30/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رابورتێك ئەدەبی ده‌رباره‌ی مهحویشاعیر
كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌حوی و ڕێبازی مه‌زهه‌بی مه‌حوی.
مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیگه‌ری له جیهاندا.
نموونه‌یه‌كی شعری غه‌زه‌لی شاعیر (مه‌حوی).
نموونه‌یه‌كی شیعری له شیعره تاكه‌كانی شاعیر.
سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ گه‌یشتن به هه‌نگاوه‌كانی سۆفیگه‌ری له هۆنراوه‌كانی مه‌حویدا.
ئه‌و پارچه هۆنراوانه‌ی كه‌له‌باره‌ی ((مه‌حوی))شاعیره‌وه نوسراوه ئه‌نجام
باسی یه‌كه‌م
كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌حوی و ڕێبازی مه‌زهه‌بی مه‌حوی.
مه‌حوی ناوی مه‌حه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخیه.باڵخ دێیه‌كه له‌ناوچه‌ی ماوه‌ت له لیوای سلێمانی (مه‌حوی له نه‌وه‌ی پیرو زانای ناودار شێخ ڕه‌شه) له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كردنیشی به سۆفیگه‌ریه‌وه نازناوی شیعری-مه‌شوی-بووه، وه بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی له‌دایك بونی هه‌یه، مێژوونوس مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ ده‌ڵێت له‌ساڵی (1836-1837ز ) له‌دایك بووه، وه مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت له‌ساڵی (1831ز له سلیًُمانی له‌دایك بووه)، وه علاالدین سجادیش ده‌ڵێت له‌ساڵی (1830ز له سلیمانی له‌دایك بووه ). له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی خه‌لیفه‌ی شێخ عوسمانی سه‌راجه‌دینی ته‌وێڵه بووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن و خوێندنی علومی ئیسلامی لای باوكی ده‌ستپێكردووه و له‌دواییشدا بوه به قوتابی مه‌لا گه‌وره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له شاره‌كانی ((سنه و سابلاَخ و مه‌هابات )).
فه‌قێ مه‌حه‌مه‌د له كوردوستانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و ماوه‌یه‌ك له سلێمانی ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لای مه‌لا چاكه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره گه‌لێ وانه‌ی وه‌رگرتوه‌و دوای ئه‌وه ده‌چێت بۆ به‌غداد و ده‌بێت به فه‌قێی زانای كورد (موفتی زه‌هاوی) هه‌ر له‌لای ئه‌و له‌ساڵی 1859 ئیجازه‌ی دوانزه علمی وه‌رده‌گرێت و ده‌كرێت به ئیمامی ئه‌عزه‌م(ابو حنیفه) له به‌غداد، بهلاَم له‌ساڵی 1862 به‌غداد به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، له‌ساڵی 1868بووه به ئه‌ندامی مه‌حكه‌مه‌ی سلێمانی و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی (بهلاَم به‌هۆی مردنی باوكیه‌وه ده‌ستی له‌كاری میری كێشاوه‌ته‌وه و بۆته‌وه به مه‌لا ده‌ستی كردوه به وانه وتنه‌وه به فه‌قێیان)، مه‌حوی له ژیانیدا ڕێگه‌ی باوكی به‌رنه‌داوه ده‌ستی كردوه به وانه وتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك زانای پایه به‌رزی پێگهیاندنوه (كۆمه‌ڵێك مامۆستای ناوداری كورد له سه‌رده‌مێكدا قوتابی مه‌حوی بوون، له‌وانه مه‌لا حه‌سه‌نی قزڵجی و مه‌لا مه‌حمودی مهزناوایی و مه‌لا سه‌عیدی نائیب و ئهغلی كه‌ركوكی ومه‌لا عه‌زیزی موفتی سلیمانی) مه‌حوی له‌ساڵی 1875 له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ك له سلێمانیه‌وه نه‌فی كراون بۆ به‌غداد، بهلاَم هۆكاری نه‌فی كردنه‌كه‌ی دیار نیه،له‌ساڵی 1883ز بارگه ئهپێچێتهوهو ئه‌چێت بۆ حه‌ج هه‌ر له مه‌ككه ده‌مێنێته‌وه ،پاشان له‌وێوه ده‌چێت بۆ ئه‌سته‌مبول ،كورده‌كانی ئه‌سته‌مبول به سوڵتان عبدالحمید یان ناساندووه و سه‌ردانی سوڵتانی كردووه،سوڵتان چۆته دڵیه‌وه و بڕیاری داوه خانه‌قایه‌كی بۆ بكات له سلیمانی، مه‌حوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و به وانه وتنه‌وه‌وه به فه‌قێیان و بلاَوكردنهوهی ئاین و خزمه‌تكردنی موسڵمانانه‌وه خه‌ریك ده‌بێت، له ساڵی 1904و هه‌ندێكیش پێیان وایه له ساڵی 1906 كۆچی دوایی كردوه و له یه‌كێك له ژوره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆی ئه‌سپارد كراوه .
