29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لۆمۆند: جیهادی نیكاح موخابه‌راتی سوری دایهێنا
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی له راپۆرتێكی دورو درێژدا باس له‌داهێنانی ووشه‌ی جیهادی نیكاح ده‌كات وموخابه‌راتی رژێمی به‌عسی سوری به‌داهێنان وئۆپۆزیسیۆنی تونسیش به تهشهنهپێكردنی تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی لۆمۆنددا هاتوه: جیهادی نیكاح ووشه‌یه‌كی نوێیه‌و یه‌كه‌م جار له‌كه‌ناڵی جدیدی لوبنانی (كه‌ناڵێكی شیعه)وه باس كرا كه بۆچونه ره‌سمیه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌گه‌یه‌نێت،به‌م ووشهش مه‌به‌ستی بوو رای گشتی به‌رانبه‌ر شۆرشگێرانی سوپای سوریای ئازاد هانبدات.
رۆژنامه‌كه له‌درێژه‌دا ده‌ڵێت: موخابه‌راتی سوریش بۆ ناشرینكردنی شۆرشگێران ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه كه بۆتێركردنی غه‌ریزه‌ی جنسی ئه‌و موجاهیدانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سوریاوه هاتون شێخ موحمه‌د عوره‌یفی فه‌توای جیهادی نیكاحی داوه.
هه‌ر وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات هه‌ڵبژاردنی عوره‌یفی بۆ دروستكردنی ئه‌م فه‌توایه به‌ده‌میه‌وه هه‌روا ڕێكه‌وت نه‌بوه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پشتگیریه تونده‌ی محمد عوره‌یفیه‌وه بوه له شۆرشگێره سوریه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌دروستكردنی په‌یجێكی ساخته به‌ناویه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌تواكه تێیدا كه‌دواتر و چه‌ند جارێك محمد عوره‌یفی بێئاگایی خۆی له‌و په‌یجه‌و فه‌تواكه‌ش راگه‌یاندوه‌و له‌چه‌ند شوێنی جیاوازدا وتویه‌تی كه ئه‌و فه‌توای له‌و شێوه‌ی نه‌داوه.
رۆژنامه‌كه سه‌رسوڕمانی خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌توایه له‌لایه‌ن رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه ده‌رده‌بڕێت سه‌ره‌ڕای ئینكاری كردنی محمد عوره‌یفی له‌خاوه‌ندارێتی ئه‌و فه‌توایه!،ده‌شپرسێت: ئایا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌توایه شۆرشگێران عه‌یبدار ناكرێت؟ رۆژنامه‌كه ئاماژه به گه‌رمكردنی ئه‌م پروپاگه‌نده ده‌كات له دوو ووڵاته‌وه، سوریا‌و تونس،
له‌مانگی ئازاری 2013 رۆژنامه‌ی حه‌یاتی سعودی هه‌واڵی سه‌فه‌ری 13 كچی تونسی بۆ سوریا بڵاوكرده‌وه كه‌بێ پرسی كه‌سوكاریان بۆ ئه‌نجامدانی جیهادی نیكاح رویان له سوریا كردوه بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت.پاشان له‌مانگی ئه‌یلولی 2013 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس رایگه‌یاند: ئافره‌تانی تونسی له‌جیهادی نیكاح له‌سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه به دوو گیانی! ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ش نیه!
رۆژنامه‌كه ده‌شپرسێت: بۆچی ته‌نها تونس؟ بۆ هه‌ر له‌تونسه‌وه ئافره‌تان بۆ جیهادی نیكاح رۆشتون؟ مه‌به‌ست له به‌ئامانجگرتنی ئافره‌تانی تونس چیه؟ بۆ به‌م شێوه حورمه‌تی ژنانی تونسی ده‌شكێنرێت؟
رۆژنامه‌كه له‌درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌م پروپاگه‌ندانه له كه‌ناڵه ره‌سمیه‌كانی سوریاوه زیاتر ده‌كران وچه‌ند ئافره‌ت وكچێكیان هێناوه‌ته سه‌ر شاشه وئاماژه ده‌كه‌ن به‌ده‌ستدرێژی شۆرشگێران بۆ سه‌ریان،
به‌ڵام ئه‌و چیرۆكانه له‌به‌ر لاوازی ناوه‌رۆكه‌كانیان جێی باوه‌ڕ نین. رۆژنامه‌كه سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و هێرشه تونده‌ی حكومه‌تی سوری پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جیهادی نیكاح و ده‌ڵێت: له‌پێش شۆرشدا له‌شفرۆشی له دیمه‌شقدا بازاڕێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه به‌شێوه‌یه‌ك دانیشتوانه پارێزكارهكانی دیمه‌شقی توڕه كردوه، به‌ڕه‌زامه‌ندی و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی سوریادا ده‌یان وسه‌دان گازینۆو جێ رابواردن هه‌بوه كه زۆر له‌میوانه‌كان كه‌سانی سه‌ربازی وپیاوانی حكومه‌ت بوون. له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: ووشه‌ی جیهادی نیكاح موخابه‌راتی سوریا دایهێناو ئۆپۆزیسیۆنی تونسی په‌ره‌ی پێدا .
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی