابووریی و كوَمه‌ڵگه به‌شیوَه‌یه‌كی گشتی،پێویسته له چوارچێوه‌یاندا ئاكاریش بگرنه‌وه) سه‌باره‌ت به‌خوَڕزگار كردن له ئاكاره‌كانی كڵێساش، سروشتگه‌راكان ڕێگه‌یه‌كی خودارو خێجیان بۆی گرته‌به‌ر كاتێك وتیان(بێگومان خودا به‌ته‌نیا یاسای ئاكاریی له گه‌ردووندا كورت هه‌ڵناهێنێ به‌ڵكو له هه‌موو كه‌سێكدا به‌شێك یا ده‌نگوَیه‌كی ئه‌م یاسا ئاكارییه ی بلاَو كردووـه‌وه هه‌ربه‌و شێوه‌یه گوێگرتنمان له ده‌نگی ویژدانمان یاپه‌نا بردن بووئه‌و ڕووناكیه ئاشكرایه‌ی عه‌قڵی سروشتی، كه‌گوزارشتێكی كارتێكه‌ربوو لای زانایانی سه‌ده‌ی هه‌ژده ده‌مان گه‌یه‌ننه ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌له كتێبی پیرۆزدا بوومان هاتون یاله‌نوسینه‌كانی پاپاكاندا بدۆزینه‌وه‌به‌و پێیه‌ش بێگومان وه‌حی پاڵپشتی ویژدانه‌و ئه‌ویش له‌پاڵیدا پاڵپشتی ده‌سه‌لاَتی وه‌حیه،لێره‌یشه‌وه بێگومان ئێمه ده‌توانین كه به‌ڵگه بدۆزینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان له‌چه‌ندین سه‌ر چاوه‌ی تره‌وه بێجگه له‌ده‌سه‌لاَتی كتێبی كڵێسا‌و یایاسای كڵێسای به‌ته‌نیا) سروشتگه‌راكان و ئه‌وانه‌یش كه به‌ڕێچكه‌ی ئه‌واندا ده‌ڕوویشتن زوَر به‌توندی ڕه‌خنه‌یان له ئاكاری كڵێسای ده‌گرت به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و ناو زراندن و ته‌كفیركردنی كه‌له‌لایه‌ن كڵێساوه به‌ره‌وڕوومان بۆیه‌وه هه‌وڵیاندا هه‌ڵه‌ی ئاكاری مه‌سیحییه‌ت بسه‌لمێنن و ئاكارییه‌كه‌ی نه‌هێڵن له‌وه‌شدا پشتیان به‌چه‌ند بنه‌مایه‌كی عه‌قڵی و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و واقعی به‌ستو كاریان بووده‌كرد له‌و به‌ڵگانه‌ش
أـ ده‌یانوت ئه‌و ئاكارانه دروستكراون و ناسروشتین: ئاسانیش بوو ئه‌مان به‌ڵگه‌ی ته‌واو بووئه‌م ڕأیه بهێننه‌وه‌و بیسه‌لمێنن،(كرسوَن) و چه‌ند كۆڵیارێكی تری بواری ئاكار باسی ئه‌وه‌مان كردووه ئه‌و ژیننامه‌ی خراپه‌ی پیاوانی ئاین و ڕه‌وتاره دزێوانه‌ی كه‌پێی جیا ده‌كرانه‌وه له‌هه‌مووئه‌و بیردۆزانه‌ی كه‌هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئاكارزیاتر كاریگه‌ربوون له ڕووخاندنیدا خاوه‌نانی ئه‌م ڕایه ده‌ڵێن بێگومان ئاكاره مه‌سیحیه‌كان یه‌ك داوێن پاكی و پێشخستنی ئه‌وی دیكه به‌سه‌ر خودا‌و به‌زه‌ی هاتنه‌وه له‌سه‌ر زوَر له خوَكردن و خوداده‌رخستن بنیات نراون،لێره‌شدا له‌گه‌ڵ ڕۆسۆدایه‌كده‌گرن، هیچ شتێكیش له‌وه به‌ڵگه‌ترنه‌بوو كه‌پیاوانی ئایینی خوَیان یه‌كه‌م كه‌سبوون پێچه‌وانه‌ی ده‌جولاَنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانیدا به‌ر یه‌ك ده‌كه‌وتن به‌لاَم گه‌رئه‌م ئاكاره سروشتی بوونایه‌و له‌گه‌ڵ یاسای سروشتی‌دا ڕێیان بكردایه ئه‌و جوداوازییه نه‌ده‌بوو كه‌واقعی هه‌ست پێكراو شاهێدی له‌سه‌رده‌دات هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌ی كه به‌ته‌مای چاكه‌و خوَته‌واو كردنه، ساخته‌و دووڕووی ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت (ئاكاری مه‌سیحی) ڕه‌فز بكات و دان به‌و ئاكاره سروشتیانه‌وه بگرێت كه‌ویژدانی ناوه‌كی و گونجانی بێوێنه له‌سروشتی ده‌ره‌وه‌دا فێری ده‌كه‌ن.