نموونه‌یه‌كی شعری غه‌زه‌لی شاعیر (مه‌حوی):- چ بكه‌م نه ئه‌و كه‌سه‌م كه كه‌س بێ له‌لا به كه‌س خۆشم نه‌گه‌ییمه ئه‌و كه‌سه ئه‌و من بكا به كه‌س(1) گه‌ر ئیشی رۆحته،كه نه‌بوو كه‌س به‌ده‌سته‌وه ده‌ست هه‌ڵگره له رۆح و مه‌به ئیلتیجا به‌كه‌س (2) (1)واته:- چی بكه‌م، چارم چیه! نه خۆم كه‌سێكی ئه‌وه‌نده پێگه‌یشتووم خه‌ڵك له‌به‌رده‌ستما پێ بگه‌ن و نه ده‌ستیشم گه‌یشته كه‌سێكی وا پێم بگه‌یه‌نێت. (2)واته:- ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كیش كه په‌یوه‌ندی به گیانته‌وه ببێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكت ده‌سگیر نه‌بوو له‌خۆیه‌وه به‌فریات بگات، تۆ ده‌ست له گیانی خۆت هه‌ڵبگره، ئه‌وه باشتره له‌وه په‌نا به‌ریته به‌ر كه‌سێك كه له وانه‌یه ده‌ست بهڕوتهوه بنێت. ڕێبازی مه‌زهه‌بی مه‌حوی كه ده‌ڵێن مه‌حوی ئیتر ڕێبازه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی ئه‌م شاعیره‌مان بیر ده‌كه‌وێته‌وه، بێگومان ئه‌ویش ڕێبازی ((سۆفیگه‌ری))یه ،مه‌حوی هه‌ر له منداڵیه‌وه،كه لای باوكی خرایه به‌ر خوێندن وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بوو، بولاَم كه بووه مه‌حوی چه‌ندین سیفاتی په‌یدا كرد، كه بووه هۆی جیاكردنه‌وه‌ی له زۆربه‌ی خه‌ڵكی تر وه‌ك"زانا ، عاشق ،سۆفی ،شاعیر..هتد" .
