گواردیۆلا و ریبیری و بایرن میونخ و رۆناڵدۆ وچاڤی بوونە خاوەنی خەڵاتی گلۆب سوكەر
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

گواردیۆلا و ریبیری و بایرن میونخ و رۆناڵدۆ وچاڤی بوونە خاوەنی خەڵاتی گلۆب سوكەر


لەمیانەی كۆنگرەی هەشتەمی وەرزشی دوبەی هەریەكە لە " كۆنتی و گواردیۆلا و ریبیری و بایرن میونخ و چاڤی هێرناندێز و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و چەندانی دیكە بوونە خاوەنی خەڵاتی " گلۆب سوكەر " ی جیهانی".
ئەمەو خەڵاتەكان بەمشێوەیە بوو:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ / باشترین یاریزانی جیهان
فرانك ریبیری / خەڵاتی گەورەی باشترین یاریزانی جیهان 
چاڤی هێرناندێز / باشترین دروستەكەری یاری
دیكۆ / خەڵاتی رێزگرتن لە كاروانی وەرزشی 
مەهدی عەلی / خەڵاتی باشترین یاریزانی كەنداو
خۆرخێ میندێز / خەڵاتی باشترین بریكاری یاریزانان بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەكتر
ئەریكو روسی / خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان
بایرن میونخ / باشترین یانەی جیهان
پیپ گواردیۆلا / باشترین راهێنەری جیهان