هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر و پێیان ووت: تۆ بۆ ئێمه بانگ ده‌كه‌یت بۆ به‌هه‌شت! ئێمه خۆمان ئه‌هلی به‌هه‌شتین و خوای گه‌وره ته‌نها 40 ڕۆژ ئێمه ده‌هێڵێته‌وه له دۆزه‌خ! وَقَالُوا لَن تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَّعْدُودَةً ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ اللَّـهِ عَهْدًا فَلَن يُخْلِفَ اللَّـهُ عَهْدَهُ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨٠﴾البقرة.
جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێیان بڵێ: باشه، ئێوه خوا په‌یمانی پێداون؟!! خۆ هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر هیچ نازانن!
(ابن عباس)ده‌فه‌رموێت:ئه‌و (أيَّامًا مَّعْدُودَةً) واته 40 ڕۆژ.(الطبري)(2/276).
وه (ابن كثیر)ده‌فه‌رموێت: هه‌ندێك وتویانه ئه‌و 40 ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه 40 ڕۆژ پێغه‌مبه‌ر (مو‌سا)جێ ی هێشتن و ئه‌وان گوێره‌كه‌كه‌یان په‌رست.
جا كه ئه‌م قسانه‌یان و چه‌ندین قسه‌ی تریان ده‌كرد كه هه‌موو درۆی خۆیان بوو كه گوایه ئه‌وانن له‌سه‌ر حه‌ق و ئه‌هلی به‌هه‌شتن و ئه‌وان ته‌نها ئه‌و 40 ڕۆژه ده‌چنه دۆرزه‌خ و پاشان یه‌نه‌ده‌ر، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشیان پێنه‌بوو! له‌و كاته‌دا خوای گه‌وره دوای به‌ڵگه‌ی لێ كردن و پێيان نه‌بوو!
ئه‌و جا خوای گه‌وره سیاسه‌تیان لێ ده‌كات و فێڵیان لێده‌كات و ته‌ریقیان ده‌كاته‌وه به دابه‌زاندنی ئایه‌تی 94 ی سوره‌تی به‌قه‌ره و ده‌فه‌رموێت:
قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الْآخِرَةُ عِندَ اللَّـهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٩٤﴾
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!
جا بڕوانه چۆن خوای گه‌وره شتێكیان بۆ داده‌نێت هه‌تا ڕاست و درۆیان ده‌ربكه‌وێت! چۆن ئیحراجیان ده‌كات و ته‌ریقیان ده‌كاته‌وه! به‌ڵێ! ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن وه‌رن ئاواتی مردن بخوازن با خوا بتامرێنێت و زوو بچنه به‌هه‌شت!
(ابن عباس)ده‌فه‌رموێت:(ئه‌گه‌ر داوایان بكردایه بێ گومان ده‌مردن)(الطبري) (2/366).
(ابن جریر)ده‌فه‌رموێت:( پێمان گه‌یشتووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:(ئه‌گه‌ر جوله‌كه داوای مردنیان بكردایه بێ گومان شوێنی خۆیان له ئاگردا ده‌بینی، ئه‌گه‌ر بیان كردایه كه چوونه‌وه بۆ ماڵه‌وه كه‌س و كار و ماڵ و سامانیان نه‌ده‌بینی یه‌وه)واته هه‌موو ده‌مردن.(الطبري)(2/362).
پاشان هه‌ر له ئایه‌تی دواتردا خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وان كاری وا ناكه‌ن! به‌هۆی سێ هۆكار:
یه‌كه‌م: چونكه ئه‌وان درۆ ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌یان پێ نی یه! بێ به‌ڵگه هه‌میشه ترسنۆك و لاوازه.
دووه‌م: چونكه خۆیان باش ده‌زانن كه كافرن و تاوان و زوڵمی زۆریان كردووه! دوای ئه‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه كه ڕونمانكرده‌وه پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿٩٥﴾ واته: (ئه‌وانه هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشخه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران). بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ !!
سێ یه‌م: ئه‌وان خۆیان ناكوژن چونكه زۆریان حه‌ز به دونیایه! له موشریكه‌كان زیاتر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَىٰ حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَاللَّـهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾.