مه‌حوی(له دوایشدا، كه بوه قوتابی مه‌لا گه‌وره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی له شاره‌كانی سنه و سابلاَخ و مه‌هابات)ئیتر به‌بێ مشت‌ومڕ سه‌رتاپای ئه‌و سیفه‌تانه‌ی له مرۆڤێكی به‌رزو گه‌وره‌دا هه‌ڵده‌كه‌وێت له مه‌حویدا هه‌ڵكه‌وتن، هه‌روه‌ها (مه‌حوی له سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانی مهلایهتیشدا خه‌لیفه‌ی شێخ بهادین بووه،كه مه‌لایه‌كی به‌رجه‌سته‌و شێخێكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بووه)، ئیتر هه‌ر لێره‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئایین و بیری سۆفیزم داگیری كردووه، ئه‌م بیره‌و سۆفیزمه له كرده و شیعره‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیاری هه‌یه مه‌حوی ته‌ریقه‌تی خواناسی بووه له جوغزی باوه‌ڕی ئیسلامی خۆی ده‌رنه‌چوه (شاره‌زایی له بواره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا دروستبونی گیانی به‌رزێتی پاڵی پێوه ناوه لاسایی پیاوچاكان بكاته‌وه، چونكه ئه‌وان مێشكی به‌رزیان هه‌یه لاسایی كرداری به‌رزی پیاو چاكانیان كردۆته‌وه، مه‌حویش وه‌ك خاوه‌ن مێشكێكی به‌رزو مه‌زن پێی پیاوانی هه‌ڵكه‌وت و پایه‌به‌رزی هه‌ڵگرتوه و له عیشقوڕێبازی سۆفیگه‌ریدا چێژی ژیانی له‌و خه‌راباتا عیشقه‌دا به‌دی كردووه. مه‌حوی كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری هه‌بووه،((ته‌نانه‌ت له ئه‌سته‌مبول سوڵتان عبدالحمید پێشوازی لێكردووه و بڕیاری داوه كه بهجهیهكی له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ببڕتهوهو خانه‌قایه‌كی بۆ دروست بكرێت له سلێمانی). مه‌حوی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌سته‌مبول خانه‌قای به‌ڕێوه‌برد خه‌ریكی ئیرشادی سۆفیان‌و وانه وتنه‌وه‌ی فه‌قێیان بووه، هه‌تا كۆچكردنی مه‌حوی له‌سه‌ر ڕێبازی سۆفیانه بووه و خزمه‌تی به‌م ڕێباز‌و مه‌زهه‌به كردووه. نموونه‌یه‌كی شیعری له شیعره تاكه‌كانی شاعیر:- من ڕۆژ ڕه‌شم و فه‌رقی نیه ڕۆژی من له‌شه‌و سه‌د ڕۆژ ئه‌گه‌ر هه‌ڵێ له‌سه‌رم، ڕۆژم هه‌ر شه‌وه واته:- من ئه‌وه‌نده بهدبهختو سیا ڕۆژم، ئه‌گه‌ر سه‌د جاریش ڕۆژی ڕووناكم له‌سه‌ر هه‌ڵبێت، به‌هۆی دووكوڵی ڕه‌شی هه‌ناسه‌مه‌وه كه‌له سینه‌ی سوتاومهوه ده‌رده‌چێت، ڕۆژی ڕوناكم هه‌ر شه‌وی تاریكه.
سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ گه‌یشتن به هه‌نگاوه‌كانی سۆفیگه‌ری له هۆنراوه‌كانی مه‌حویدا:- دنیای شیعری مه‌حوی ئه‌وه‌نده فراوان و قوڵه هه‌روا به سوك‌و ئاسان توانای لێكدانه‌وه‌ت به‌سه‌ریدا ناشكێت،یه‌كێك له گرنگترین خاسێته‌كانی شعری مه‌حوی كه چه‌ندین لێكدانه‌وه وه‌رده‌گرێت، واتا ده‌توانرێت بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌تی شیعره سۆفیگهریهكانی. ئاشكرایه مه‌حوی یه‌كێكه له‌و شاعیره سۆفیگه‌ریه مه‌زنانه‌ی ڕۆڵێكی گرنگی له شعری سۆفیگه‌ری ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه،شیعره سۆفیگهریهكانی به لوتكه داده‌نرێن له ئه‌ده‌بی كوردیدا، مه‌حوی خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕه‌كانی (ابن عربی و حه‌لاج و رابیعه‌ی العدویه)و چه‌ندانی وه‌ك ئه‌وه بووه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: بكه سه‌یری فتوحات ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كته تۆ فتوحی دڵ كتێبی دڵ م‌و تالاَ كردنه بڕوانه(مهكتوبات) ئه‌م به‌یته شعره‌ی مه‌حوی هیچ تهمومژیًَك له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و ڕاستیه ناهێڵێت ، كه مه‌حوی چه‌ند پابه‌ندی بیری سۆفیگه‌ری "ابن عربی"بووه ،چونكه به ئاشكرا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سۆفیه‌كی به‌توانا بیت ،ئه‌وا په‌یڕه‌وه "ابن عربی"بكه و جێی سه‌رمه‌شقی ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبگره. ئه‌گه‌ر له شعره‌كانی مه‌حوی به‌تایبه‌تی شیعره كوردییه‌كانی وردبینه‌وه ئه‌وا زنجیره‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له زاراوه‌ی سۆفیگه‌ری ده‌بینین ، ئه‌و زاراوانه‌ش شاره‌زایانه له شوێن‌و مه‌به‌ستی خۆیدا هێناونیه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان حاڵ‌و مه‌قامی سۆفیگه‌ری ده‌نوێنن وه هه‌ندێكی تریان واژه‌و زاراوه‌ی ئاسایین ، بهلاَم مه‌حوی وه‌ك زاراوه‌ی سۆفیگه‌ری به‌كاریهێناون ده‌لاله‌ت له خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن ،وه له هه‌ندێك له شعره‌كانیدا ناوی سۆفیگه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك "مه‌نسوری حه‌لاج و رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه" ی بردوه. مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیگه‌ری له جیهاندا.
