31/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخ حارس زاری: له بارهی روداوهكهى ئهنبارهوه هاته دهنگ
پاش پەلاماردانی گۆڕەپانی مانگرتنەكەی ئەنبار كە تێیدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون، حارس زاری سەرۆكی دەستەی زانایانی موسڵمان لەعێراق هاتە سەر خەت و داوای لەعێراقییەكان كرد پشتگیری داواكارییەكانی خەڵكی ئەنبار بكەن و هانی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشیدا ئامۆژگاری قبوڵبكات و ئەوانە دوور نەخاتەوە كه لەبیربۆچوندان نەیارین.
شيخ حارس زاری لەمیانەی لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی وتی: داواكارییەكانی خەڵكی ئەنبار رەوان و داوای لەسەرجەم خەڵكی عێراق كرد لەڕیزی خەڵكی پارێزگای ئەنباردا بن.
شيخ حارس زاری هانی مالیكیشیدا وەك سەرۆكی حكومەت رەفتار بكات نەك وەك كەسێكی، قین لەدڵ و هەركەسێك لەبیروبۆچوندا پێچەوانەی بێت دوریبخاتەوە.
دوێنێ دوشەممە هێزە ئەمنییەكان خێوەتەكانی مانگرتنەكانی دژ بەحكومەتیان لەپارێزگای ئەنبار لابردو ئەو رێگەیەیان كردەوە كە ماوەی ساڵێك بوو داخرابوو، هاوكات سەرچاوەیەكی پزیشكی لەنەخۆشخانەی رومادییەوە گەیشتنی 10 كوژراوو 19 برینداری بۆ بەشی توێكاری نەخۆشخانەكە راگەیاند كە قوربانیی بڵاوەپێكردنی مانگرتنەكە بون و هەندێكشیان بەرێكەوت بەركەوتبون بەبێ ئەوەی لایەنێك بن لەڕوبەڕوبونەوەكان.