واته:(سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیا‌و ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
كۆتا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه جوله‌كه خۆیان به‌حه‌قزانی و به‌ڵگه‌یان پێ نه‌بوو! پاشان خوای گه‌وره بانگی كردن و ته‌حه‌دای كردن كه بێن دوعای مردن بكه‌ن؟! هه‌تا بزانرێت پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر حه‌قه یان ئه‌وان؟! نه‌یان وێرا ؟! ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره فێل و سیاسه‌تی خۆی ده‌كات له بێ باوه‌ڕان و درۆزنان و خۆهه‌ڵكێشان به‌رامبه‌ر مسوڵمانان! ئاوا پۆڕتیان ده‌شكێنێت! بۆیه ده‌بێت ئاوا ته‌ریق بكرێنه‌وه! كه چه‌وتن و بێ به‌ڵگه‌شن! به‌س قسه فڕێ ده‌ده‌ن! ده‌بێت ده‌ربخرێن كه ئه‌هلی باتڵن به‌وه‌ی بانگ بكرێن بۆ كردنی قه‌ول به عه‌مه‌ل! چونكه هه‌موو كه‌س ووته‌ی هه‌یه! به‌ڵام عه‌مه‌ل گرنگه! هه‌تا عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵ نه‌بێت ووته‌كه‌ی بوچه و وه‌رناگیرێت! ئابه‌و شێویه ده‌رده‌كه‌ون كه خاوه‌نی به‌لگه و قسه‌ی خۆیان نین! هه‌ر بۆیه زاناكان ده‌فه‌رموون:(ووته‌ی بێ عه‌مه‌ل خۆشوبهاندنه به جوله‌كه‌كان).(بڕوانه /(شرح أصول الثلاثة(...العمل به...) لشێخ (محمد بن ساڵح عوثیمین_رحمه الله تعالی).
هه‌ر بۆیه له پێناسه‌ی ئیمانیشدا خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی پاراستووه له نیفاق و دووڕوویی! كه عه‌مه‌لی كردووه به ڕاست خستنه‌وه‌ی ئیمان.
بروانه چۆن خوای گه‌وره بانگیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داوای مردن بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا! هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه هه‌تا یه‌كێكیان بمرێت! ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ اللَّـهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ ﴿٦١﴾أل عمران
واته: (دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.واته مردن.
دوای ئه‌م ته‌حه‌ددایه! جوله‌كه وتیان: سوێند به خوا هه‌ر كه‌س بچێت كه‌س نامێنیت چاو بنێت به یه‌كدا!
له‌و كاته‌دا ملیان دا بۆ ڕیكه‌وتن و سه‌ریان شۆڕكرد و سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر دانرا و سه‌رانه‌یان دا و (ئه‌بو عوبیده)ی له‌گه‌ڵ ناكردن و كردیه ئه‌مینیان.
(ابن كثیر)زياتر درێژه به ته‌فسیره‌كه ده‌دات و ده‌فه‌رموێت:(ئه‌مه بانگكردنه بۆ مردن! چونكه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س یان دوو كۆمه‌ڵ كێشه‌یان هه‌بێت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر دوعا ده‌كات كۆمه‌ڵی ناحه‌ق بمرێت و خوا بیكوژێت! بۆیه خواش بانگی كردن ئه‌گه‌ر ڕاسته‌كه‌ن وه‌رن به‌و دوعایه‌تان پێغه‌مبه‌ر بمرێنن ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر حه‌قن و پێغه‌مبه‌ر ئه‌هلی دۆزه‌خه! نه‌یان ویرا! ئه‌وه‌یه ته‌حه‌دای فیتڕیی! سبحان الله!(تفسیر ابن كثير_به ده‌ستكاريه‌وه الآية 94).
وه‌منیش ده‌ڵێم: پێده‌چێت خوای گه‌وره‌كه ده‌زانێت جوله‌كه له مردن ده‌ترسن ئه‌وه‌ی بۆ دانان چونكه ده‌زانێت كه نا‌وێرن داوای مردن بكه‌ن! هه‌تا درۆكه‌یان ده‌ربخات و ته‌ریق ببنه‌وه و رسوابـبن!
هه‌ر له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا(96) خوای گه‌وره باسی ترسی مردن ده‌كات لای جوله‌كه! ده‌یان پیوێت به ترسی موشریكه‌كان له مردن! ده‌فه‌رموێت:(جوله‌كه‌كان له موشریكه‌كان زیاتر حه‌زیان له دونیایه!)باسی جوله‌كه‌مان كرد كه‌واته با بێینه سه‌ر باسی ترسی موشریكان له مردن! ساڵانێكی زۆره ده‌گه‌رێم به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارێكی فیتڕه‌تم! كه چۆن كه‌سێك ده‌ستی تێ ده‌چێت هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان بكوژێت؟! به خه‌یاڵشیا نه‌یه‌ت؟!
جوله‌كه‌ش هه‌روان! تاوانبارن به كوشتنی ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش! ئه‌م قه‌ومانه زۆر ده‌ترسن له مردن! قه‌ومانێك كه بێ باوه‌ڕبن! هه‌موو قه‌ومه‌كان غیری ئیسلام! بابه‌ته‌كه درێژ نه‌بوایه‌ته‌وه باسی صه‌حابه‌كانمان ده‌كرد(خوا لێیان ڕازی بێت)چۆن خۆیان داوه به كوشت بۆ خوا! له مردن نه‌ترساون!