مه‌حوی له شعره‌كانیدا كۆمه‌ڵێك له حاڵه‌كانی به‌كارهێناوه، ئێمه هه‌ندێك له و حالاَنهی له شعره‌كانیدا هێناونی ده‌خه‌ینه ڕوو نموونه‌ی رشیعریان بۆ ده‌هێنینه‌وه:- یه‌كه‌م:- خۆشه‌ویستی: مه‌به‌ست له‌و خۆشه‌ویستیه‌یه، كه فه‌نای به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت به‌و جۆره ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستی بۆ خودا هه‌تاوه‌كو لێی نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌كو ده‌ڵێت:- په‌لی داوێنی پاكت-گرتنی بۆ بو زیاد ئه‌وجا له‌مه‌یدانی مه‌حه‌به‌تدا ئه‌گه‌ر"مه‌حوی" كرا په‌ل په‌ل مه‌حوی لێره‌دا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له مه‌یدانی خۆشه‌ویستی و مه‌حه‌به‌تدا په‌ل په‌ل كرام،ئه‌وا زیاتر خۆشهویسشتی خواییم بۆ دێت، چونكه جاران له‌شم یه‌ك به‌ش بووه، بهلاَم ئێستا چه‌ند به‌شێكه" وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:- بۆ گوم‌بوانی چۆلی مه‌حه‌به‌تی خودا ته‌بشیری (السلام و علی تابع الهدی) مه‌حوی ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی، كه ڕێ ون ناكه‌ن و له ژیاندا گومڕانابن به‌ره‌و بیابانی خۆشه‌ویستی خودا كهوتونهتهڕێ، ئه‌مانه شوێنیان به‌هه‌شته"، له شعرێكی دیكه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ،كهلهباتی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ی پێی به‌خشیوه،با حه‌قی خۆشه‌ویستی به‌جێ بهێڵم، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:- قوڕێ بكه‌م به‌سه‌را یا به دادڕینی به‌رۆك حه‌قی مه‌حه‌ببه‌ت ئه‌دا كه‌م بده‌ی خودایه ده‌ست مه‌حوی به‌جۆرێك خۆشه‌ویستی خودای چه‌شتوه، ئه‌م خۆشه‌ویستیه چۆته ناخ‌و ده‌رونیه‌وه، له شعرێكدا ئه‌گه‌ر چی خۆشه‌ویستی ئازاره‌و حه‌سانه‌وه‌ی تیا نیه، بهلاَم چونكه عه‌شقێكی ڕاسته‌قینه‌یه، با ناخۆشیش بێت،بۆیه هه‌تا مردن رێز له‌م خۆشه‌ویستیه دهگرێتو ده‌ڵێت:- لهسهرخۆچونه، شهیدابونه قوڕپێوانه سوتانه هه‌تا مردن مه‌حه‌ببه‌ت ئێشی زۆره ڕێزی لێده‌گرم یان ده‌ڵێت:- پا با خدر گزار درین ر ه تو محویا راه محبت است بلا خفته بر بلا لێره‌دا به‌خۆی ده‌ڵێت له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستیدا بڕۆ‌و ئه‌و ڕێگه‌یه بگره.