30/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
علی باپیر" لەنێو پارتیدا بێگومان دز و راوچی هەن كە حەزیان لە ئاوی لێڵە
م.علی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رەخنەی توند لەهەندێ بەرپرسی پارتی دەگرێ و پێیوایە كەسانی بەرژەوەندیخوازن و رێگرن لەوەی دوو ئیدارەیی نەمێنێ و دەڵێت : لەنێو پارتیدا بێگومان دز و راوچی هەن كە حەزیان لە ئاوی لێڵە.
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی (رووداو) رایدهگهیهنێت : بە راشكاوانە مەرجی خۆمان بە نێچیرڤان بارزانی وتووەو بە كەمتر لە قەبارەی خۆمان رازی نابین و جەختیشیكردۆتەوە كە چوار مەرجی سەرەكییان بۆ بەشداریكردن لە كابینەی هەشتەمدا هەیە.