ئه‌و قه‌ومانه‌ی غه‌یری ئیسلام حه‌ز به ژیان ده‌كه‌ن،
(ابن عباس)ده‌فه‌رموێت:ئایه‌تی ( وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا)واته: عه‌جه‌مه‌كان.(ان أبي حاتم)(1/286)و الحاكم(2/263).
(موجاهيد)ده‌فه‌رموێت:(تاوان و خراپه ژیانی لاخۆشه‌ویست كردوون)(ان أبي حاتم)(1/287).
هه‌ر (ابن عباس) ده‌فه‌رموێت:( چونكه موشریك به هیوایی زیندوو بونه‌وه نی یه پاش مردن! بۆیه ته‌مه‌ن درێژی پێخۆشه).
(خۆ جوله‌كه زانیویانه له ڕۆژی دوایدا چ سزا و تۆڵه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانیانه! به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لایان بوو).(ان أبي حاتم)(1/287).
(عبدالرحمنی كوڕی زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م)ده‌فه‌رموێت:( جوله‌كه بت په‌رسته‌كان زیاتر تامه‌زۆری ژیانن، ئه‌وان پیان خۆشه ته‌مه‌نیان 1000 ساڵ بێت، خۆ ته‌مه‌نیش هه‌ر له سزا دوریان ناخاته‌وه هه‌ر وه‌كو چۆن ته‌مه‌نی شه‌یتان هیچ سودێكی نیه بۆی كه خوانه‌ناسه.(الطبیري)(2/376).
خوای گه‌وره به وردی ئاگاداریكردوینه‌ته‌وه له ترسانی موشریك و جوله‌كه به 1000 قات! ئه‌مانه كه ئه‌وه‌نده ده‌ترسن! چۆن 100هه‌زار كه‌سیش بكوژن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ده‌وه‌ستن! نه‌خێر!به‌ڵكو هه‌موو سه‌رزه‌ویش بكوژن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان به خه‌یاڵیاندا نایه‌ت! ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ده‌ترسن غه‌یری خۆیان زاڵببێت به‌سه‌ریاندا و بكوژرێن! بۆیه هه‌موو دونیا ده‌كه‌ن به قوربانی بۆ پاراستنی خۆیان!
دووم:ده‌ترسن ژیانی خۆش به‌سه‌ر نه‌به‌ن له دونیادا! چونكه به هیوایی زیندووبونه‌وه نی یه پاش مردن! بۆیه ته‌مه‌ن درێژی پێخۆشه!
ئائه‌مانه‌ن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه له منداڵی یه‌وه عه‌وداڵیم ده‌ستم بكه‌وێت! كه چۆن ئه‌وانه ئاماده‌ن 100 هه‌زار مرۆڤ بكوژن له‌به‌ر پاراستنی خۆیان!
ئێستاش ده‌چمه سه‌ر پرسیاری دووه‌می خۆم كه هه‌ر فیتره‌ت بۆی دروست كردووم! ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌كه ئه‌و هه‌موو به‌شه‌ره ده‌كوژن و ئه‌م هه‌موو كوفر و فیسق و تاوانه ده‌كه‌ن چۆن خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت ؟!
هه‌ندێك پێده‌چێت بڵێن هه‌ر ماوه‌یه‌كه و له‌بیـریان ده‌چێته‌وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ووشه‌ی(إنسان) له (نسیان)ه‌وه هاتووه! (نسیان)واته: له بیرچوونه‌وه.منیش ده‌ڵێم: ئه‌وه بۆ تاوانی بچوكه! ئه‌وه بۆ تاوانی ڕۆژێكه! ئه‌وه كوشتنی كه‌سێكه! ئه‌وان له‌وه تێپه‌ڕیون كه له بیریان بچێته‌وه!
من وه‌ڵامی خۆمم هه‌یه بۆی به‌ڵام ئه‌م جاره له (نه‌قل)و (عه‌قڵ)ه‌وه ده‌ڕۆم بۆ به‌ڵگه‌ی(تجریبي) كه جۆری سێ یه‌مه له جۆره‌كانی به‌ڵگه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌میشه مودمینن به خواردنی مه‌شروب و خواردنه‌وه بێهۆش كه‌ره‌كان و هه‌میشه حه‌زه‌كه‌ن هه‌موو ڕۆژێك جه‌ژن و ڕابواردن بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بخۆنه‌وه و ڕابوێرن و شتیان له‌بیربچێته‌وه، ئه‌م هۆكاری تاوانانه واده‌كات ئه‌وه‌نده مه‌شروب بخۆنه‌وه هه‌تا كاتی بیركردنه‌وه‌یان نه‌مێنێت له تاوانه‌كه و له مردن!
به‌ڵێ! هه‌رگیز بێ باوه‌ڕ واز له پۆسته‌كه‌ی ناهێنێت ئه‌گه‌ر چی 100 هه‌زار كه‌سیش بكوژن! وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د! دواتریش شه‌وانه یه‌ك پێك مه‌شفروبی بۆ ده‌خۆن و بۆی ده‌خه‌ون!