ئه‌بوبه‌كر كاروانی‌:له‌ باره‌ی‌ وازهێنانی‌ له‌
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئه‌بوبه‌كر كاروانی‌:له‌ باره‌ی‌ وازهێنانی‌ له‌ "یه‌كگرتوى ئيسلامى"رونكردنه‌وه‌یك بڵاوده‌كاته‌وه‌


پاش بلاَوبونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ گوایه‌ ناوبراو به‌هۆی‌ نیگه‌رانی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كاری‌ حیزبی‌ هه‌ڵده‌په‌سرێت.

چه‌ند دانیشتێكیشی‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانكردووه‌، پێده‌چێت له‌ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ بكات

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاه‌یتی‌ فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یك بلاو ده‌كاته‌وه‌

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

رونكردنەوەیەك لەبارەی هەواڵێكی ناراستەوە بڵاو دەكاتەوە

رونكردنەوەیەك لە (ابوبكر علی)یەوە سەبارەت بە هەواڵێكی ناڕاست
سەبارەت بە هەواڵێكی بێ‌ بناغە كە هەندێ‌ سایت لەسەر من بڵاویان كردۆتەوە، سەرنجی ئەندامانی یەكگرتوو و هاوڵاتیانی خۆشەویستی وڵاتەكەم بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە رادەكێشم:-
1) باس لە هەندێ‌ كۆبوونەوەی نهێنی من دەكرێت لەگەڵ لایەنێكی سیاسیدا. ئەمە دوورە لە راستی‌و سەرچاوەكەی ئەو سایتانەش بێ‌ منەت بێت لە بڵاوكردنەوەی هەر بەڵگەیەكی راستەقینە لەو رووەوە.
2) ئەركەكانم لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا بەشێوەیەكی ئاسایی وەك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی رادەپەڕێنم‌و، لە دوو ساڵی رابوردووشدا دۆخی ناوخۆیی‌و حزبی یەكگرتوو هەرگیز وەكو ئێستا بێ‌ كێشە نەبووە.
3) من بەوە ناسراوم لە دەربڕینی بیروڕاكانمدا راشكاوم‌و بەرگریش لەو بۆچوون‌و هەڵوێستانەم دەكەم كە پێم راستن‌و لەو پێناوەشدا ئامادەی باجدانم‌و پێویستم بە شێوازی ژێربەژێری نیە.
4) ئەگەر هەندێ‌ لە بیركردنەوەكانی من لەگەڵ بیركردنەوەی هەندێ‌ هێزی سیاسی نزیكیان هەبێت، ئەوە پەیوەستە بەجۆری بیركردنەوەی خودی خۆمەوەو، خۆم وابیردەكەمەوەو لانی كەم لە دوو هەزاریشەوە ئەو بۆچوونانەم دەخەمە روو، پێشم خۆشە هێزی سیاسی هەبن لەو بیركردنەوانەدا هاوبەشم بن‌و رێز لە رەهەندە سەركەوتوانی هەموو ئەزمونێكی سیاسیش دەگرم.
5) بیركردنەوەو قسەكردنی من بەسیفەتی بیرمەندو سیاسیەك لە رووی فكری‌و سیاسیەوە لە چەند ئاستێكدایە، لەوانەش:-
1. ئاستی حزبی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان).
2. ئاستی تەوژمی ئیسلامی، (واتە ئیسلامیەكانی كوردستان).
3. ئاستی تەوژمی ریفۆرمخوازو دیموكراتخوازی هەرێم و ناوچەكە.
4. ئاستی نیشتمانی (هەرێمی كوردستان).
5. ئاستی نەتەوەیی (پارچەكانی كوردستان و نەتەوەی كورد).
6. ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و بەگشتی خۆرهەڵاتی ئیسلامی.
7. ئاستی گەردونی‌و مرۆڤایەتی.
قسەكردن‌و خزمەت كردن لەهەریەك لەم ئاستانەشدا فكرو زمان‌و سەلیقەو شێوازی تایبەت بە خۆی دەوێت‌و دەبێت یەكتریش تەواو بكەن لەگەڵ لەپێش بوونی خەمە نیشتمانیەكان.
6) رەخنەگرتنی من لە ئەدای تەوژمی ئیسلامی كوردستان‌و، ناوچەكەو، لەو نێوەندەشدا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان شتێكی نوێ‌ نیە بەڵكو زیاتر لە (15) ساڵە خەریكی ئەو كارەم‌و بەبەشێك لە ئەرك‌و لێپرسراوێتی‌و خزمەتی خۆشم بەرامبەر تەوژمەكەو یەكگرتووش دەزانم.
چونكە هەروەك (عەلی عیزەت بیگۆفیج) گەورە بیرمەندو سیاسی بۆسنی دەڵێت: نهێنی دوای سەركەوتنی خۆرئاوا رابوردوودا لە دوو شتدا بووە:- 
أ/ دیموكراسی‌و رەتكردنەوەی ستەمكاری سیاسی.
ب/ عەقڵی رەخنەیی‌و رێگرتن لە كەڵەكەبوونی كێشەكان‌و گەورەبوونی پانتایی یە تاریكەكان.
بە واتایەكی تر رەخنەگرتنی من مەبەست تیایدا ئاگادار بوونی تەوژمەكەیە بە كەم‌و كورتی‌و كێشەكانی‌و هەوڵدانە بۆ كردنەوەی ئاسۆی نوێ‌ لە بەرامبەریداو ئاماژەیە بە دڵسۆزیم‌و پەرۆشیم بۆ ئێستاو ئایندەی یەكگرتوو تەوژمی ئیسلامی‌و، پشت بەخوا لە ئایندەشدا بەردەوام دەبم.
لە كۆتایدا دەڵێم دەبێت دەزگاكانی راگەیاندن ئاگایان لە خۆیان بێت‌و لە رێ‌ی پێدانی زانیاری هەڵەو چەواشەكاریەوەنەبنە ئامرازی ململانێ‌ی تاكە كەسی‌و ئايدۆلۆژی‌و حزبی ناتەندروست.
هەربۆ بیرهێنانەوەش ئەخلاقی پیشەیی میدیا كار دەخوازێت لەكاتی بوونی هەواڵێكی لەو جۆرەدا پەیوەندی بەو كەسەوە بكرێت‌و رای وەربگیرێت، كە بۆتە تەوەرەی هەواڵەكە.

لەگەڵ رێزمدا

31/12/2013

ابوبكر كاروانى/ ئه ندامى مه كته بى سياسيى يه ككرتووى ئيسلامى كوردستان