میسی لەساڵی (2014) هیوای یەك شت دەخوازێت
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

میسی لەساڵی (2014) هیوای یەك شت دەخوازێت



بەرنامەی تەلەفزیۆنی ( موندو لیۆ ) دیمانەیەكی لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەنجام داوە و تیایدا لەبارەی ئاواتەكانی ئەم یاریزانە كۆڵیوەتەوە و تیایدا ناوبراو ئاواتەخوازە ساڵی (2014) ساڵێك بێت بێ پێكان بێت".
میسی لەیاری بەرامبەر یانەی ریال بیتیس تووشی پێكان هات و بەمهۆیەوە ماوەی (8) هەفتە لەیاری كردن دابرا و لە ئێستادا هیوای ئەوە دەخوازێت ساڵی نوێ ساڵێكی بێ پێكان بێت".
میسی لە لێدوانێكی دا ووتی : " ئامانجی من تەنها گەراندنەوەی توانای جەستەیی خۆمە و دەمەوێت بگەرێمەوە یاریگاكان و یارمەتی یانەكەم بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكانی داهاتوو".
میسی دەلێت : " هیوام وایە لەساڵی نوێ هیچ پێكانێك دووچارم نەبێتەوە و بەردەوام بم لەیاری كردن".