ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە پەسەند کرد
31/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە پەسەند کرد


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە پەسەند کرد. فەرهاد نیعمەتوڵڵا، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەمڕۆ بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە پەسەند کردو بریارە ئەنجوومەنی وەزیران هەر ئەمڕۆ سنووری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە دیاری بکات". ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی یاسا دەبێ بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند بکرێ بۆئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە کاتی سەردانی شاندی فەرمی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە پەسەند بکات.