ئه‌گه‌ر به وردی دیوانه‌كه‌ی مه‌حوی بخوێنینه‌وه،ده‌بینین پڕه له خۆشه‌ویستی خودایی. دوهه‌م// شه‌وق:(جۆش سه‌ندنی ده‌رونه ،بۆ گه‌یشتنی به مه‌عشوقی ڕاسته‌قینه، واتا شهوقو ئاگری خوایی به‌رده‌بێته دڵی دۆستان تا ویست‌و ئاره‌زوو پێویستیه‌كانی بسوتێنێ و به ویست‌و مه‌یلی مه‌عشوق كاربكات). ئه‌م شه‌وقه،كه له خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤێكی دیكه دایه، بهلاَم مه‌حوی بۆ خۆشه‌ویستی خودایی به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به‌وردی له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی نه‌وه‌ستێت و لێی ڕانه‌مێنێت،ئه‌وا شهوقو خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاری سۆفی له خۆشه‌ویستی ئاده‌میه‌كان جیاناكاته‌وه، مه‌حوی ده‌ڵێت:- "مه‌حوی" زتب شوق بگداخت خودا ای شمع امشب بعزا خوانی پروانه بیرون ا مه‌حوی لێره‌دا به‌خۆی ده‌ڵیت له گه‌رمه‌ی عه‌شقدا خۆت بتوێنه‌ره‌وه،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مۆم تۆش وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ سه‌رخۆشیی پرسهلێكردنی په‌روانه.
لهشعرێكی تردا مه‌حوی خۆی چواندووه بهقومری وه له‌كاتی ناوهێنانی دولبه‌ره‌كه‌ی بڵێسه‌و ناڵه‌ی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه: وه‌ك بلبل ئه‌ی تۆ تازه گوڵم پڕ به دلاَمه شه‌وق وه‌ك قومری ئه‌ی تۆ سهروسههی پڕبه ملمه ته‌وق له شعرێكی دیكه‌دا ئاماژه به‌شه‌وقی به‌هێزی خودایی دهكاتو ده‌ڵێت:(ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو شه‌وقی مانگی فه‌وتاند و كارێكی وای له‌دڵی عاله‌م كرد ،سینه‌ی هه‌موو كه‌سێكی بۆ بوو به ئاگردانی ئاگری ئاره‌زووی دیدار) ئه‌و به‌رقی جلیوه شه‌وقی كه ئه‌مشه‌و بڕی لهمهه سینه‌ی جیهانی بۆ بوه مه‌جمه‌ر به‌ناوی شه‌وق هه‌روه‌ها له شعرێكی تردا ئه‌گه‌ر چی ووشه‌ی شه‌وقی به‌كارنه‌هێناوه، بهلاَم باسی(نورو شه‌مع)ی كردووه ،به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و ڕێگایه ده‌كات،كه دڵ ڕووناك ده‌كاته‌وه وه ده‌ڵێت:- كه هه‌ڵكیرسا له‌نوری باده شه‌معی حوسنی جانانه ئه‌چێته ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه دڵ چ‌بكا سێهه‌م//یه‌قین: مه‌به‌ست له‌وه‌یه،كه به‌نده هیچ دڵه‌ڕاوكێ و گومانێكی نه‌مێنێت. له‌باره‌ی ئه‌م زار اوهیهوه((ژوالنون) ده‌ڵێت (ئه‌وی به‌چاوی سه‌ر ده‌بینرێت زانست‌و ئه‌وه‌ی به‌دڵ ده‌بینرێت یه‌قینی پێ ده‌وترێت). مه‌حوی له چه‌ند شیعرێكدا ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه : وه‌ك واجبه بهژات و صیفاتی خودا یه‌قین باوه‌ڕ ده‌بێ ببێ به مهلائیك به مور سه‌لین لێره‌دا به واتای دڵنیای یه‌قینی به‌كارهێناوه، یه‌قین له باوه‌ڕبوون به پێغه‌مبه‌ران .هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:- ئاشتی تۆ،تۆزی من بۆ بێ په باتی هه‌ردوو یه‌ك گه‌یوه‌ته حه‌دی یه‌قین ئه‌م دویهقینه هه‌ردوو شهك چواره‌م//جه‌لال له‌م كاره‌دا تكاكه‌ر كێ:حه‌زره‌تی ریساله‌ت (لاسیما)تكا گر كێ (ژوا لجلال)ی بێ‌چون ئه‌م زاراوه‌یه بۆ دهسهلاَتو گه‌وره‌یی وه ڕێزگرتنه،ئه‌م سیفه‌ته سیفهتیًكه له سیفه‌ته‌كانی خودای گه‌وره به‌سه‌ر ڕێبواری ڕێگای ته‌سه‌وفدا دێت‌و خوای گه‌وره له چه‌ند شوێنێكی قورئاندا ئه‌م زاراوه یه‌ی ناوبردووه،له ئایه‌تێكدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت"تبارك اسم ربك ژو الجلال و الاكرام". مه‌حوی شاعیر ئه‌م زاراوه‌ی به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت:- نیه به‌غه‌یری ئه‌مه‌م هیچی تر ئومێد‌و ئه‌مه‌ل له باره‌گاهی جه‌لیلی جه‌لیلی (عزوجل) لێره‌دا مه‌حوی ئه‌م زاراوه‌یه‌ی پڕاوپڕ بۆ دهسهلاَتو گه‌وره‌یی خوا به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها له شعرێكی فارسیشدا زاراوه‌ی جه‌لالی به‌كارهێناوه ده‌ڵێت:- بتعچیم جمالت كچ كلاهانند گردن كچ با جلال جلالت پادشاهانند گردن كچ پێنجه‌م//جه‌مال ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی زاراوه‌ی (جه‌لال) سیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه،ئه‌م سیفه‌ته له خودادا نه‌بێت له به‌نده نابینرێت: نه‌گه‌یمه ئه‌و جوانه گه‌یمه پیری مه‌ده‌د یا پیری پیرانی بوخار یان له شعرێكی تردا ئاماژه به زاراوه‌ی "جه‌مال" دهكاتو ده‌ڵێت: جه‌مالی رابیگهی وا دولبه‌ره به‌ختی خه‌واڵو به ئومێی ته‌ماشایه‌ك هه‌میشه چاوی بێداره شه‌شه‌م//كه‌مال "ته‌واو" كه‌مال(ناوێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی واتا ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی و بێ كه‌موكوڕی له شتێك‌دا،پێچه‌وانه‌كه‌ی"نه‌قص"ه)، ئه‌م سیفه‌ته‌ش هه‌ر شایسته‌ی خوای گه‌وره‌یه، له مرۆڤدا هه‌رگیز "كه‌مال" ڕونادات،مه‌حویش ئاماژه به‌مه ده‌كات،كه كه‌مال هه‌ر له خوادایه و له‌مرۆڤدا دروست نابێت:- خۆی‌و هه‌موو صیفاتی كه‌مالی بوه و هه‌یه ده‌شبێ ئه‌زه‌لیه‌تی ئه‌به‌دییه‌ت نیشان مه‌حوی له‌م شیعره‌دا به‌ئاشكرا ده‌ڵێت خوا یه‌كێك له سیفاته‌كانی تهواوییو بێ كه‌موكوڕیه ئه‌م سیفه‌ته‌شی هه‌ر هه‌بووه و هه‌ر ده‌شمێنێته‌وه.