ب ـ ئه‌وانه‌ئاكارگه‌لێكی ناڕێك و ناعه‌قلاَنین : ئه‌مان پێیان وایه كه‌ئه‌و تێڕوانینه مه‌سیحیه بریتیه‌له(بێگومان بڕبڕه‌ی پشتی ژینی ئه‌خلاقی بریتیه له‌گوێڕایه‌ڵی كردنی یاسا ) یاسایه‌ك نییه كه‌عه‌قڵی مرۆیی دۆزیبێتیه‌وه‌و دواتریش یاسایه‌ك نیه واده‌ربكه‌وێت كه‌مه‌عقوله، به‌ڵكو ته‌نیایاسایه‌كه له‌وه‌حی خوداییه‌وه بوومان هاتوه‌و هیچمان له‌به‌رده‌مدانییه، هه‌رده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بین جائه‌گه‌ر مه‌عقول ده‌ربكه‌وێت یانامه‌عقول لوَژیكی بێت یا به‌زوَرسه‌پاو له‌جێی خوَیدا نه‌بیبَت دادگه‌ربێت یاسته‌مكار ئه‌وه‌ی پێویسته به‌گوێی ئه‌و یاسایه بكرێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌گوزارشته له ئیراده‌ی خودایی نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازێكی تێدا ده‌بینین بووه‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌رییه ڕاسته‌قینه‌كه‌مان ! به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌گریمان ئه‌و هێزه‌ی كه‌شه‌و نخونی ده‌كات بووجێبه‌جێكردنی ئه‌م یاساخوداییه،بریتی بێت له خودایه‌تیه‌كی باش و چاك .. به‌وه‌ش ده‌بێته یاسایه‌كی باش و گوزارشت له حیكمه‌تێكی بالاَده‌كات به‌لاَم مادام ی‌ڕزگاربوونمان ڕاسته‌وخۆ به‌گوێڕایه‌ڵی كردنی هه‌موومانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه بووئه‌م یاسایه ئه‌وه‌ڕوونه كه‌له‌ئێمه داواكراوه هه‌ستین به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ئه‌و دیاریكردووه، به‌چاو پوَشین له‌ڕای مروَیی خوَمان له‌و فه‌رمانانه‌دا بێگومان تائه‌مڕۆش جێبه‌جێكردنی مه‌سیحییه‌ت بووئه‌ركه‌كانی وه‌كو مه‌سه‌له‌ی گوێڕایه‌ڵی حیسابی بۆكراوه نه‌ك مه‌سه‌له‌ی به‌رچاو ڕوونی ئه‌وه‌تا هه‌ندێكیان به‌باشترین شێوه گوزارشتیان له‌م بیروَكه‌یه كردووه كه‌وتویانه: بێگومان هوَكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م گوێڕایه‌ڵی یه باشه‌و ته‌نانه‌ت هوَی ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته ئه‌نجامبدرێت كارێكی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه بریتیه له‌وه‌ی كه‌پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین)
ج ـ ئه‌وانه كارگه‌لێكی سود گه‌رایی هه‌ل په‌رستین : ئه‌وان پێیان وایه كه‌ئه‌و كاره مه‌سیحیانه له‌سه‌ر بنه‌مای (پاداشت و سزا) ڕاگیركراون له جیهانی دوواڕۆژدا،به‌هه‌شت و دۆزه‌خیش دووپاڵنه‌رن كه‌گرنگیه‌كی زوَریان هه‌یه له‌ڕه‌وتاری ئاكاری مه‌سیحیه‌كاندا به‌ڵگه‌یه‌كی به‌نێوبانگیش هه‌یه له‌سه‌ر بوونی خودا( گه‌رخودا بوونی نه‌بێت ئه‌وه پێویسته خودایه‌ك دابهێنرێت) ده‌توانین لایه‌نگرانی ئه‌م ڕایه به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان جارێكی‌تر داڕشتوَته‌وه جارێكی‌تر وێنابكه‌ین به‌شی,َه‌یك كه به‌ڵگه كه ببێته(گه‌ربه‌هه‌شت و دۆزه‌خ نه‌بن، ئه‌وه پێویسته دابهێنرێن) ئه‌وه‌ش بووئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه مه‌سیحیه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێته‌دی، به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانیش بووئه‌م ڕایه له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه‌وا له‌ئاكاربكه‌ن له‌بنچینه‌یدا مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ل په‌رستی بێت، یا چاو به‌سته‌كیه، ئاكاریی بوون هیچ نیه ته‌نیا سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه نه‌بێت جائه‌گه‌ربمانه‌وێت بره‌كه‌تی خودایی و مانه‌وه به‌ده‌ست بهێنین دوور له‌هه‌موو ناڕ‌حه‌تیه‌ك له‌م دنیا و له دوواڕ,َژیشدا له‌سه‌رمان پێویسته گوێڕایه‌ڵی ئاكاری مه‌سیحییه‌ت بین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌ته‌نیا له مه‌سیحییه‌تی میللی‌دا كورت هه‌ڵنایه‌ت به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی فراواندا هه‌رله‌و كاته‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی خودایان هه‌بوو گوێڕاپه‌ڵیان ده‌كردوو ڕازیان ده‌كردوو پێیاندا هه‌ڵده‌داو دڵیان پێی خوَش بوو بلاَو بووبووه‌وه خه‌ڵكه ساده‌و نه‌وزانه‌كه به‌رده‌وام حه‌زیان به‌وه‌یه كه‌عیباده‌ت ئایینی بكه‌نه سیستمێكی شت به‌شت و به‌نده كارێك بووخوداكه‌ی ئاماده‌ده‌كات گوێڕایه‌ڵی و قوربانی بووكردنی و یاته‌نیا دان پیانانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا چاوه‌ڕووانی چه‌ند به‌خشیشێك ده‌كات له‌لایه‌ن خوداوه) ئه‌وانه باسكران هه‌ندێك له‌و بنچینانه‌بوون كه‌دژانی ئاكار له‌هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر ئاكاری مه‌سیحییه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه دواتریش ده‌بینین ئه‌و هێرش كردنانه هه‌موویان كه‌ڵه‌كه بوون وشێوازێكی نوێی قوڵتریان له‌ڕه‌خنه گرتن لێهاته بوون و كاریگه‌ریشیان به‌هێزتربوو له‌وانی پێشتر كه‌له‌م بیردۆزانه‌ی داهاتودا ده‌یبینین.