29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مانچسته‌ر سیتی به‌شێوه‌ی كاتی هاته یه‌كه‌می ریزبه‌ندی
له میانه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی (19)خولی پریمه‌رلیگی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر ستیی زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی كریستال بالاس به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی گۆلێكی خاوێن .
تاكه گۆلی یاریه‌كه یاریزانی بۆسنی ئیدن دزیكۆ له خوله‌كی (66)تۆماری كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه مانچسته‌ر ستیی كۆی خاڵه‌كانی كرده (41)خاڵ و به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ هاته پَشه‌نگی یانه‌كان و یانه‌ی كریستال بالاس كۆی خاڵه‌كانی له (16)خاڵ مایه‌وه‌و له پله‌ی (17)ریزبه‌ندی دێت .