29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ههوالێكی ناخۆش بۆ هاندهرانی " ئهی سی میلان"
ستیڤان شەعراوی ھێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی بەھۆی نوێ بوونەوەی پێکانەکەی پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت و بەھۆیەوە ماوەی ١٠ ھەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
یاریزانە ئیتاڵیە نێودەوڵەتیەکە، ماوەی دوو مانگ بوو لە یاریکردن دابڕابوو بەھۆی شکان لە قاچی راستیدا، دوای چاک بوونەوەشی لەو پێکانە ھاتەوە پێکھاتەی یانەکەی، بەڵام جارێکی تر لە ھەمان شوێنی رابردوو تووشی پێکان ھاتۆتەوە. بەمەش ناوبراو پێویستی بە نەشتەرگەریەکی وورد دەبێت بۆ کۆتایی ھێنان بەم پێکانەی.
لەم بارەیەوەش پرۆفیسۆر نێیک ڤان جیکی ھۆڵەندی رایگەیاند، کە شەعراوی پێویستی بە نزیکەی ١٠ ھەفتە ھەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگاکان، بەمەش ناوبراو تا ناوەڕاستی مانگی ئاداری ساڵی نوێ ناتوانێت یاری بکات، کە ئەمە رەنگە ببێتە ھۆی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لاوە لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ جامی جیھانی ٢٠١٤.