30/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سیاسه‌تمه‌دارانی باكوور داواى چی ده‌كه‌ن ؟!
به دوور له سۆزی نه‌ته‌وه‌یی ( كه هه‌ندێ جار مرۆڤ كوێر ده‌كات یا له شۆڤینیه‌تی نزیك ده‌كاته‌وه ) تا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم ده‌توانم بڵێم سیاسه‌تمه‌دارانی باكوور تا ئێستاش له نێوان به‌ره‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و چاكسازیی ده‌ستووریی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و ئه‌جێندای نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ئه‌تاتۆركیدا ، هه‌ڵوێستی خۆیان روون نه‌كردۆته‌وه !!
هه‌موان ده‌زانین پێش ساڵی 2001 باسی كورد و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و زمانی كوردیی و ئاشتیی و مافی كورد ، زیاتر له خه‌ونێكی بێ ماناوه نزیك تر بوو تا راستیی و به‌رجه‌سته بوون ، به‌ڵام ( AKP ) ئه‌وه‌ی كرده واقیع ، كێ ده‌یگوت رۆژێك له رۆژان ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا ده‌كه‌وێته دیالۆگ له حاڵه‌تێكدا به تۆمه‌تی تیرۆر و تیرۆریست بوون له زینداندایه ؟ كێ ده‌یگوت ئه‌وانه‌ی كه توركیا زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا به تیرۆریستیان ده‌زانن پێشوازیی له لاشه‌كانیان ده‌كرێت به شێوه‌ی فه‌رمیی ؟ كێ ده‌یگوت له ئامه‌د ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌چێت ؟ كێ ده‌یگوت سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ستی شڤان په‌روه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه و خۆزگه ده‌خوازێت " ئه‌حمه‌د كایا " ش بمایه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌م رۆژه‌ی بدیتبایه ؟
ئه‌مانه گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره‌ن ، به‌ڵام مه‌خابن سیاسه‌تمه‌دارانی باكوور تا ئێستاش ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌دا نه‌كردووه ، بۆ نمونه : له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیادا ، په‌رله‌مانتارانی كورد له بری عه‌بدوڵڵا گویل ده‌نگیان بۆ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی ره‌گه‌زپه‌رستدا ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه " لویس ئه‌یالا " سكرتێری سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی داوای لێ كردبوون به‌و شێوه‌یه بكه‌ن ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌یالا جوله‌كه‌یه و پشتیوانی ئیسرائیله و له‌و حاڵه‌ته‌دا كوردی وه‌كو كارتێكی گوشار دژی دادوگه‌شه‌پێدان به‌كارهێنا ، كه‌چی سه‌رۆك كۆمار یه‌كه‌مین گه‌شتی ناوخۆی بۆ شاری ئامه‌د بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی ئاشتیی دڵنیا بكاته‌وه . له‌م پیلانه‌شدا كه جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دژی حكومه‌تی ئه‌ردۆغان گرتوویانه‌ته به‌ر ، كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو عوسمان بایده‌میر هه‌روه‌كو ره‌گه‌زپه‌رستانی تورك داوای ده‌كرد له ئه‌ردۆغان كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ، ئایا ئه‌گه‌ر ناوبراو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه له‌و غه‌نیمه‌ته‌دا كورد چی ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟!
به كورتیی ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م له‌م قه‌یرانه‌ی گوله‌ن دا :
1. ده‌بێ ئێمه زۆر باش بزانین كه جه‌ماعه‌تی گوله‌ن یه‌كێك له ره‌خنه‌كانیان له ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه كه دژی ره‌وتی ئاشتیی حكومه‌تن له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ، ئه‌وان له‌و رووه‌وه شتێكی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركدا جیا نیه ، ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌ناو ده‌زگای دادوه‌ریی و پۆلیس و ئاسایش و سوپاشدا هه‌یه ، كه‌واته مه‌ترسیه‌كه جدییه .
2. كۆمه‌ڵی گوله‌ن دژی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی توركیا و ئیسرائیلن ، هه‌ر بۆیه بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت : ئێمه لێره‌وه چاودێریی گۆڕانكارییه‌كانی ناو توركیا ده‌كه‌ین ، چونكه زۆر له هێزی توركیا ده‌ترسن ، به تایبه‌تی دژی ئیسرائیل بێت !!
له‌م كاته‌دا كه ( AKP ) گوشاری پیلانێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی له‌سه‌ره ، بۆی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌م ده‌بنه‌وه بۆ سه‌رنج راكێشان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی تووشی پاشه‌كشه ببێت ، چونكه تووندڕه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ( AKP ) بده‌ن مه‌رجیان ده‌بێت ، كه خاوكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه . ئایا له‌م كاته‌دا كه كۆی پرۆسه‌ی ئاشتیی له مه‌ترسیدایه ، ده‌بێ سیاسه‌تمه‌دارانی كورد لێدوان و قسه‌ی دووژمنانه بكه‌ن به‌رانبه‌ر به ئه‌ردۆغان ؟ ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌ردۆغان كێیه ؟
هیواخوازم سیاسه‌تمه‌دارانی باكوور له خه‌وی غه‌فڵه‌ت بێداریان بێته‌وه و نه‌بنه یارمه‌تیده‌ری بڕینه‌وه‌ی لقی ژێر خۆیان ، چونكه كاتی خۆیشی سیاسه‌تمه‌داران و رووناكبیرانی كورد پشتیوانی‌یان له كوده‌تای ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی كرد و بوونه ئه‌ندام و پشتیوانی ئه‌و پارته ره‌گه‌زپه‌رسته ، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه گه‌لی كورد تووشی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زینانه كرد كه هه‌تا ئه‌مڕۆش گه‌له‌كه‌مان له باكوور و باشوور پێیه‌وه ده‌ناڵێنن !!