له شعرێكی تردا سیفه‌تی"كه‌مال" ده‌خاته پاڵ پێغه‌مبه‌ر وه‌ك مرۆڤێكی ته‌واو دایده‌نێت،بهلاَم هێشتا به‌گوێره‌ی ته‌واوی خودا نییه: ئه‌حمه‌د كه ئهكمهلی به‌شه‌ره،له‌م مه‌قامه‌دا روتبه‌ی كه‌مالی عیجزی له"لا احصی"یه عه‌یان هه‌روه‌ها له‌م دێڕه فارسیهدا زاراوه‌ی"كه‌مال" ی به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت: یك كمال داده و مالیش نمی دهد یك را بدادهند بجای كمال مال واتا یه‌كێك له‌و پله‌و پایه‌ی ته‌واوی دهدهیتێو ماڵی ماڵی ناده‌یتێ و یه‌كێكیش له‌جێی "كه‌مال" ماڵی پێده‌به‌خشێت. حوتهم//قهبچ (حاڵه‌تێكی سۆفیه،مورید داوای به‌رزبونه‌وه بۆی په‌یدا ده‌كات،كه گیانی ده‌یگرێ و ڕووی تێده‌كات،هه‌ندێ له مه‌قامه‌كان به‌و ئهحواڵهوه ده‌بینرێن)، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بێگومان له‌ترسی خوایه،ئه‌گه‌ر سۆفی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خواوه ترس ڕووی تێكرد ئه‌وا حاڵه‌تی قهبچ ڕوده‌دات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ترسه نه‌ما به‌هۆی هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت وه‌ك ڕه‌حمی خودا ئه‌وا"بهسگ"ڕووی تێده‌كات، واتا دڵ كردنه‌وه. مه‌حوی شاعیر زۆر به‌كه‌می ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه، له شیعرێكدا"انقباچ"ی به‌مانای "قبچ" به‌كارهێناوه: تاكی ڕواوی خاكی چ مه‌ینه‌ت زه‌ده بوو پشكوتهوه له به‌زمی مه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ر ئینقباچ هه‌شته‌م//الحصو و الكسر لهسهرخۆچونه شه‌یدابوونه قوڕپێوانه سوتانه هه‌تا مردن مهحهببت ئێشی زۆره ڕێزی لێده‌گرم سۆفیه‌كان هه‌ندێك جار، هه‌ندێ زاراوه به‌كارده‌هێنن جیاوازه له وشه‌و زاراوه‌ی ئاسایی، ئه‌و واتایه نادات به‌ده‌سته‌وه، كه له زمانی ئاسایدا هه‌یه، سۆفی كه باسی پێهۆشی و مه‌ستی ده‌كات ئه‌و سه‌رخۆشیه نیه،كه مرۆڤ به‌هۆی مه‌یه‌وه تووشی ده‌بێت،به‌ڵكو(خۆی دابڕیوه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دنیاین و كاتێك سۆفی سه‌رخۆش ده‌بێت، كه بكه‌وێته بینینی جوانی‌و حهقو به‌و جوانیه‌ی مه‌حبوبه سه‌رسام ده‌بێت و ده‌كه‌وێته خۆشیه‌ك كه هه‌ست به‌هیچ مهحسونێك ناكات).مه‌حوی ده‌ڵێت:- دڵ له‌سه‌ر خۆچونی په‌ی ده‌رپه‌ی ده‌لیلی یاره هات عهقڵو هۆش ئه‌ی دڵ بكه حاچر،له‌پێشه‌وه كاره هات ده‌بینین مه‌حوی جۆره واتایه‌كی تری به‌خشیوه به‌سه‌رخۆشی له‌گه‌ڵ مهبهستو چێژهكهی خۆی گونجاندوویه‌تی. نۆهه‌م//جژب "سۆز": بێ میهرو بێ مروه‌تی تۆ هه‌ر (علی خصوص) ده‌رحه‌ق فیدائیانی جگه‌ر سوخته‌ی خولوص (ئه‌و كه‌سه‌ی كه حاڵی جه‌زبه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت له‌لایه‌ن خوای كهورهوه ڕیبكێشێ بۆ به‌ندایه‌تی و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خودای گه‌وره، كه ئه‌مانیش حاڵیان لێدێت‌و گه‌رم دهبنو سروشتی ئاساییان ده‌گۆڕێت و هه‌ندێ كرداری تایبه‌تیشیان لێ ڕوو ده‌دات).
