29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه ند وشه یه ك بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌ویت بیستون زاڵه‌ی برام تیروربكه‌ن.....
ئێمه نه‌وه‌ی مه‌مله‌كه‌تێكین ، ته‌نها میحنه‌ت و ئازارمان ناسی
ئێوه‌ش نه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵێكن ، ته‌نها داپڵۆسین و تیرۆر‌و كوشتن ئه‌ناسن
ئێمه فرممێسكی هه‌زاران منداڵی جه‌رگ هه‌ڵقرجاوی ئه‌نفالمان سڕی
ئێوه‌ش فرمێسكتان له‌چاوی هه‌زاران منداڵ هێنایه خوار
ئێمه ڕومان سپی ، ده‌ستمان پڕخێر و سپَی ، مێژوومان سپی
ئێوه‌ش ڕوتان ڕه‌ش ، مێژووتان ڕه‌ش ، ده‌ستان سور به‌خوێنی میلله‌ت
ئێمه گوڵ ئه‌ده‌ین له‌به‌رۆكی ، حه‌قیقه‌ت ، نه‌ترسان ، ئازایه‌تی ، ئازادی
ئێوه‌ش چه‌ك له‌شان ئه‌كه‌ن و گولله ئه‌نێن به‌به‌رۆكمانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت نه‌ڵێین
ئێوه نامۆن ، له‌كوێوه هاتون ، له‌كوێوه فێری ئه‌ده‌بیاتی كوشتن بوون
بڕۆن بۆ جه‌نگه‌ڵه نامۆكه‌ی خۆتان، به‌ئاغاكانتان بڵێن كوشتن به‌سه
دڵنیابن بَستون بكوژن،
به‌لاِم مه‌مله‌كه‌تێك له‌بێستونه بوێره‌كان دروست ئه‌بێت
ئه‌گه‌ر بێستون بكوژن، ڕۆژی سه‌دمان لێ بكوژن، چۆكتان بۆ داناده‌ین
چونكه له‌م ڕێگایه ،یان ده‌گه‌ین به‌ئامانج،یان شه‌هیدبوون
فیشه‌كه‌كاناتن بنێن به ته‌وقی سه‌رمانه‌وه
به‌لام دلنیابن ،سه‌رتان بۆ شۆڕناكه‌ین