ئیسلامەتی گریانی دەوێ‌
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئیسلامەتی گریانی دەوێ‌


ئیسلامەتی واتە: بارودۆخ‌و حاڵەتی موسڵمانان، ئیسلام واتە: ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئیتر وێڕای ئەوەی كەئیسلام ئاینی پیرۆزی خوای گەورەی كردگاری بونەوەرەو، تاكە یاساو بەرنامەی ژیانی ئینسانە ،
بەلًكو بەهێزترین یاساو بەرنامەی ژیانە چونكە لەلایەن خوای گەورە هاتووە ، موسڵمانان هەڵگرو جێبەجێ‌ كەرو نوێنەری ئەو بەرنامەن، چەند بەو بەرنامە پەیوەست بن ئەوەندە سەركەوتوو دەبن، كەچی ئێستا دەبینین موسڵمانان لەزۆر شوێنی جیهان لەشكەست وزەبونی وژێردەستی دان ، لەبەرچی ، لەبەرئەوەی بەشێكی زۆر لەو موسڵمانانە ،
 بەناسنامەو بەڕەگەز موسڵمانن ، وەلێ‌ بەكردەوەو بەبیروباوەڕو بەپەیوەستبوون ، تێگەیشتنێكی هەڵەیان لەئیسلام هەیە، زۆر بەتەقواو خواناس وخواپەرست و لەخواترس وبەئیلتیزام نین ، بەشیرك و كوفر و گوناهو تاوان و عەلمانیەت وبێدینی و دیموكراتیەت و غەیری ئیسلام ڕازین ،
 بەرگری لەئیسلام ناكەن، قوربانی لە پێناو ئیسلام نادەن ، وازیان لەجەنگ و جیهاد و خەبات و كاری ئیسلامی هێناوە، تەواو پەیڕەوی لەئیسلام ناكەن وەك یاساو بەرنامەی ژیان ، بەدوای زانایانی ڕاستەقینەی ئیسلام و لایەنە ڕەسەنەكانی ئیسلامی ناكەن ، بەلكو بەشێك لەو موسلمانانە بەدوای عەلمانیەكان دەكەون و بەحوكمی ئەوان ڕازین ، بۆیە موسڵمانان ئاوا زەلیل و زەبون  دەبن و، خاوەنی هیچ نین و، حاڵەت و ژیانی موسڵمانان گریانی دەوێ‌ كەبریتییە لەگرتن و كوشتن وچەوساوەیی و ژێردەستەبوون و ئاوەرەبوونیان. لەسایەی ئەوەی لەمێژە لەجیهانی ئیسلامی خەڵك وبەرنامەی خراپ و عەلمانی و نادادگەر حوكمی گەل و وڵات دەكات .