ئه‌م جه‌زبه هه‌ندێك جار مورشیدی هه‌یه،هه‌ندێك جاریش به‌بێ مورشید خودا پێی ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌حوی ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و له شعرێكدا ده‌ڵێت:- سه‌فه‌ر جائیز نیه با بۆ حه‌ره‌م بێ له‌م به‌ربومه فهقهگ مهجژوبی زنجیری ئهصیبی ئاو و گوڵ چ‌بكا؟ ئه‌و پارچه هۆنراوانه‌ی كه‌له‌باره‌ی ((مه‌حوی))شاعیره‌وه نوسراوه:- تا ئیستا گه‌لێ له شاعیران‌و نوسه‌رانی كورد ،كه‌م یان زۆر له‌باره‌ی مه‌حویه‌وه نوسیویانه،منیش وه‌كو ئامادهكارێكی ئه‌م ڕاپۆرته به‌باشم زانی لێره‌دا باشترین ئه‌و شیعر‌و نوسینانه‌ی له‌باره‌ی مه‌حویه‌وه نوسراون له‌م ڕاپۆرته‌م بیانخه‌مه ڕوو:- ((مه‌لا موحه‌مه‌دی خاكی)) كه شاعیرێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه،له‌قه‌سیده‌یه‌كی درێژدا كه ستایشی پێغه‌مبه‌ری پێكردووه((سولامی خوای لێبێت))شوێن پێی((مه‌حوی))ی تیا هه‌ڵگرتوه له قه‌سیده‌ی ((به‌حری نوور)) به‌چه‌ند به‌یتێك به شان‌و باڵی مه‌حویدا هه‌ڵداوه‌و ده‌ڵێ:- له جاڕو خه‌رمه‌نی فهزڵو كه‌ماڵی ((مه‌حوی))یان ((خاكی)) خه‌ریكی خاكهڕۆیه،گوڵ ده‌چێنێ دانه مۆرانه نوعووتی ئه‌حمه‌دی فه‌رموو،نه‌مامی سه‌رمه‌دی ههڵناشت منی((خاكی))كه ڕێم دایه له‌ده‌وری باغهوانانه...... وه هه‌روه‌ها ((شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ غه‌نی))كه نازناوی فه‌وزی بووه ده‌ڵێت:- گه‌رچی ((نالی))و ((كوردی))و ((سالم)) له‌ده‌وری ((ماچی))یا خاوه‌نی دیوانی عالی بوون له شیعری كوردییا گۆی سه‌بقه‌ت هه‌ر له‌ناوا مابو ((مه‌حوی)) پێی گه‌یشت خستیه‌وه مه‌یدان به‌جێی هێشتن له عه‌سری (( پانی)) یا... وه هه‌روه‌ها ((عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغا))ی شاعیر ئه‌م شعره‌ی وتوه بۆ شاعیر:- چونكه به‌نده‌ی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی))م و شاگردی ئه‌وم وا ئه‌زانن((واریسی)) ته‌ختی شههی كهیخوسرهوم داخه‌كه‌م ئه‌ولاده‌كانی ده‌رحه‌قی من بێوه‌فان وا ئه‌زانن به‌نده مردووم یاخۆ سه‌رمه‌ستی خه‌وم ئه‌نجام له كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:- 1-بیری سۆفیگه‌ری لای شاعیرانی كورد له كۆنه‌وه لای ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لای جهزیریو مه‌وله‌وی هه‌بووه،بهلاَم گرنگی‌و بایخدان به‌م بیره له شاعیرێكه‌وه بۆ شاعیرێكه تر جیاوازه. 2- سۆفیگه‌ری كارێكی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر داهێنانی ئه‌ده‌بی و چه‌ندین زاراوه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، بێگومان رۆڵی هه‌بووه له گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بدا. 3-مه‌حوی یه‌كێكه له‌و شاعیره سۆفیه مه‌زنانه‌ی،كه ده‌ستێكی بالاَی له شیعری سۆفیگه‌ریدا هه‌بووه،شیعره سۆفیه‌كانی به لوتكه‌ی شیعره‌كانی داده‌نرێن وه له ئه‌ده‌بی كوردیدا هاوشانی نیه.
په‌راوێزه‌كان
1-مه‌لا عبدالكریمی مدرس – دیوانی مه‌حوی
2-علا‌و ا‌لدین سجادی - ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی
3-مارف خه‌زنه‌دار – مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی
4- حه‌سیب قه‌ره‌داخی