ئیلکای گۆندۆگانی:پێم خۆشە لەریزی ریاڵ مەدرید یانەی یاری بکەم
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئیلکای گۆندۆگانی:پێم خۆشە لەریزی ریاڵ مەدرید یانەی یاری بکەم


دوای ئەوەی رۆژنامەکانی ئەوروپا رایانگەیاندبوو " ئیلکای گۆندۆگانی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەیانەی ریاڵ مەدرید نزیکبۆتەوە 

 بەڵام لەنوێترین لێدوانیدا ئەو یاریزانە رایگەیاندووە " تا ئێستا بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ھیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵدا نەکردووم

 لەو بارەیەشەوە گۆندۆگان بە رۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵی راگەیاندووە " ریاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە و پێم خۆشە لەریزی ئەو یانەیەدا یاری بکەم  بەڵام تا ئێستا ھیچ گفتوگۆیەکی رەسمیم لەگەڵدا ئەنجام نەدراوە".