30/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای سلێمانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ بانگخوازێك ده‌كاته‌وه
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دۆسییه‌ك بۆ بانگخوازێكی ئیسلامی كوردستان ده‌كاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا هێرشی توندی كردوه‌ته‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان.
سایتی ( باس‌نیوز) له‌سه‌ر زاری لێپرسراوی سكرتاریه‌تی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولره‌حمان ئه‌كره‌م ئاكره‌یی، رایگه‌یاندوه، پاش ئه‌وه‌ی زانیاریمان پێگه‌یشت كه بانگخواز، د. عه‌بدولواحید محمد ساڵح، له‌وتارێكیدا سوكایه‌تی به‌ئایینی ئێزدی‌و په‌یره‌وانی كردوه‌و به‌جاهیل وه‌سفی كردون، له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی سكالامان دژی تۆماركرد.
رونیشیكرده‌وه، ده‌قی وتاره‌كه‌مان به CD پێگه‌یشتوه.
ئاكره‌یی بۆ سایته‌كه ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، لیژنه‌ی مافی گشتی سلێمانی به‌نوسراویان ژماره 1902 له 2013/12/10 سكاڵایان دژی ئه‌و بانگخوازه تۆماركردوه بۆیه له‌دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی یه‌كه‌می سلێمانی له‌رۆژی 2013/12/29 دۆسیه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه.
لێپرسراوی سكرتاریه‌تی سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌وه‌شی خسته‌رو، دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ناوبراو روبه‌روی دادگا ده‌كاته‌وه.