پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شۆفێری ئه‌ڵمانیی مایكڵ شوماخه‌ر كه حه‌وت جار پاڵه‌وانی جیهان بووه، له‌كاتی خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر له سه‌یرانگای مێریبێڵ له شاخه‌كانی ئه‌ڵپی فه‌ره‌نسا، كه‌وت به‌سه‌ختی برینداربوو.
پزیشكان رایانگه‌یاند" پشكنینی مێشكی شوماخه‌ر، ده‌ریخستووه كه توشی خوێنبه‌ربوونی ناوكی و چه‌ند بریندارییه‌كی تر بووه‌و سه‌ره‌تا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان بۆ كردووه تا خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی بووه‌ستێت.
شوماخه‌ری ته‌مه‌ن 44 ساڵ پاش ئه‌و رووداوه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی CHU له شاری گرینۆبڵ له خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نساو ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی تایبه‌ت به پێكانی مۆخ و بڕبڕه‌ی پشتدایه.